فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ژینگەدۆستێکی کوردی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی ناوچەی مەرگەوەڕ، سەر بە شاری ورمێ،٣٠٠ کەوی لە سروشت ئازاد کرد.

بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، زیاد مەلائەحمەدی، ژینگەدۆستی کوردی خەڵکی گوندی "دزە"ی ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ، بە ئازادکردنی ٣٠٠ کەو، ژیانێکی نوێ بەخشییە سروشت و جوانیی کوردستان.

ئەو ژینگەدۆستە کوردە دەڵێت: بە هۆی نەمانی کەو لەو ناوچەیە، بە هاوکاریی شۆرا و دێهیاری گوندی دزەی مەرگەوەڕ، بە کڕینی ٣٠٠ هێلکەکەو و بارهێنانیان لە ڕێگەی دەزگاوە و پاشان بە ئازادکردنی کەوەکان جوانیان بە سروشت بەخشی.

ئەو ژینگەدۆستە کوردە هەروەها داوا لە هاووڵاتییان دەکات، کە چیدی هاووڵاتییان ڕاو نەکەن، هەتا سروشت بە زیندوویی و جوانی بمێنێتەوە.

لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا، هاووڵاتییانی کورد، لە چەندین ڕێگەی جۆراوجۆرەوە هۆگری و خۆشەویستیی خۆیان بۆ سروشت نیشان داوە و لەو پەیوەندییەدا، دەیان جۆر چالاکیی ژینگەپارێزیی وەکوو شکاندنی چەکی ڕاو، نەمامچاندن، کۆکردنەوەی زبڵ و خاوینکردنەوەی سەیرانگەکانیان بەڕێوە بردووە.

ئەو ڕەوتە ژینگەپارێزییە کە لە کوردستاندا درێژەی هەیە و بەگشتی بە شێوەی خۆڕسک و بەبێ پشتیوانیی ناوەندە حکوومەتییەکان ئەنجام دراوە.

6/8/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان