فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

 

فستیڤاڵی فیلمی Summer film school کە لە وڵاتی چێک بەرێوە دەچێت خەڵاتی شانازی چل و چوارەمین دەورەی خۆی پێشکەشی سینەماکاری بەناوبانگی کورد بەھمەنی قوبادی کرد.

فێستیڤاڵی فیلمی Summer film school خەڵاتی ئیفتخاری چل و چوارەمین دەورەی خۆی پێشکەیش بە بەهمەن قوبادی، هونەرمەندی ناسراوی کورد کرد.

ئەم فیستڤاڵە لە ٢٧ی مانگی جوون تاکوو ٥ی ئۆگست بەرێ دەچێت و مەبەستی ئەم فیستیڤاڵە فێرکاری سینەمای جیھان بۆ ئەو کەسانەیە کە بەشداری دەکەن.

ھەموو سالێک زورتر لە ٥٥٠٠ کەس بەشداری ئەم فیستیڤاڵە دەکەن که زۆربەیان خوێندکار و سینەماکارن. ئەمساڵ لە بەشی ڕێزلێنانی ئەم فیستیڤاڵەدا، ڕێزیان لە بەھمەنی قوبادی و بەرھەمەکانی گرت.

فیستیڤاڵەکە بە نمایشی فیلمی «کیسەڵەکانیش دەفڕن» کاری خۆی دەس پێکرد و فیلمەکانی دیکەی قوبادی وەکوو کاتێک بۆ مەستی ئەسپەکان، کەس ئاگاداری پشیلە ئێرانیەکان نییە و وەرزی کەرگەدەن لە ڕۆژانی بەڕێوەچوونی فیستیڤاڵەکە نمایش دەکرێت.

بەھمەنی قوبادی ھەروەھا وۆرک شاپێک سینەماکاری و دەرھێنەری بۆ لایەنگرانی سینەما بەڕێوە دەبات.

بەهمەن قوبادی ساڵی ١٣٤٨ هەتاوی لە شاری بانە لە پارێزگای کوردستان چاوی بە دنیا هەڵهێناوە و ناوبراو بە دروست کردنی کورتە فیلمێک بە ناوی"ژیان لە تەم و مژ" چووتە ناو دونیای سینما هەروەها بەدروست کردنی فیلم" کاتێک بۆ مەستی ئەسپەکان"چووە ڕیزی فیلمسازانی پروفیشناڵەوە.

30/7/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان