ئه‌مڕۆ 3-8-2018، چوار ساڵ به‌سه‌ر كاره‌ساتی داگیركردنی شه‌نگال له لایه‌ن تیرۆرستانی داعش و كۆمه‌ڵكوژی و جینۆسایدكردنی هاووڵاتییانی کوردی ئێزدیی له شه‌نگال و ده‌وروبه‌ری تێپه‌ڕده‌بێت.
له‌و كاره‌ساته‌دا هه‌زاران کوردی ئێزدی بێسه‌روشوێنكران و زیانێكی زۆریش به‌ر ئه‌و ناوچه كه‌وت له‌و باره‌یه‌وه خه‌یری بۆزانی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری ئێزدییه‌كان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاندوه: به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی له‌لای ئه‌وانه‌و له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه باوه‌ڕپێكراوه، له رۆژی 3ی ئابی 2014ه‌وه كه داعش شه‌نگالی داگیركرد، تا ئێستا له كۆی شه‌ش هه‌زارو 417 هاووڵاتی ئێزیدی رفێنراو، سێ هه‌زارو 315 كه‌سیان رزگاركراون و سێ هه‌زار و 102 كه‌س دیكه‌شیان لای داعش ماون و بێسه‌روشوێنن، هه‌روه‌ها 100 هه‌زار كوردی ئێزدیش روویان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات كردوه.
بۆزانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو له 3ی ئابی 2014 دا كاتێك داعش شه‌نگالی داگیركرد، هه‌زار و 293 هاووڵاتی ئێزدی شه‌هید بوون، له‌دوای روداوه‌كه‌شه‌وه تا ئێستا 69 گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ و ده‌یان گۆڕی تاكه كه‌سی له‌سنوری شه‌نگال دۆزراونه‌ته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری ئێزدییه‌كان له ئه‌وقافی هه‌رێم، باسی له‌وه‌شده‌كات كه به‌هۆی كاره‌ساتی شه‌نگاله‌وه، هه‌زارو 759 منداڵ باوك و 407 منداڵیش دایك و 389 منداڵی دیكه‌ش دایك و باوكیان له‌ده‌ستداون، هه‌روه‌ها 220 منداڵیش دایك و باوكیان له‌لای داعش ماون.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و ئامار‌و داتا ره‌سمییانه‌ی له‌سه‌نته‌ری ئاماری كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كانی پارێزی دهۆكه‌وه كه تایبه‌ته به‌ئێزدییه‌كان، باس له‌و سكاڵا تۆماركراوانه ده‌كات له‌ده‌سته‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ن، ده‌شڵێت: به‌هۆی كاره‌ساتی شه‌نگال و رفاندنیان له‌لایه‌ن داعشه‌وه، دوو هه‌زارو 36 كچ و ژنی ئێزدی كه هه‌زارو 52یان له‌خوار ته‌مه‌نی 18 ساڵانه‌وه‌ن و 984 یشیان له‌سه‌رو 18 ساڵانه‌وه‌ن ده‌ستدرێژی سێكسییان كراوه‌ته سه‌رو روبه‌ڕووی توندی توندوتیژی بونه‌ته‌وه.
گروپی قه‌یرانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان (INTERNATIONAL crisis Group) نوێترین راپۆرتی كه تایبه‌ته به‌كۆتایهاتنی داعش له‌عیراق و كۆمه‌ڵكوژی دژ به ئێزیدییه‌كانی شه‌نگال ده‌شڵێت: شه‌نگال كه زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی له‌پێكهاته‌ی ئێزدییه، له‌مانگی ئابی 2014دا له‌لایه‌ن داعشه‌وه داگیركراوه‌و خه‌ڵكه‌كه‌ی روبه‌ڕووی كۆمه‌ڵكوژی و كوشتن و ده‌ستدرێژی و رفاندن و به‌كۆیله‌كردن بونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌شی ئاواره بوون رویان له‌كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردوه، له ژیانێكی زۆر سه‌خت و ناڵه‌باردا ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن.
3/8/2018