فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

 

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، دوێنێ لە لێدوانێکدا مەرجەکانی واشنتۆنی بۆ وتووێژ لەگەڵ ڕێبەرانی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێرانی ئاشکرا کرد.

بەپێی زانیاریی میدیا جیهانییەکان، یەک کاتژمێر دوای قسەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرکۆماری ئەمریکا لەبارەی دانیشتنی بێ‌مەرج لەگەڵ ڕێبەرانی ئێران، مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوانێکدا چەند مەرج و ڕێکارێکی بۆ دانوستان لەگەڵ ڕێبەرانی ئێرانی خستە ڕوو.

پۆمپیۆ کە لەگەڵ تەلەفزیۆنی (CNN)ی ئەمریکا قسەی دەکرد، گوتی: "ئێمە ئەم پرسەمان پێشتریش باس کردووە کە سەرکۆماری ئەمریکا ئامادەیە بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتانە ئەو دیدارانە ئەنجام بدات، بەڵام بۆ سەرکەوتنی ئەو وتووێژانە هەندێ مەرجیش لەبەرچاو گیراوە و گوتی: "ئەگەر ئێران بەڵێنی بدات، بە شێوەی بنەڕەتی ڕەفتار و هەڵسوکەوتی لەگەڵ خەڵکی خۆی بگۆڕێ و هەوڵی تێکدەرانەی وەلا بنێت، و ئەوە قەبووڵ بکەن کە بایەخی ئەوەی هەیە بچنە ناوی ڕێککەوتنێکی ئەتۆمییەوە کە لەڕاستیدا ببێتە هۆی پێشگیری لە چەکی ئەتۆمی ئەوکاتە سەرکۆماری ئەمریکا ئامادەیە لەگەڵیان دابنیشێت و گفتوگۆ بکات".

دیار نییە ئایا مەبەستی پۆمپیۆ ئامادەیی ڕێبەرانی ئێران بۆ دانوستان لەبارەی قەبووڵکردنی ئەو مەرجانەیە، یان ئەوەی باوەڕی وایە کە دەبێ ئەو مەرجانە بەرلە دانوستانەکان قەبووڵ بکەن.

ئەو قسانەی مایک پۆمپیۆ دوای ئەوە کراون کە دۆناڵد ترەمپ، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیتالیا لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا ئامادەیە لەگەڵ ئێران وتووێژ بکات، گوتی: "بەڵێ بێگومان ئامادەیە "بەبێ هیچ مەرج"ێکلەگەڵ بەرپرسانی ئێران دانوستان بکات، سەرکۆماری ئەمریکا هاوکات ئاماژەی بەوەش دا: "ئەم پێشنیارە نە لەڕووی لاوازی و لەڕووی هێزەوە ناخەمە ڕوو، بەڵکوو پێم وایە کارێکی گونجاوە و دروستە".

سەرەتای ئەمساڵ پاش چەندین مانگ شەڕە قسە و لێدوانی توند لە نێوان بەرپرسانی ئەمریکا و کۆریای باکوور و هەڕەشەی هەردوو لایەن لە یەکتر و ئەگەری بەکارهێنانی هێرشی سەربازی، سەرەنجام ڕێبەری کۆریای باکوور پێشنیاری کۆبوونەوەی لەگەڵ ترەمپ کرد و ئەم وتووێژەش ڕێکەوتی 2018/6/12 لە سەنگاپوور بەڕیوە چوو.

لە مانگی مەی و پاش کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە دوازدە مەرجی بۆ دانوستان لەگەڵ ئێران خستە ڕوو و بەمدوایانەش دۆناڵد ترەمپ لە چەند لێدوان و تویتێکدا بە توندی رەخنەی لە حکوومەتی ئێران گرت کە ڕەفتاری لەگەڵ خەڵک خراپە و هەندێ لە ەبرپرسانی ئێرانی بە گەندڵی دارایی تاوانبار کرد و گوتی: "حکوومەتی ئێران زیاتر لە مافیایەک دەچێ، هەتا سیستەمی دەوڵەت" و پاش ئەوەش حەسەن ڕۆحانی و چەند بەپرسی باڵای سیاسی و سەربازی بۆ وێنە قاسم سلێمانی بە توندی هێرشیان کردە سەر ئەمریکا و شەخسی دۆناڵد ترەمپ و ئەم گرژی و ئاڵۆزی و شەڕە قسە و لێدوانە توندانەی نێوان ئێران و ئەمریکا ڕۆژ لەدوای ڕۆژ پەرە دەستێنن.

2/8/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان