فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

پێویستی و گرینگی زمانی کوردی لە نێو هاووڵاتیانی کورد بووەتە هۆی ئەوەی کە زۆرێک لەوان خۆیان لە پێناو جێبەجێکردنی مادەی ١٥ی یاسای بنەڕەتی هەنگاو هەڵێنن.

لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری پیرانشار، مادەی ١٥ی یاسای بنەڕەتی لە بواری مافی خوێندن و پەروەردە بە زمانی دایکی، لەلایەن یەکێک لە بەڕێوبەرانی ئەم نەخۆشخانەیە کە خەڵكی سەردەشتە جێبەجێکراوە و لە سەر تابلۆکانی چوونە ژوورەوە بۆ ناو بەشەکانی نەخۆشخانەکە لە پاڵ زمانی فارسی بە زمانی کوردیش نووسراوە، کە خەڵک پێشوازییان لەم کارە کردووە و بە خێرای لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە.

پێشتریش کارێکی لەم چەشنە لە پارێزگای کرماشان و هەروەها لە مێنۆی خواردنی ڕستووران، کافەتریاکان و هەروەها لە سەر کارتی ویزیتی شیرکەت و دووکانی شاری سنەش بینرابوو.

سیاسەتی توانەوە و ئاسێمیلاسیۆن لە شارەکانی کوردستان ساڵانێکە لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە جێبەجێ دەکرێت و ڕێژیم بێ گوێدان بە مادەکانی یاسای بنەڕەتی پەسەندکراو لەلایەن خودی باڵادەستانی ڕێژیمەوە، مافی هاووڵاتیان پێشێل دەکات و لە ڕاستای لەناوبردنی زمان و فەرهەنگی نەتەوەکانی دیکە تێدەکۆشێت، کە لەم بارەوە دەتوانرێت ئاماژە به قەدەغەکردنی ناونانی منداڵان بە کوردی لە ئیدارەکانی "ثبت احوال" و لابردنی تابلۆی دووکان و فرۆشگاکان لەم شارانەدا بکرێت.

10/8/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان