فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

کچە وەرزشوانێکی خەڵکی شاری سەقز، لە کێبڕکێی جیهانییەکاندا، کە لە وڵاتی کورەی باشوور بەڕێوە چوو، توانی پلەی دووهەم بە دەست بێنێت.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، نیان شامحەممەدی، کچە وەرزشوانی خەڵکی شاری سەقز، لە کێبڕکێی جیهانیی تێکواندۆ، لە وڵاتی کورەی باشوور، خەڵاتی زێوی ئەو کێبڕکێیە بەدەست هێنا.

٢٦هەمین کێبڕکێی جیهانیی تێکواندۆ، لە شاری "ججو"ی وڵاتی کورەی باشوور بەڕێوە چوو و ئەو کچە وەرزشوانە کوردە، توانی لەو کێبڕکێیەدا میداڵی زێو بەدەست بهێنێت.

نیان شامحەممەدی لە بەشی "سوننال سرعتی" میداڵی زێوی لە قۆناغی ١٩ هەتا ٣٩ ساڵی بۆ خۆی مسۆگەر کرد.

وەرزشوانانی کورد لە ٤ پارێزگای کوردستانی ڕۆژهەڵات، سەرەڕای هەموو ئەو کێشە و گرفتانەی کە بەرەوڕوویان دەبێتەوە و حکوومەتی ئێران هیچ ئیمکاناتێکی وەرزشییان بۆ دابین ناکات، بەردەوام لە کێبڕکێیەکاندا لە ئاستی جیهانی و ئێران، میداڵی جۆراوجۆر بە دەست دێنن.

3/8/2018

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان