فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...
2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بەرەی یەکگرتووی کورد کە لەسەر دەستی کۆمەڵێک چالاکی سیاسی و مەدەنی لە کوردستانی ئێران دامەزراوە پاش سێ سال سستی لە کارەکانیان‌دا لە کۆبوونەوەی پێنجەمی شوڕای ناوەندی دوای ئاڵۆگۆڕ لە بەڕێوەبەرانی ئەو “بەرە”یە، بڕیاریان داوە بە گیانیکی تازەوە بە پێی هەلومەرجی سیاسی ئێران و کوردستان بێنە نێو گۆڕەپانی سیاسییەوە.
شوڕای ناوەندی “بەرەی یەکگرتووی کورد” لە کۆتایی پێنجەمین دانیشتنی خۆی بەیاننامەیەکی بۆ ڕای گشتی بڵاو کردووتەوە.
لە بەشێک لەو بەیاننامەیە‌دا هاتووە:پاش تێپەڕبوونی نزیکەی سێزدە ساڵ بە سەر تەمەنی «بەرەی یەکگرتووی کورد»دا بۆ پێنجەمین جار ئەندامانی شووڕای ناوەندی لە کۆبوونەوەیەکدا کە بۆ بەرە لەم بارودۆخەدا حوکمی کۆنگرەی ھەیە، وەک ڕێکخراوەیەکی مەسئوول بەرامبەر چارەنووسی وڵاتەکەی کە لە دەلاقەی ھێمنایەتیەوە لێی دەڕوانێ کۆ بوونەوە و بەڵێنیان لەگەڵ خۆیان و جەماوەری کوردوستان نوێ کردەوە تا بۆ سێ ساڵی داھاتوو لە مەیدانی مافخوازی و داکۆکی لە ویست و داواکاریەکانی گەلەکەیاندا بەردەوام لە مەیداندا بن.
لە کۆتایی بایاننامەی بەرەی یەکگرتووی کورد بە ئاماژەدان بە بارودۆخی ئێران و کوردستان دوایان لە سەرجەم جەماوەری کوردستان کردوە کە پاڵپشتان بن و، ئەوانیش بەلێنیان داوە لە سەر ماف و داواکارییەکانی گەلەکەیان ڕاوەستن و لەم پێناوەدا لە ھیچ حەولێک دەریغی نەکەن.

30/7/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان