فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

دەوڵەتی تورکیە لە درێژەی سیاسەتی فاشیستیی خۆیدا بە هۆی ئەوەیکە کاناڵێکی کارتوونیی وشەی "کوردستان"ـی بەکارهێنا، سزا درا.

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان لێژنەی باڵای ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی تورکیە ناسراو بە "RTUK"، بە هۆی ئەوەیکە کاناڵێکی کارتوونیی بە ناوی "زارۆک تی ڤی" وشەی "کوردستان"ـی بەکارهێنا، سزا درا.

ئەو کاناڵە لە دوو گۆرانیی منداڵاندا وشەی کوردستانی بەکارهێناوە و لە لایەن لێژنەی باڵای ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی تورکیەوە سزا دراوە.

ئەو کاناڵە لە دوو بەرنامەی جیاوازدا دوو گۆرانیی "لە ژێر ناوی "گولا من جزیرا بوتانیە و کوردستان پر شیرینه" بڵاو کردووەتەوە.

لێژنەی باڵای ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی تورکیە باسی لەوەش کردووە، ڕێکخراوە تێرۆریستییەکان بە مەبەستی بەهێزکردنی ئیدۆۆلۆژیی خۆیان زۆر جار جگە لە چەک، ڕاگەیاندنەکانی تەلەفیزیۆنیش بۆ پڕۆپاگەندەی خۆیان بەکار دەهێنێن.

ئەگەرچی ئەو کاناڵە لە سەر بە کارهێنانی وشەی کوردستان سزا دراوە بەڵام کارناسانی سیاسیی لەو تورکیە باس لەوە دەکەن سزادانی ئەو کاناڵە لە سەر وشەی کوردستان کارێکی هەڵەیە، چونکە رەجەب تەیب ئەردۆغان خۆی بە فەرمی ناوی کوردستان لە لێداونە سیاسییەکانی خۆی دێنێت.

30/7/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان