فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

 

ڕاپۆرت و گرتە ڤیدیۆ بڵاوکراوەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، دەربڕی ئەوەن کە لە شیراز، گەوهەردەشتی کەرەج و ئیسفەهان، هەتا درەنگانی شەو بەهۆی دۆخی خراپی ئابووری و بێکاری خۆپێشاندان و ناڕەزایی ڕووی داوە.
رۆژی رابردوو ٩ی گەلاوێژ لە ئیسفەهان خۆپێشاندانێکی بەرین ڕووی داوە و، هاوکات لە گەوهەردەشتی کەرەج و ناڕەزایی بەردەوام بووە و، هێزە ئەمنییەکان و پۆلیسی دژە شۆڕش لە هەوڵی بڵاوەپێکردنی خۆپشاندەراندا بوون.
خەڵکی ناڕازی و خۆپێشاندەر لە گەوهەردەشتی کەرەج پێکەوە دروشمی “گەرانی و هەڵاوسان، بەڵای گیانی خەڵکی ئێران”. کە هێزە ئەمنییەکان بە گازی فرمێسکڕێژ بڵاوەیان بە خۆپێشاندەران کرد.
هەندێک لە سەرچاوەش باس خۆپیشاندان لە شاری شیراز دەکەن، کە خەڵکی وەزاڵەهاتوو ڕژاونەتە سەر شەقامەکان و دژی ئەو ڕێژیمی درووشمیان داوە.
خۆپێشاندانی خەڵکی لە شاری ئیسفەهان زۆر بەرین بووە، بەڵام توندوتیژیی لێ نەکەوتووەتەوە و خەڵک بە درووشمەکانی “واز لە سووریە بێنن، بیر لە ژیانی ئێمە بکەنەوە” دەنگی خۆیان بەرز کردەوە.
زانیاریی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باس لەوە دەکەن، هەر ئەمڕۆ چوارشەممە١٠ی گەلاوێژ لە ئیسفەهان خۆپێشاندانی خەڵکی ناڕازی بە گرانی، بێکاری و دۆخی خراپیی ئابووری، دەستی پێکردووەتەوە و خەڵک داوا لە هێزە ئەمنییەکان دەکەن کە پاڵپشت و هاودەنگیان بن.
شەپۆلی نوێی خۆپێشاندان و ناڕەزاییەکان لە ئێران، پاش بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار و، دراوە بیانییەکانی دیکە لە بەرانبەر تمەن، هەروەها گرانبوونی بەهای زێڕ لە بازارەکانی ئەو وڵاتە، دەستی پێکردووەتەوە.
شایانی باسە بڕیارە سبەینێ پێنجشەممە لە زۆربەی پارێزگا و شارەکانی ئێران خۆپێشاندان و ناڕەزایی بەرینی جەماوەری بەڕێوە بچێ.

2/8/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان