سێ شارۆمەندی مەریوانی بە ناوەکانی "وریا فەرەجی"، "عەتا فەتاحی" و "هۆشیار کەسرایی" کە ماوەیەک لەوە پێش و لە پووشپەڕی ئەمساڵدا بە تاوانی ئەندامییەت و پشتیوانی لە حیزبە کوردییەکان لە شاری مەریوان دەستگیر کرابوون، سەرەڕای زیاتر لە ٣ هەفتە لە دەستبەسەر بوونیان هێشتا چارەنووسیان نادیارە.
بە وتەی یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی ئەم سێ کەسە دەستگیرکراوە، هەوڵەکانیان بۆ وەرگرتنی زانیاری لە سەر کوڕەکانیان بێ ئەنجام بووەو تا ئێستا هیچ وەڵامێکیان وەر نەگرتووە.
٢٩/٧/٢٠١٨