فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

شەپۆلی نوێی ناڕەزایەتییە بەربڵاوەکانی خەڵک لە گەورەشارەکانی ئێران دەستی پێکردۆتەوەو خەڵکی ناڕازی خوازیاری لەنێوچوونی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامین.
شایانی باسە لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە ئەگەری سەرهەڵدانی ناڕەزایەتی زۆرترە، بە تەواوەتی میلیتاریزە کراوەو کەشێکی ئەمنییەتیی‌و، سەرکوتکەرانە بەسەر ئەو شارانەدا زاڵە.
خەڵکی شارەکانی ئیسفەهان، شیراز، کەرەج‌، تاران‌و، ئەراک بۆ ناڕەزایەتیی لە بەرامبەر گەندەڵیی سیستەماتیک لە دام‌و دەزگاکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕژاونەتە سەر شەقامەکان‌و لە دأی ئەو ڕێژیمی زاڵمە درووشمی نەمانی دەدەن.
جێی ئاماژەیە کە لە شارەکانی ئیسفەهان‌و کەرەج، لە درێژەی ناڕەزایەتییەکاندا هێزە سەرکووتکەرەکانی ڕێژیم هێرشیان کردۆتە سەر خەڵک‌و، تووشی تێکهەڵچوون بوونە‌و، هێزە ئەنییەتییەکان بە ماشێنی دژە شۆڕش‌و ئاوپڕژێن‌و گازی فرمێسک‌ڕێژ هەڵیان کوتاوەتە سەر خۆپێشاندەران‌و چەند کەسیش بریندار بوونە.
هەر لەو پێوەندییەدا شەوی ڕابردوو لە شاری تارانیش ناڕەزایەتییەکان هەر بەردەوام بوون‌و خەڵک درووشم‌گەلێکی وەکوو: مەرگ‌و نەمان بۆ دیکتاتۆر، مەرگ‌و نەمان بۆ خامنەیی، ڕق و تووڕەیی خۆیان لەم ڕێژیمە گەندەڵەو بەرپرسەکانی دەربڕی.
هەر لەو ڕاستایەدا چالاکانی مەدەنی‌و سیاسی بە پێشکەشکردنی وتار یان بڵاوکردنەوەی گرتەڤیدیۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان داوایان لە خەڵکی سەرجەم شارو گەورەشارەکانی ئێران کرد کە لە گۆرەپانە سەرەکییەکان کۆ ببنەوەو ناڕەزایەتی خۆیان لەو ڕێژیمە دەرببڕن‌و، تا گەیشتن بە مافە ڕەواکانیان دەست لە ناڕەزایەتی‌و خۆپێشاندان هەڵنەگرن.

٣/٨/٢٠١٨

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان