به‌ر له‌سه‌ردانی ئه‌ردۆگان بۆ ئه‌ڵمانیا، ڕه‌وه‌ندی كوردی گه‌وره‌ترین خۆپیشاندان سازده‌كات
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانی ئه‌مڕۆ 3ی ئابی 2018بڵاویكرده‌وه سه‌ردانی چاوه‌ڕوانكراوی ئه‌ردۆگان بۆ ئه‌ڵمانیا كاردانه‌وه‌ی زۆری لێكه‌وتوه‌ته‌وه‌و كورده‌كانی دانیشتوی ئه‌ڵمانیاش به‌و بۆنه‌یه‌وه بانگه‌شه‌ی خۆپیشاندانێكی گه‌وره ده‌كه‌ن.
له‌هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه ڕه‌وه‌ندی كوردی خوازیاری ئه‌وه‌ن له‌به‌رده‌م ده‌روازه‌ی براندنبۆرگی به‌ناوبانگی به‌رلیندا به‌ر له‌سه‌ردانه‌كه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانی سه‌رۆكی توركیا كه‌بڕیاره له‌كۆتایی مانگی ئه‌یلولی داهاتودا ئه‌نجام بدرێت خۆپیشاندان سازبكه‌ن.
له‌هه‌واڵه‌كه‌دا ئاماژه به لێدوانی "محه‌مه‌د تانفریی" جێگری
ڕاپۆرت و گرتە ڤیدیۆ بڵاوکراوەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، دەربڕی ئەوەن کە لە شیراز، گەوهەردەشتی کەرەج و ئیسفەهان، هەتا درەنگانی شەو بەهۆی دۆخی خراپی ئابووری و بێ‌کاری خۆپێشاندان و ناڕەزایی ڕووی داوە.
رۆژی رابردوو ٩ی گەلاوێژ لە ئیسفەهان خۆپێشاندانێکی بەرین ڕووی داوە و، هاوکات لە گەوهەردەشتی کەرەج و ناڕەزایی بەردەوام بووە و، هێزە ئەمنییەکان و پۆلیسی دژە شۆڕش لە هەوڵی بڵاوەپێکردنی خۆپشاندەراندا بوون.
خەڵکی ناڕازی و خۆپێشاندەر لە گەوهەردەشتی کەرەج پێکەوە دروشمی “گەرانی و هەڵاوسان، بەڵای گیانی خەڵکی ئێران”. کە هێزە ئەمنییەکان بە گازی فرمێسک‌ڕێژ بڵاوەیان بە خۆپێشاندەران کرد.
هەندێک لە سەرچاوەش باس خۆپیشاندان لە شاری شیراز دەکەن، کە خەڵکی وەزاڵەهاتوو ڕژاونەتە سەر شەقامەکان و دژی ئەو ڕێژیمی درووشمیان داوە.
خۆپێشاندانی خەڵکی لە شاری ئیسفەهان زۆر بەرین بووە، بەڵام
فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران ڕاده‌گه‌یه‌نێت گه‌لی ئێران هه‌رگیز ڕێگه به به‌رپرسانی خۆیان ناده‌ن كه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا كۆببنه‌وه و دانوستان بكه‌ن.
محه‌مه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاندووه كه گه‌لی ئێران گه‌لی كۆریای باكوور نییه كه وه‌ڵامی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ تره‌مپ بداته‌وه و گه‌لی ئێران هه‌رگێز ڕێگه ناده‌ن به‌رپرسانی ئێرانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ( شه‌یتانی گه‌وره) كۆببنه‌وه و دانوستان بكه‌ن.
جه‌عفه‌ری به تره‌مپ ده‌ڵێت: ئه‌و ئاواته ده‌به‌یته ژێر گڵ كه به‌رپرسانی ئێرانی داوای كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ تۆ بكه‌ن و له‌گه‌ڵ تۆ دانیشن.
سه‌باره‌ت به هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مریكا له ئێران، فه‌رمانده‌ی سوپای
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، دوێنێ لە لێدوانێکدا مەرجەکانی واشنتۆنی بۆ وتووێژ لەگەڵ ڕێبەرانی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێرانی ئاشکرا کرد.
بەپێی زانیاریی میدیا جیهانییەکان، یەک کاتژمێر دوای قسەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرکۆماری ئەمریکا لەبارەی دانیشتنی بێمەرج لەگەڵ ڕێبەرانی ئێران، مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوانێکدا چەند مەرج و ڕێکارێکی بۆ دانوستان لەگەڵ ڕێبەرانی ئێرانی خستە ڕوو.
پۆمپیۆ کە لەگەڵ تەلەفزیۆنی (CNN)ی ئەمریکا قسەی دەکرد، گوتی: "ئێمە ئەم پرسەمان پێشتریش باس کردووە کە سەرکۆماری ئەمریکا ئامادەیە بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتانە ئەو دیدارانە ئەنجام بدات، بەڵام بۆ سەرکەوتنی ئەو وتووێژانە هەندێ مەرجیش لەبەرچاو گیراوە و گوتی: "ئەگەر ئێران بەڵێنی بدات، بە شێوەی بنەڕەتی ڕەفتار و هەڵسوکەوتی لەگەڵ خەڵکی خۆی بگۆڕێ و هەوڵی تێکدەرانەی وەلا بنێت، و ئەوە قەبووڵ بکەن کە بایەخی ئەوەی هەیە بچنە ناوی ڕێککەوتنێکی ئەتۆمییەوە کە لەڕاستیدا ببێتە هۆی پێشگیری لە چەکی ئەتۆمی
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند تورکیا وەڵامی بڕیارەکەی ئەمەریکا دەداتەوە سەبارەت بە سەپاندنی سزا بەسەر دوو وەزیری باڵای وڵاتەکەدا بەهۆی دەستگیرکردنی قەشە ئەمەریکییەکەوە.
وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا لەسەر ماڵپەڕەکەی ڕایگەیاند سزای سەپاندووە بەسەر هەریەک لە عەبدولحەمید گول وەزیری دادی تورکیا و سلێمان سۆیلو وەزیری ناوخۆی تورکیا کە گەورەی
پرۆفیسۆر فەرەیدوون درەخشانی ناسراو بە (کۆچەر بیرکار)، خەڵکی شارۆچكه‌ی مەریوان له رۆژهەڵاتی کوردستان و دانیشتووی بریتانیا، بوو بە براوەی ئەمساڵی خەڵاتی فێڵدز بۆ بیرکاری کە بەناوبانگرین خەڵاتی بیرکارییە لە ئاستی جیهاندا و وەک نۆبڵی بیرکاری ناسراوە.
کۆچەر بیرکار کە تەمەنی 40 ساڵە، لە ساڵی 2000 ه‌وه وه‌ك په‌نابه‌ر روويكردووه‌ته به‌ریتانیا و لە زانکۆی کەمبریج مامۆستایە و خەریکی لێکۆڵینەوەیە لە بواری بیرکاری‌دا و پێشتریش سێ خەڵاتی نێودەوڵەتیی وەرگرتووە.
کۆچەر بیرکار لە پاش وەرگرتنی خەڵاتەکەی هیوای خواست وەرگرتنی ئەم خەڵاتە بزە بخاتە سەر لێوی چل ملیۆن کورد.
كۆچه‌ر بيركار يه‌كێكه له‌و چوار ئه‌كاديمييه‌ى ئه‌مساڵ له كۆنگره‌ى نێوده‌وڵه‌تى بيركارانى جيهاندا كه له ريۆ دى جانيرۆى به‌رازيل به‌ڕێوه‌چوو، خه‌ڵاته‌كه‌ى پێبه‌خشرا.
خه‌ڵاتى فێڵد.، به نۆبڵى بيركارى ده‌ناسرێت و هه‌موو چوار ساڵێك دابه‌ش ده‌كرێت و ئه‌وانه‌ى خه‌ڵاته‌كه‌يان پێ ده‌درێت پێويسته ته‌مه‌نيان نه‌گه‌يشتبێته سه‌رووى 40 ساڵ و هه‌ر
دەوڵەتی تورکیە لە درێژەی سیاسەتی فاشیستیی خۆیدا بە هۆی ئەوەیکە کاناڵێکی کارتوونیی وشەی "کوردستان"ـی بەکارهێنا، سزا درا.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان لێژنەی باڵای ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی تورکیە ناسراو بە "RTUK"، بە هۆی ئەوەیکە کاناڵێکی کارتوونیی بە ناوی "زارۆک تی ڤی" وشەی "کوردستان"ـی بەکارهێنا، سزا درا.
ئەو کاناڵە لە دوو گۆرانیی منداڵاندا وشەی کوردستانی بەکارهێناوە و لە لایەن لێژنەی باڵای ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی تورکیەوە سزا دراوە.
ئەو کاناڵە لە دوو بەرنامەی جیاوازدا دوو گۆرانیی "لە ژێر ناوی "گولا من جزیرا بوتانیە و کوردستان پر شیرینه" بڵاو کردووەتەوە.
لێژنەی باڵای ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی تورکیە باسی لەوەش کردووە، ڕێکخراوە تێرۆریستییەکان بە مەبەستی بەهێزکردنی ئیدۆۆلۆژیی خۆیان زۆر جار جگە لە
بەرەی یەکگرتووی کورد کە لەسەر دەستی کۆمەڵێک چالاکی سیاسی و مەدەنی لە کوردستانی ئێران دامەزراوە پاش سێ سال سستی لە کارەکانیاندا لە کۆبوونەوەی پێنجەمی شوڕای ناوەندی دوای ئاڵۆگۆڕ لە بەڕێوەبەرانی ئەو “بەرە”یە، بڕیاریان داوە بە گیانیکی تازەوە بە پێی هەلومەرجی سیاسی ئێران و کوردستان بێنە نێو گۆڕەپانی سیاسییەوە.
شوڕای ناوەندی “بەرەی یەکگرتووی کورد” لە کۆتایی پێنجەمین دانیشتنی خۆی بەیاننامەیەکی بۆ ڕای گشتی بڵاو کردووتەوە.
لە بەشێک لەو بەیاننامەیەدا هاتووە:پاش تێپەڕبوونی نزیکەی سێزدە ساڵ بە سەر تەمەنی «بەرەی یەکگرتووی کورد»دا بۆ پێنجەمین جار ئەندامانی شووڕای ناوەندی لە کۆبوونەوەیەکدا کە بۆ بەرە لەم بارودۆخەدا حوکمی کۆنگرەی ھەیە، وەک ڕێکخراوەیەکی مەسئوول بەرامبەر چارەنووسی وڵاتەکەی کە لە دەلاقەی ھێمنایەتیەوە لێی دەڕوانێ کۆ بوونەوە و بەڵێنیان لەگەڵ خۆیان و جەماوەری کوردوستان نوێ کردەوە تا بۆ سێ ساڵی داھاتوو لە مەیدانی مافخوازی و داکۆکی لە ویست و داواکاریەکانی گەلەکەیاندا بەردەوام لە مەیداندا بن.
لە کۆتایی بایاننامەی بەرەی یەکگرتووی کورد بە ئاماژەدان بە
سه‌رۆكی شورای سووریه‌ی دێموكراتیك ڕایگه‌یاند كه ڕێژیمی سووریه كۆمیته‌یه‌كیان بۆ ده‌سپێكی وتووێژه‌كان له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی شورای سووریه‌ی دێموكراتیك پێك هاتووه و له‌سه‌ر ڕێگه چاره‌ی ئاشتەوایی ڕێككه‌وتوون.
شورای سووریه‌ی دێموكراتیك لقی سیاسیی “هێزه‌كانی سووریه‌ی دێموكراتیك” چه‌ند ڕۆژ له ده‌مێشقی پێته‌ختی سووریه له‌گه‌ڵ حوكمه‌تی ناوه‌ندی له وتووێژدا و ده‌سكه‌وتی باشیشی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
ساڵح موسلیم یه‌كێك له ڕێبه‌رانی ناسراو ئه‌و شورایه گوتی: پێش ئه‌وه‌ی كه وتووێژه‌كان ده‌ست پێ‌بكا بریت ماك گروك نوێنه‌ری ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د كۆبووه‌ته‌وه و له‌باره‌ی وتووێژه‌كان هاوئاهه‌نگیی كراوه.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرته، نوێنه‌ری ئه‌مریكا نه‌ته‌نیا دژایه‌تیی ئه‌و وتووێژانه‌ی نه‌كرد به‌ڵكوو خوازیاری دامه‌زراندنی داموده‌زگا ده‌وڵه‌تی و خزمه‌تگوزارییه‌كانی بۆ ده‌وڵه‌تی سووریه كرد.
ساڵح موسلیم وێڕای ئاماژه به پێشنیاری وتووێژه‌كان كه له لایه‌ن به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه كراوه گوتی: ئه‌و وتووێژانه ده‌بێ لایه‌نی سێهه‌میش
بە پێی ئەو هەواڵانەی بڵاو کراونەتەوە نرخی دراو و سکە لە بازاڕەکانی ئێران‌دا بە شێوەی بێ وێنە رووی لە زیادبوون کردوە.
بە پێی ئەو هەواڵانە، نرخی سکە گەیشتووە بە ٤ میلیۆن و ٢٠٠ هەزار تمەن. هەروەها نرخی هەر دۆلاری ئەمریکایی گەیشتۆتە ١١ هەزار و ٣٠٠ تمەن و هەر یۆرۆ بە زیاتر لە ١٣ هەزار تمەن مامەڵەی پێوە کراوە.
دوای چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە بەرجام نرخی دراو و زێڕ لە بازاڕەکانی
فستیڤاڵی فیلمی Summer film school کە لە وڵاتی چێک بەرێوە دەچێت خەڵاتی شانازی چل و چوارەمین دەورەی خۆی پێشکەشی سینەماکاری بەناوبانگی کورد بەھمەنی قوبادی کرد.
فێستیڤاڵی فیلمی Summer film school خەڵاتی ئیفتخاری چل و چوارەمین دەورەی خۆی پێشکەیش بە بەهمەن قوبادی، هونەرمەندی ناسراوی کورد کرد.ئەم فیستڤاڵە لە ٢٧ی مانگی جوون تاکوو ٥ی ئۆگست بەرێ دەچێت و مەبەستی ئەم فیستیڤاڵە فێرکاری سینەمای جیھان بۆ ئەو کەسانەیە کە بەشداری دەکەن.
ھەموو سالێک زورتر لە ٥٥٠٠ کەس بەشداری ئەم فیستیڤاڵە دەکەن که زۆربەیان خوێندکار و سینەماکارن. ئەمساڵ لە بەشی ڕێزلێنانی ئەم فیستیڤاڵەدا، ڕێزیان لە بەھمەنی قوبادی و بەرھەمەکانی گرت.
فیستیڤاڵەکە بە نمایشی فیلمی «کیسەڵەکانیش دەفڕن» کاری خۆی دەس پێ‌کرد و فیلمەکانی دیکەی قوبادی وەکوو کاتێک بۆ مەستی ئەسپەکان، کەس ئاگاداری پشیلە ئێرانیەکان
سێ شارۆمەندی مەریوانی بە ناوەکانی "وریا فەرەجی"، "عەتا فەتاحی" و "هۆشیار کەسرایی" کە ماوەیەک لەوە پێش و لە پووشپەڕی ئەمساڵدا بە تاوانی ئەندامییەت و پشتیوانی لە حیزبە کوردییەکان لە شاری مەریوان دەستگیر کرابوون، سەرەڕای زیاتر لە ٣ هەفتە لە دەستبەسەر بوونیان هێشتا چارەنووسیان نادیارە.
بە وتەی یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی ئەم سێ کەسە دەستگیرکراوە،
بەپێی ئامارەکانی ڕێژیم، لە سێ مانگی بەهاری ئەمساڵدا، پارێزگاکانی چوارمەحاڵ و بەختیاری، کرماشان و سیستان و بەلووچستان زۆرترین ڕێژەی بیکاریان هەیە.
ناوەندی ئاماری ڕێژیم، ئەتڵەسی بیکاریی بەهاری ساڵی ١٣٩٧ی هەتاوی بڵاو کردووە، کە بە ڕێزەوە، پارێزگاکانی، چوارمەحاڵ و بەختیاری، کرماشان، سیستان و بەلووچستان، خوزستان و لوڕستان، پێنج پارێزگان کە زۆرترین ڕێژەی بێکاریان لە ئاستی ئێران‌دا هەیە.
ڕێژەی بێ‌کاری لە ئێران‌دا، لەو ئەتڵەسەدا، بە شێوەی نێوەنجی ١/١٢٪ دیاری کراوە که پارێزگای چوارمەحاڵ و بەختیاری ٨/٢٢٪ ، کرماشان ٤/١٩٪ و پارێزگای سیستان و بەلووچستان ٦/١٨٪ ، نرخی بێکاریان لە وەرزی بەهاری ئەمساڵدا هەبووه.
جێگەی ئاماژەیە، کە بەڕێوەبەری گشتیی تەعاوون کار و ڕفاه کۆمەڵایەتیی کرماشان، ڕایگەیاندووە، پارێزگای کرماشان بە نیسبەت ئەو ئامارە کە بڵاو کراوەتەوە، ڕێژەی بێ‌کاری زۆرترە و
له پارێزگاری سنه كۆبوونه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت خێرایی به‌خشێن به جێبه‌جێكردنی حوكمی ئێعدامی ڕامین حوسێن په‌ناهی، چالاكی سیاسیی كورد به به‌شداریی كاربه‌ده‌ستانی ئه‌منیه‌تی و قه‌زایی پارێزگا به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی حه‌وتووی ڕابردوو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌منیه‌تی – نهێنی له پارێزگاری سنه به به‌شداریی خاتوو فه‌تاحی، به‌رپرسی لقی 4ی دادگای ئینقلاب له شاری سنه، عه‌زیز حه‌یده‌ری سه‌رۆكی زیندانی سنه، به‌همه‌ن مورادنیا پارێزگاری سنه، مه‌له‌كی نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ئیتلاعات و نوێنه‌ری ئیتلاعاتی سپای پاسداران به‌ڕێوه‌چوو و كه له‌و كۆبوونه‌وه نهێنییه باس له خێرایی به‌خشین به جێبه‌جێكردنی حوكمی به‌ندكراوێكی سیاسیی كورد ڕامین حوسێن په‌ناهی كرا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نیزیك كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێ له‌و پێوه‌ندییه‌دا گوتی: نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات و حیفازه‌تی سپای پاسداران له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا پێداگرییان له‌سه‌ر خێرایی به‌خشین
دۆزگەری شاری سنە بۆ ئازادکردنی چالاکێکی مەدەنیی کورد لە شاری سنە داوای بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تەمەنی کرد.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دۆزگەری شاری سنە بۆ حوکمی ئازادیی کاتیی موختار زارعی، چالاکێکی مەدەنیی کورد دواوی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی کرد.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەگەری هەیە بەیانی یەکشەممە ٧ی گەلاوێژ، ئەم چالاکە مەدەنییە کوردە هەتا کاتی دادگاییەکەی ئازاد بکرێت.
ئەوە سەرچاوە ئاگادارە هەروەها دەڵێت: ئەو چالاکە مەدەنیە کوردە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، تەنیا جارێک لەگەڵ بنەماڵەی پەیوەندیی گرتووە.
ڕۆژی شەممە ٣٠ی پووشپەڕ، موختار زارعی، چالاکی مەدەنیی کورد پاش سەردانی بۆ دادسەرای گشتی و ئینقلابی شاری سنە دەسبەسەر کرا و بۆ زیندان ڕاگوێزرا. ئەو چالاکە مەدەنییە