فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

دۆزگەری شاری سنە بۆ ئازادکردنی چالاکێکی مەدەنیی کورد لە شاری سنە داوای بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تەمەنی کرد.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دۆزگەری شاری سنە بۆ حوکمی ئازادیی کاتیی موختار زارعی، چالاکێکی مەدەنیی کورد دواوی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی کرد.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەگەری هەیە بەیانی یەکشەممە ٧ی گەلاوێژ، ئەم چالاکە مەدەنییە کوردە هەتا کاتی دادگاییەکەی ئازاد بکرێت.

ئەوە سەرچاوە ئاگادارە هەروەها دەڵێت: ئەو چالاکە مەدەنیە کوردە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، تەنیا جارێک لەگەڵ بنەماڵەی پەیوەندیی گرتووە.

ڕۆژی شەممە ٣٠ی پووشپەڕ، موختار زارعی، چالاکی مەدەنیی کورد پاش سەردانی بۆ دادسەرای گشتی و ئینقلابی شاری سنە دەسبەسەر کرا و بۆ زیندان ڕاگوێزرا. ئەو چالاکە مەدەنییە کوردە لە دادگا بە تۆمەتی "بێڕێزی بە ڕێبەر، تێکدانی بیروڕای گشتی و بانگەشە دژی نیزام" تۆمەتبار کراوە.

جۆزەردانی ئەمساڵ، ئەم چالاکە مەدەنییە کوردە بۆ "تێگەیاندنی تاوانەکەی لەگەڵ مافی پارێزەر" بانگهێشتی لقی دادسەری گشتی و ئینقلابی شاری سنە کرا.

29/7/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان