سه‌رۆكی شورای سووریه‌ی دێموكراتیك ڕایگه‌یاند كه ڕێژیمی سووریه كۆمیته‌یه‌كیان بۆ ده‌سپێكی وتووێژه‌كان له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی شورای سووریه‌ی دێموكراتیك پێك هاتووه و له‌سه‌ر ڕێگه چاره‌ی ئاشتەوایی ڕێككه‌وتوون.
شورای سووریه‌ی دێموكراتیك لقی سیاسیی “هێزه‌كانی سووریه‌ی دێموكراتیك” چه‌ند ڕۆژ له ده‌مێشقی پێته‌ختی سووریه له‌گه‌ڵ حوكمه‌تی ناوه‌ندی له وتووێژدا و ده‌سكه‌وتی باشیشی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
ساڵح موسلیم یه‌كێك له ڕێبه‌رانی ناسراو ئه‌و شورایه گوتی: پێش ئه‌وه‌ی كه وتووێژه‌كان ده‌ست پێ‌بكا بریت ماك گروك نوێنه‌ری ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د كۆبووه‌ته‌وه و له‌باره‌ی وتووێژه‌كان هاوئاهه‌نگیی كراوه.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرته، نوێنه‌ری ئه‌مریكا نه‌ته‌نیا دژایه‌تیی ئه‌و وتووێژانه‌ی نه‌كرد به‌ڵكوو خوازیاری دامه‌زراندنی داموده‌زگا ده‌وڵه‌تی و خزمه‌تگوزارییه‌كانی بۆ ده‌وڵه‌تی سووریه كرد.
ساڵح موسلیم وێڕای ئاماژه به پێشنیاری وتووێژه‌كان كه له لایه‌ن به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه كراوه گوتی: ئه‌و وتووێژانه ده‌بێ لایه‌نی سێهه‌میش تێدا به‌شدار بێ و هه‌موو ڕێگه‌چاره‌كان بۆ ئاشته‌وایه‌تی تاوتوێ بكه‌ین.
ناوبراو له به‌شێك له قساكانیدا گوتی: ڕێژیمی ئه‌سه‌د نابێ كوردستانه‌كه‌ی وه‌ك شاری درعا چاو لێ‌بكا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه هێزه‌كانی ئێمی زۆر به‌تواناتر و ئه‌زموونیان زیاتره و ده‌توانین به‌رگریی له خۆمان بكه‌ین.
چاودێرانی مافی مرۆڤ له سووریه له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕن كه زیاتر له سه‌دی 27ی خاكی سووریه له‌به‌ر ده‌ستی هێزه چه‌كداره‌كانی شورای سووریه‌ی دێموكراتیك دایه.
30/7/2018