له پارێزگاری سنه كۆبوونه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت خێرایی به‌خشێن به جێبه‌جێكردنی حوكمی ئێعدامی ڕامین حوسێن په‌ناهی، چالاكی سیاسیی كورد به به‌شداریی كاربه‌ده‌ستانی ئه‌منیه‌تی و قه‌زایی پارێزگا به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی حه‌وتووی ڕابردوو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌منیه‌تی – نهێنی له پارێزگاری سنه به به‌شداریی خاتوو فه‌تاحی، به‌رپرسی لقی 4ی دادگای ئینقلاب له شاری سنه، عه‌زیز حه‌یده‌ری سه‌رۆكی زیندانی سنه، به‌همه‌ن مورادنیا پارێزگاری سنه، مه‌له‌كی نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ئیتلاعات و نوێنه‌ری ئیتلاعاتی سپای پاسداران به‌ڕێوه‌چوو و كه له‌و كۆبوونه‌وه نهێنییه باس له خێرایی به‌خشین به جێبه‌جێكردنی حوكمی به‌ندكراوێكی سیاسیی كورد ڕامین حوسێن په‌ناهی كرا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نیزیك كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێ له‌و پێوه‌ندییه‌دا گوتی: نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات و حیفازه‌تی سپای پاسداران له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا پێداگرییان له‌سه‌ر خێرایی به‌خشین به جێبه‌جێكردنی حوكمی ئێعدامی ڕامین حوسێن‌په‌ناهی بوون و خوازیاری هاوكاریی هێزه‌كانی ئینتزامی بوون و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه مه‌ترسی له ڕاپه‌ڕین خه‌ڵك هه‌یه و له‌وانه‌یه بشێوی له شاره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و به تایبه‌ت سنه دروست بێ.
چالاكانی مه‌ده‌نی و سیاسیی كورد له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا به بڵاوكردنه‌وه‌ی وتار و بیره‌وه‌رییه‌كانی فه‌رمانی جیهادی خومه‌ینی دژی كوردستان له ڕێگه‌ی بڵاڤۆك و سایته‌كان، شیمانه‌ی ئه‌وه ده‌كرێ به‌ستێنی ئێعدامكردنی ڕامین حوسێن په‌ناهی خۆش بكه‌ن.
ڕامین حوسێن په‌ناهی، به‌ندكراوی سیاسیی كورد ڕۆژی 26 به‌فرانباری ساڵی ڕابردوو به تۆمه‌تی هه‌وڵدانی دژی ئه‌منیه‌تی میللی له ڕێگه ئه‌ندامبوون له یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كانی دژبه‌ری كۆماری ئیسلامی له لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ئینقلاب حوكمی ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا و كۆتایی مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ حوكمه‌كه‌ی له دیوانی باڵای ئێران وه‌ك خۆی ته‌ئید كرایه‌وه.
پێویست به وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه ناوبراو ڕۆژی 1ی پووشپه‌ڕی ساڵی 1396 له تێكهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سپای پاسداران له ده‌ورووبه‌ری سنه به برینداری ده‌سبه‌سه‌ر كرا.
29/7/2018