فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ژمارەیەک لە پارێزەرانی کورد لە پەیامێکدا، پیرۆزباییان لە پرۆفسۆر کۆچەر بیرکار کرد.

٥٠ پارێزەری ناسراوی کورد لە پەیامێکدا، پیرۆزبایی خۆیان لەو سەرکەوتنە مەزنەی کۆچەر بیرکار، وەرگری خەڵاتی "فیلدز"ی بیرکاری کرد.

دەقی ئەو پەیامە کە بۆ ئاژانسی کوردپا نێردراو بەم چەشنەیە:

بەڕێز پرۆفسۆر کۆچەر بیرکار، وەرگرتنی خەڵاتی جیهانیی بیرکاریی فیلدز لە لایەن ئێوەی بەڕێزەوە، بووە مایە شادی و خۆشی خەڵکی ئێران و بە تایبەتی ٤٠ میلیۆن نەتەوەی کورد لە هەموو قوژبنێکی جیهان، بێگومان کوردستان شانازی بە خۆی دەکات کە وەها ڕۆڵەیەکی لە داوێنی سروشتی پاک و بێگەرد و جوانی خۆی پێگەیاندووە و ئێوە وەکوو ڕۆڵەیەکی لێهاتوو و بیرمەند ئەم خەڵکە شەریفە، توانیوتانە بزە بخنە سەر لێوی ٤٠ میلیۆن خەڵکی کوردی هەژار و زوڵم لێکراو.

ئێوە هەروەک ئاگادارن، مێژووی ئەم نەتەوە ٤٠ میلیۆنییە، پڕە لە ئاوارەیی، شەڕ و کوێرەوەری، هەژاری و نابەرانبەری و ئێستاش لە مەریوان کە شوێنی لە دایکبوونی تۆیە، هەزاران هاووڵاتیی لاو، خەریکی کاری کۆڵبەرین کە لە هەر ئان و سانێکدا ئەگەر دەرفەتی بەرانبەریان بۆ بڕەخسایەت، ئیمکانی هەبووە وەکو جەنابت لە ئاستی جیهاندا دەربکەوتایەن و ببایەنە خاوەنی ئەو خەڵاتە بە نرخە.

ئێمە ژمارەیەک لە پارێزەرانی کورد وێڕای پیرۆزبایی بە ئێوەی بەڕێز و ئەم نەتەوە گەورەیە، لەو باوەڕەداین کە فەرهەنگ و شارستانییەتی کوردستان و ئێران شیاوی باشترینەکانە و شانازیی بە خۆمان دەکەین که ئێوە لەم جیهانە لە ئاستی باشترینەکانن، لە دونیای پڕ لە ڕەمز و ڕازی بیرکارین و هەتا کەمێک لە گرانایی باری خەم و ئاوارەبوون، شەڕ و هەڵاواردن لە سەر شانمان کەم بکەیتەوە و ئەو ٤٠ میلیۆن کوردەش بەشداری ئەو شادی و خۆشییە بن.

حوسێن ئەحمەدی‌نیاز، ئەحەسەند حەسەن پوور، لوقمان مواردی، سەباح کازمی، موسلح قوربانی، مەرزییە زەند کەریمی، فیروز شاکری، مەحموود کەرەم‌پوو، عەلی ساکنی، بێهزاد حەکیمی‌زادە، کاوە ئەسەدی، فەرزاد بنی بەشەر، بێهزاد نووری، هانا زکری، گوڵناز عومڕانی، محەممەد خالید فائیز، کورش قادری، ژیلا زەند کەریمی، ئازادە ئەحمەدی، محەممەدڕەزا غەفاری، حوسێن عیشقی، سەرگوڵ میرزایی، حەمید خاتمه زادە، ئیلهام تەیمووری، فەرزاد محەممەدی، بەیان خاوەری، سەید مێهدی ساعدی، ساسان محەممەدی، نەشمیل خەیات، سابیر گوڵێنی، بێهزاد مورادی، ئەفشار خالیدیان، تۆفیق ساعدموژژی، سووریا ئەکبەری، سابیر فەهیم‌پوور، ئەفشار خالیدیان، نەسیم جەلالی زادە، غوڵامڕەزا ڕەزایی، خوسرەو محەممەد وەیسی، ناسیح ڕەحمان نهاد، حامید محەممەدی، سادق ساعد موژژی، سەید هێمن مەجیدی، زانیار ئاقایی، پەرویز پەروین، منا بەهرامی، ئارەزوو و ئیسفەندیار ئابنووس.

6/8/2018

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان