فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

جاوید ڕەحمان پتر لە مانگێکە جێنشینی ئاسمە جەهانگیرە کە ئەو خانمە ڕیبەندانی پارەکە کۆچی دوایی کرد.

جاوید ڕەحمان، ڕێپۆرتێری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بابەتەکانی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران کە بە ئەم زووانە ئەو بەرپرسایەتییەی پێدراوە، خوازیاری سەردان بۆ ئێرانە.

ناوبراو لە لێدوانێکی بە نووسراوە لە رۆژی هەینی ١٩ی گەلاوێژ بڵاوبۆوە ڕایگەیاند کە هاوکات لە گەڵ دەست بە کارکردنی خۆی، بە پێێ داخوازێکی بە نووسراوە داوای لە کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی کردوە کە "بۆ وەدەست هێنانی تێگەیشتن باشتر لە دۆخی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران"، بتوانیت سەردانی ئەو وڵاتە بکات.

ئەو داخوازییەی جاوید ڕەحمان لە دەمێکدا ڕوویدەدات کە کۆماری ئیسلامی ئێران ڕیگای سەردانبە ڕێپۆرتەرەکانی پێشووی ئەو ڕێکخراوە سەبارەت بە مافەکانی مرۆڤ لە ئێران دانەدرا و بە گشتی داخوازی ئەوان بۆ هاوکاری کردنیان وەلانرا.

بەڕیز ڕەحمان دوای هەڵبژاردنی بۆ ئەو بەرپرسایەتیە هیواداربوو کە کەشی وتووێژ لە گەڵ کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی بکرێتەوە.

 

ڕێپۆرتێرەکانی تایبەتی یو ئێن لە ئەم سالانەی دواییدا بەردەوام جەختیان لە سەر پێشێلکرانی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران دا کردۆتەوە. بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتانە، ئاماری زۆری لە سێدارەدانەکان، پێشێلکرانی ئازادی بەیان و سەرکوتی رۆژنامەوانان و چالاکانی مەدەنی، پێشێلی مافەکانی بەندکراوانی خاوەن بیری ئاینی و سیاسی، پێشێلی مافەکانی کەمایەتیییەکانی ئاینی و نەتەوەیی و پێشێلی مافەکانی ژنان، بەردەوام لە ئەو بوارانەدا لە ئێراندا پێشێلکراون.

کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی سەبارەت بە دیاریکردنی ڕێپۆرتێری تایبەتی بۆ دۆخی مافەکانی مرۆڤ لە ئێراندا بە توندی ڕەخنەیان گرتووە و لە گەڵ رێپۆرتێرەکانی تایبەتی یو ئێن هاوکاری ناکەن.

12/8/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان