فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران ڕاده‌گه‌یه‌نێت گه‌لی ئێران هه‌رگیز ڕێگه‌ به‌ به‌رپرسانی خۆیان ناده‌ن كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا كۆببنه‌وه‌ و دانوستان بكه‌ن.

محه‌مه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ گه‌لی ئێران گه‌لی كۆریای باكوور نییه‌ كه‌ وه‌ڵامی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ تره‌مپ بداته‌وه‌ و گه‌لی ئێران هه‌رگێز ڕێگه‌ ناده‌ن به‌رپرسانی ئێرانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ( شه‌یتانی گه‌وره‌) كۆببنه‌وه‌ و دانوستان بكه‌ن.
جه‌عفه‌ری به‌ تره‌مپ ده‌ڵێت: ئه‌و ئاواته‌ ده‌به‌یته‌ ژێر گڵ كه‌ به‌رپرسانی ئێرانی داوای كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ تۆ بكه‌ن و له‌گه‌ڵ تۆ دانیشن.

سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ئێران، فه‌رمانده‌ی سوپای پاسداران ده‌ڵێت: سه‌رۆكه‌ پێشووه‌كانی ئه‌مریكا زۆر باشتر له‌ تۆ تێگه‌یشتبوون و فێر ببوون كه‌ ناكرێت هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئێران و ئێرانییه‌كان بكه‌ن چونكه‌ ئێرانییه‌كان له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی بیانییه‌كاندا زۆر یه‌كگرتووتر ده‌بن.

جه‌عفه‌ری داوا له‌ تره‌مپ ده‌كات هه‌ر له‌ كۆشكه‌ ڕه‌شه‌كه‌ی ( كۆشكی سپی) دانیشێت و به‌ خه‌یاڵی گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ ئێران سه‌ربنێته‌وه‌ و قه‌ت ئه‌و ئاواته‌ی نایه‌ته‌ دی كه‌ ئێران و ئه‌مریكا پێكه‌وه‌ دانوستان بكه‌ن.

2/8/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان