به‌ر له‌سه‌ردانی ئه‌ردۆگان بۆ ئه‌ڵمانیا، ڕه‌وه‌ندی كوردی گه‌وره‌ترین خۆپیشاندان سازده‌كات
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانی ئه‌مڕۆ 3ی ئابی 2018بڵاویكرده‌وه سه‌ردانی چاوه‌ڕوانكراوی ئه‌ردۆگان بۆ ئه‌ڵمانیا كاردانه‌وه‌ی زۆری لێكه‌وتوه‌ته‌وه‌و كورده‌كانی دانیشتوی ئه‌ڵمانیاش به‌و بۆنه‌یه‌وه بانگه‌شه‌ی خۆپیشاندانێكی گه‌وره ده‌كه‌ن.
له‌هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه ڕه‌وه‌ندی كوردی خوازیاری ئه‌وه‌ن له‌به‌رده‌م ده‌روازه‌ی براندنبۆرگی به‌ناوبانگی به‌رلیندا به‌ر له‌سه‌ردانه‌كه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانی سه‌رۆكی توركیا كه‌بڕیاره له‌كۆتایی مانگی ئه‌یلولی داهاتودا ئه‌نجام بدرێت خۆپیشاندان سازبكه‌ن.
له‌هه‌واڵه‌كه‌دا ئاماژه به لێدوانی "محه‌مه‌د تانفریی" جێگری سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌وه‌ندی كوردی دراوه‌و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له‌و خۆپیشاندانه‌دا نزیكه‌ی 20 هه‌زار كه‌س وه‌ك په‌یامێكی گرنگی ناڕه‌زایی كورده‌كان له‌سه‌ر ئاستێكی نیشتمانی فراوان به‌شداری تیا بكه‌ن.
"سه‌ردانی ئه‌ردۆگان و پرۆتۆكۆلی پێشوازیكردنی ره‌سمی و خوانی شه‌ره‌ف" كاردانه‌وه‌ی نه‌ك هه‌ر كورد بگره زۆرێك له حزبه‌كانی ئه‌ڵمانیاشی به‌دوای خۆیدا هێنا پارتی سه‌وزه‌كان و ته‌نانه‌ت پارتی ڕاستڕه‌وه‌كانی حزبی ئه‌لته‌رناتیف له‌پێناوی ئه‌ڵمانیاشی هێنایه ده‌نگ و سه‌ردانه‌كه‌یان ڕه‌تكرده‌وه‌و پێیان وابوو سه‌رۆكی توركیا سه‌رۆكێكی ئاسایی نییه‌و پێشوازییه‌كی له‌و جۆره دان نانه به‌تاكره‌وێتی سه‌رۆك كۆمارێك كه به‌زۆر خۆی سه‌پاندوه‌و دیموكراسیه‌ت و مافه‌كانی مرۆڤ له وڵاته‌كه‌یدا كه‌وتوه‌ته ژێر پرسیاره‌وه".
س: كه‌ناڵی ره‌سمی ZDF ، ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانی dpa
3/8/2018