مانگی ڕابردووش شەڕێکی هاوشێوە ڕوویدا کە ١٠ لە کەس لە هێزەکانی رژیم تێیدا کوژران.
بە گویرەی هەواڵی ئاژانسی ئاسۆشێتێدپرێس سپای پاسدارانی شۆڕشی ئێران دەڵیت لە تێکهەڵچوونێکی هەریمی نزیک سنووری عێراق ١٠ کەس لە ئەندامانی هێزێکی کوردی ئێرانی کوشتوە.
ماڵپەڕی سپای پاسداران دەڵێت ئەو شەڕە لە نزیک شاری شنۆیە ڕوویدا کە چەندین جاران لە نێوان هێزەکانی ئیران و هێزەکانی کورد شەرهاتۆتە پێش.
بە گوێرەی ئەو ماڵپەڕە ژمارەیەکی "بەرچاو" لە چەک و تەقەمەنی و کەرەسەکانی پەیوەندی گرتن کەوتوونەتە دەستی سپای پاسداران.
بەلام سپای پاسداران هیچ زانیارییەک سەبارەت بە کوژرا و برینداربوونی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی دابین ناکات.
هەر لە پەیوەندی ئەم هەواڵەدا ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" ئاگاداری فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان سەر بە حیزبی دیمۆکڕاتی کوردستانی ئێران ی بڵاوکردۆتەوە کە تێدا هاتوە:
"بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان، شەوی رابردوو کاتژمێر ١ی سەرلەبەیانی، شەڕێکی توند لە نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هێزی دژی گەلیی سپای پاسداران لە شاخەکانی
جاوید ڕەحمان پتر لە مانگێکە جێنشینی ئاسمە جەهانگیرە کە ئەو خانمە ڕیبەندانی پارەکە کۆچی دوایی کرد.
جاوید ڕەحمان، ڕێپۆرتێری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بابەتەکانی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران کە بە ئەم زووانە ئەو بەرپرسایەتییەی پێدراوە، خوازیاری سەردان بۆ ئێرانە.
ناوبراو لە لێدوانێکی بە نووسراوە لە رۆژی هەینی ١٩ی گەلاوێژ بڵاوبۆوە ڕایگەیاند کە هاوکات لە گەڵ دەست بە کارکردنی خۆی، بە پێێ داخوازێکی بە نووسراوە داوای لە کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی کردوە کە "بۆ وەدەست هێنانی تێگەیشتن باشتر لە دۆخی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران"، بتوانیت سەردانی ئەو وڵاتە بکات.
ئەو داخوازییەی جاوید ڕەحمان لە دەمێکدا ڕوویدەدات کە کۆماری ئیسلامی ئێران ڕیگای سەردانبە ڕێپۆرتەرەکانی پێشووی ئەو ڕێکخراوە سەبارەت بە مافەکانی مرۆڤ لە ئێران
پێویستی و گرینگی زمانی کوردی لە نێو هاووڵاتیانی کورد بووەتە هۆی ئەوەی کە زۆرێک لەوان خۆیان لە پێناو جێبەجێکردنی مادەی ١٥ی یاسای بنەڕەتی هەنگاو هەڵێنن.
لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری پیرانشار، مادەی ١٥ی یاسای بنەڕەتی لە بواری مافی خوێندن و پەروەردە بە زمانی دایکی، لەلایەن یەکێک لە بەڕێوبەرانی ئەم نەخۆشخانەیە کە خەڵكی سەردەشتە جێبەجێکراوە و لە سەر تابلۆکانی چوونە ژوورەوە بۆ ناو بەشەکانی نەخۆشخانەکە لە پاڵ زمانی فارسی بە زمانی کوردیش نووسراوە، کە خەڵک پێشوازییان لەم کارە کردووە و بە خێرای
مەعسوومە خان ، نموونەی وەفاداری و پشوودرێژی ژنانی کورد ، خێزانی مامۆستا هەژاری موکریانی دوای تەمەنێک ژیان بە سەخڵەتی لە شاری هەولێر بۆ هەمیشە سەری نایەوە.
خاتوو مەعسوومە ئەحمەدی هاوسەری مامۆستا هەژار نووسەر و وەرگێڕی ناوداری کورد بە هۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی ٨٩ ساڵیدا شەوی ١٧ی گەلاوێژ ماڵاوایی لە ژیان کرد.
زاگرۆس شەرەفکەندی لە ڕێگای هەواڵدەریی باسنیوز وە، ؛ وێڕای پشتڕاست کردنەوەی هەواڵی کۆچی دوایی مەعسوومە خانم ڕایگەیاندوە؛ خاتوو مەعسوومە لە دایکبووی ١٣٠٨ی هەتاوی لە گوندی ئاوایی “نۆبار “ی بۆکانە و لە ماوەی ژیانی هاوبەشی لە گەڵ مامۆستا هەژار بەتایبەتی پاش ئاوارەبوون
جەمیل توران، نووسەری ڕۆمانی "ناوم ئازادە" خەڵاتی یونسکۆی وەرگرت و خەڵاتەکەی خۆی پێشکەشی گەلی کورد کرد.
جەمیل توران بازیدی، نووسەری خەڵکی ناوچەی ئاگری لە باکووری کوردستان بە هۆی نووسینی ڕۆمانی "ناوم ئازادە" خەڵاتی یونسکۆی وەرگرت.
ناوم ئازادە لە ساڵی ۲۰۱۵دا بە زمانی یونانی نووسرا و خێرا بۆ زمانگەلی ئینگلیسی و سپانیایی وەرگێڕدرا. ڕۆمانەکە بەسەرهاتی بنەماڵەیەکی قوربانیی کارەساتی هەڵەبجە دەگێڕێتەوە کە دەربازی ئێران و پاشان تورکیا و لەوێشەوە ئورووپا دەبن.
هۆکاری هەڵبژاردنی ڕۆمانەکە بە پێی بڕیارنامەکەی یونسکۆ بریتییە
كۆنگرێسی ئهمریكا ھۆشداری به وڵاتانی ئهوروپا دهدات و داوایان لێ دهكات تهواوی پهیوهندییهكانی خۆیان لهگهڵ ئێران بپچڕێنن، له دهرهوهی ئهم داواكاریهش دهیهوێت له چهند مانگی داھاتوودا گهمارۆی قورس بخاته سهر ئهوروپا.
به گوێرهی سایتی "فری بهیكن" نوێنهرانی كۆنگرێسی ئهمریكا داوا له وڵاتانی ئهوروپا دهكهن پهیوهندیهكانیان لهگهڵ ئێران كۆتایی پێ بھێنن، بهڵام ئهگهر گوێ بهم خواستهی ئهمریكا نهدهن، ئهوا رووبهڕووی گهمارۆی قورس دهبنهوه.
بهیكن ئاماژهی بهوهش كردووه، ژمارهیهكی زۆری ئهندامانی كۆنگرێسی ئهمریكا و دۆناڵد ترامپ له ھهوڵی ئهوهدان ھاوبهشه ئهوروپاییهكانیان بۆ
سهرۆكی ویلایهته یهكگرتووهكانی ئهمریكا ڕایگهیاند، قورسترین سزاو گهمارۆی ئابورییان خستوهته سهر ئێران، كه سزاكان بهشێوهیهكن پێشتر وێنهیان نهبووه.
دۆناڵد ترهمپ-ی سهرۆكی ئهمریكا ڕایگهیاند، "ئهو سزایانهی ئێستا بهسهر ئێراندا سهپاندوومانه توندترین سزانو پێشتر وێنهیان نهبووه، مانگی نۆڤهمبهر سزاكانی سهر ئێران دهگاته ئهوپهڕی توندیی".
سهرۆكی ئهمریكا جهختیكردهوه لهوهی، "ههر وڵاتو لایهنێك
دوای ئەوەی کە بیرمەندی کورد، کۆچەر بیرکار خەڵاتی فیلدزی لە بەشی بیرکاریدا وەرگرت، شوێنیستەکانی پەروەردەی ڕێژیمی ئێران هێرشیان کردە سەر نابراو.
بەدەستهێنانی خەڵاتی فیلدز، لە لایەن بیرمەندی کورد، کۆچەر بیرکار بوو بە هۆی ئەوەی کە دەستوپێوەندییەکانی ڕێژیمی ئێران و بەناو ڕووناکبیرانی ڕێژیمی ئێرانیی دانیشتووی تاران، هێرش بکەنە سەر ئەو بیرمەندە کوردە و بێڕێزی بە ناوبراو بکەن.
ژمارەیەک لە بەناو نووسەر و رووناکبیر کە بیری شۆوێنیستیان بە ڕوونی دیارە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بە نووسینی "کەمینە، خۆدۆڕاندوو، پەنابەری بێسفەت" و وشەگەلێکی بێڕێزی و جنێودان، هێرشیان کردە سەر کۆچەر بیرکار.
هاوکات هەندێک لەو بەکارهێنەرانەش باسیان لەوە کردبوو، کوردێکی پەنابەر کە ئێمە بە دنیامان ناساند و لە کارەساتی کیمیاییبارانی مەریوانیشدا، ئێمە کوردمان
ئیدارهی ئیتلاعاتی شارۆ شنۆ دوو کهسی لهو شاره به تۆمهتی چالاکیی ئهمنیهتی دژ به کۆماری ئیسلامی دهسبهسهر کرد.
بهپێی ڕاپۆرتی ههواڵنێری “چاونیوز” ڕۆژی شهممه، 13ی گهلاوێژ ئیدارهی ئیتلاعاتی شنۆ ههڵی کوتاوهته شوێنی کاری کورش عهزیزی که تهعمیرگای تراکتۆری بووه و ناوبراویان دهسبهسهر کردوه و لهگهڵ خۆیان بردوویانه.
هێزهکانی ئیدارهی ئیتلاعات له پهلامارێکی دیکه لهو شارهدا له گوندی تاچیناوێ
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەیە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە نوێترین هەڵوێستیدا لەبارەی دۆخی ئیران لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) نووسیویە دۆخی سیاسی و ئابووریی ئێران ڕۆژ لەدوای ڕۆژ خراپتر دەبێت.
ترەمپ، ئاماژەی بەوەش کردووە، دیدار و دانوستانی ڕێبەرانی هەر دوو وڵات، پەیوندیی بە بڕیاری بەرپرسانی باڵای ئێرانەوە هەیە و جەختیشی کردووەتەوە دۆخی سیاسی و ئابووریی ئێران خرپاتر دەبێت و دانیشتنی منیش لەگەڵیان هیچ لەو پرسە ناگۆڕێت.
سەرکۆماری ئەمریکا پێشتر و پاش توند و گرژتربوونی ئاخاوتنی نێوان واشنتۆن و تاران، پێشنیاری دانوستانی بێ مەرجی بە بەرپرسانی ئێران داوە.
دۆناڵد ترەمپ، لە حاڵێکدا باسی ئەگەری دانوستان لەگەڵ ڕێبەرانی ئێران دەکات، کە قۆناغی یەکەمی گەمارۆکان لەدژی ئێران، دووێنی شەممە دەستی پێکردووە و ئەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
پێشنیاری دانوستانی بێ مەرجی دۆناڵد ترەمپ، لەگەڵ ڕێبەرانی ئێران، کاردانەوەی زۆر و جۆراوجۆری لێ کەوتەوە. هەندێ بەرپرسانی ئێرانی لاوەکی و بە ترسەوە باسیان لێوە کردووە، بەڵام لە بەرانبەردا بەشێک لە فەرماندە باڵاکانی سپای پاسداران بە توندی هێرشیان کردووەتەوە سەر ئەمریکا. عەلی
ژینگەدۆستێکی کوردی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی ناوچەی مەرگەوەڕ، سەر بە شاری ورمێ،٣٠٠ کەوی لە سروشت ئازاد کرد.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، زیاد مەلائەحمەدی، ژینگەدۆستی کوردی خەڵکی گوندی "دزە"ی ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ، بە ئازادکردنی ٣٠٠ کەو، ژیانێکی نوێ بەخشییە سروشت و جوانیی کوردستان.
ئەو ژینگەدۆستە کوردە دەڵێت: بە هۆی نەمانی کەو لەو ناوچەیە، بە هاوکاریی شۆرا و دێهیاری گوندی دزەی مەرگەوەڕ، بە کڕینی ٣٠٠ هێلکەکەو و بارهێنانیان لە ڕێگەی دەزگاوە و پاشان بە ئازادکردنی کەوەکان جوانیان بە سروشت بەخشی.
ئەو ژینگەدۆستە کوردە هەروەها داوا لە هاووڵاتییان دەکات، کە چیدی هاووڵاتییان ڕاو نەکەن، هەتا سروشت بە زیندوویی و جوانی بمێنێتەوە.
لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا، هاووڵاتییانی کورد، لە چەندین ڕێگەی جۆراوجۆرەوە هۆگری و خۆشەویستیی خۆیان بۆ سروشت نیشان داوە و لەو پەیوەندییەدا، دەیان جۆر
شەپۆلی نوێی ناڕەزایەتییە بەربڵاوەکانی خەڵک لە گەورەشارەکانی ئێران دەستی پێکردۆتەوەو خەڵکی ناڕازی خوازیاری لەنێوچوونی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامین.
شایانی باسە لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە ئەگەری سەرهەڵدانی ناڕەزایەتی زۆرترە، بە تەواوەتی میلیتاریزە کراوەو کەشێکی ئەمنییەتییو، سەرکوتکەرانە بەسەر ئەو شارانەدا زاڵە.
خەڵکی شارەکانی ئیسفەهان، شیراز، کەرەج، تارانو، ئەراک بۆ ناڕەزایەتیی لە بەرامبەر گەندەڵیی سیستەماتیک لە دامو دەزگاکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕژاونەتە سەر شەقامەکانو لە دأی ئەو ڕێژیمی زاڵمە درووشمی نەمانی دەدەن.
جێی ئاماژەیە کە لە شارەکانی ئیسفەهانو کەرەج، لە درێژەی ناڕەزایەتییەکاندا هێزە سەرکووتکەرەکانی ڕێژیم هێرشیان کردۆتە سەر خەڵکو، تووشی تێکهەڵچوون بوونەو، هێزە ئەنییەتییەکان بە ماشێنی دژە شۆڕشو ئاوپڕژێنو گازی فرمێسکڕێژ هەڵیان
کچە وەرزشوانێکی خەڵکی شاری سەقز، لە کێبڕکێی جیهانییەکاندا، کە لە وڵاتی کورەی باشوور بەڕێوە چوو، توانی پلەی دووهەم بە دەست بێنێت.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، نیان شامحەممەدی، کچە وەرزشوانی خەڵکی شاری سەقز، لە کێبڕکێی جیهانیی تێکواندۆ، لە وڵاتی کورەی باشوور، خەڵاتی زێوی ئەو کێبڕکێیە بەدەست هێنا.
٢٦هەمین کێبڕکێی جیهانیی تێکواندۆ، لە شاری "ججو"ی وڵاتی کورەی باشوور بەڕێوە چوو و ئەو کچە وەرزشوانە کوردە، توانی لەو کێبڕکێیەدا میداڵی زێو بەدەست بهێنێت.
نیان شامحەممەدی لە بەشی "سوننال سرعتی" میداڵی زێوی لە قۆناغی ١٩ هەتا ٣٩ ساڵی بۆ خۆی مسۆگەر کرد.
وەرزشوانانی کورد لە ٤ پارێزگای کوردستانی ڕۆژهەڵات،
ئهمڕۆ 3-8-2018، چوار ساڵ بهسهر كارهساتی داگیركردنی شهنگال له لایهن تیرۆرستانی داعش و كۆمهڵكوژی و جینۆسایدكردنی هاووڵاتییانی کوردی ئێزدیی له شهنگال و دهوروبهری تێپهڕدهبێت.
لهو كارهساتهدا ههزاران کوردی ئێزدی بێسهروشوێنكران و زیانێكی زۆریش بهر ئهو ناوچه كهوت لهو بارهیهوه خهیری بۆزانی، بهڕێوهبهری گشتی كاروباری ئێزدییهكان له وهزارهتی ئهوقاف و كاروباری ئاینی حكومهتی ههرێمی كوردستان راگهیاندوه: بهپێی ئهو ئامارانهی لهلای ئهوانهو لهلایهن نهتهوه یهكگرتووهكانهوه باوهڕپێكراوه، له رۆژی 3ی ئابی 2014هوه كه داعش شهنگالی داگیركرد، تا ئێستا له كۆی شهش ههزارو 417 هاووڵاتی ئێزیدی رفێنراو، سێ ههزارو 315 كهسیان رزگاركراون و سێ ههزار و 102 كهس دیكهشیان لای داعش
ژمارەیەک لە پارێزەرانی کورد لە پەیامێکدا، پیرۆزباییان لە پرۆفسۆر کۆچەر بیرکار کرد.
٥٠ پارێزەری ناسراوی کورد لە پەیامێکدا، پیرۆزبایی خۆیان لەو سەرکەوتنە مەزنەی کۆچەر بیرکار، وەرگری خەڵاتی "فیلدز"ی بیرکاری کرد.
دەقی ئەو پەیامە کە بۆ ئاژانسی کوردپا نێردراو بەم چەشنەیە:
بەڕێز پرۆفسۆر کۆچەر بیرکار، وەرگرتنی خەڵاتی جیهانیی بیرکاریی فیلدز لە لایەن ئێوەی بەڕێزەوە، بووە مایە شادی و خۆشی خەڵکی ئێران و بە تایبەتی ٤٠ میلیۆن نەتەوەی کورد لە هەموو قوژبنێکی جیهان، بێگومان کوردستان شانازی بە خۆی دەکات کە وەها ڕۆڵەیەکی لە داوێنی سروشتی پاک و بێگەرد و جوانی خۆی پێگەیاندووە و ئێوە وەکوو ڕۆڵەیەکی لێهاتوو و بیرمەند ئەم خەڵکە شەریفە، توانیوتانە بزە بخنە سەر لێوی ٤٠ میلیۆن خەڵکی کوردی هەژار و زوڵم لێکراو.
ئێوە هەروەک ئاگادارن، مێژووی ئەم نەتەوە ٤٠ میلیۆنییە، پڕە لە ئاوارەیی، شەڕ و کوێرەوەری، هەژاری و نابەرانبەری و ئێستاش لە مەریوان کە شوێنی لە دایکبوونی تۆیە، هەزاران