فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بەپێی ئامارەکانی ڕێژیم، لە سێ مانگی بەهاری ئەمساڵدا، پارێزگاکانی چوارمەحاڵ و بەختیاری، کرماشان و سیستان و بەلووچستان زۆرترین ڕێژەی بیکاریان هەیە.

ناوەندی ئاماری ڕێژیم، ئەتڵەسی بیکاریی بەهاری ساڵی ١٣٩٧ی هەتاوی بڵاو کردووە، کە بە ڕێزەوە، پارێزگاکانی، چوارمەحاڵ و بەختیاری، کرماشان، سیستان و بەلووچستان، خوزستان و لوڕستان، پێنج پارێزگان کە زۆرترین ڕێژەی بێکاریان لە ئاستی ئێراندا هەیە.

ڕێژەی بێکاری لە ئێراندا، لەو ئەتڵەسەدا، بە شێوەی نێوەنجی ١/١٢٪ دیاری کراوە که پارێزگای چوارمەحاڵ و بەختیاری ٨/٢٢٪ ، کرماشان ٤/١٩٪ و پارێزگای سیستان و بەلووچستان ٦/١٨٪ ، نرخی بێکاریان لە وەرزی بەهاری ئەمساڵدا هەبووه.

جێگەی ئاماژەیە، کە بەڕێوەبەری گشتیی تەعاوون کار و ڕفاه کۆمەڵایەتیی کرماشان، ڕایگەیاندووە، پارێزگای کرماشان بە نیسبەت ئەو ئامارە کە بڵاو کراوەتەوە، ڕێژەی بێکاری زۆرترە و باسی لەوە کردووە، کە ٣٢ لەسەدی بێکارەکانی کرماشان، خوێندنی باڵایان تەواو کردووە.

پارێزگاکانی چوارمەحاڵ و بەختیاری، کرماشان و سیستان و بەلووچستان، بە بەردەوامی لە ڕێزەکانی یەکەمی بێکاری لە ئاستی ئێراندان و دەیان ساڵە کە خەڵکی ئەو شارانە، لەگەڵ قەیرانی بێکاری بەرەوڕوون و ڕێژیمیش بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بیکاری هەوڵ نادات و لەپێناو سیاسەتە فاشیستی و دژە مرۆڤانەکانی، بە بەردەوامی هەوڵی ئەوە دەدات کە شارە غەیرە فارسەکان، لە هەموو بواریک لە قەیراندا بن.

29/7/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان