فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

مانگی ڕابردووش شەڕێکی هاوشێوە ڕوویدا کە ١٠ لە کەس لە هێزەکانی رژیم تێیدا کوژران.

بە گویرەی هەواڵی ئاژانسی ئاسۆشێتێدپرێس سپای پاسدارانی شۆڕشی ئێران دەڵیت لە تێکهەڵچوونێکی هەریمی نزیک سنووری عێراق ١٠ کەس لە ئەندامانی هێزێکی کوردی ئێرانی کوشتوە.

ماڵپەڕی سپای پاسداران دەڵێت ئەو شەڕە لە نزیک شاری شنۆیە ڕوویدا کە چەندین جاران لە نێوان هێزەکانی ئیران و هێزەکانی کورد شەرهاتۆتە پێش.


بە گوێرەی ئەو ماڵپەڕە ژمارەیەکی "بەرچاو" لە چەک و تەقەمەنی و کەرەسەکانی پەیوەندی گرتن کەوتوونەتە دەستی سپای پاسداران.

بەلام سپای پاسداران هیچ زانیارییەک سەبارەت بە کوژرا و برینداربوونی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی دابین ناکات.

هەر لە پەیوەندی ئەم هەواڵەدا ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" ئاگاداری فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان سەر بە حیزبی دیمۆکڕاتی کوردستانی ئێران ی بڵاوکردۆتەوە کە تێدا هاتوە:

"بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان، شەوی رابردوو کاتژمێر ١ی سەرلەبەیانی، شەڕێکی توند لە نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هێزی دژی گەلیی سپای پاسداران لە شاخەکانی کێلەشینی شنۆ روویدا کە نیزیک بە ٥ کاتژمێری خایاند."

هەروەها ئەو ناوەندی فەرماندەییە ئاماژەش دەکات کە "خەڵکی کوردستان لە وردەکارییەکانی ئەو شەڕە دواتر ئاگادار دەکرێنەوە".

هەر وەها ماڵپەڕی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی "هەنگاو" کە ئەمڕۆ شەمە بلاوی کردۆتەوە دەڵێت:

"کاتژمێر ٢ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە (٢٠ی گەلاوێژی ٢٧١٨ / ١١ی ئاگۆستی ٢٠١٨)، لە بەرزاییەکانی کێلەشین لە سنووری نێوان شنۆ و سیدەکان، تێکهەلچوونێکی قورس لەنێوان سپای پاسداران و هێزێکی کوردستانی هاتووەتە ئاراوە."

ئەو ماڵپەرە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار دێنیتەوە کە لە ئەو شەڕە دا لانی کەم ١٠ پاسدار کوژراون و چەند کەسی تریش لە هیزەکانی رژیم بە سەختی بریندارن و بۆ ناوەکانی دەرمانی شاری ورمێ گوێزراونەوە.

هەروەها "هەنگاو" دەلێت بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لەو تێکهەڵچوونەدا لانیکەم ١٢ پاسدار کوژران و زیاتر لە ١٠ پاسداری دیکەش بە سەختی بریندار بوون و بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی ئورمیە گوازراونەتەوە.

بە گوێرەی سەرچاوەکانی هەنگاو لە ئاکامی ئەو شەڕە دا ٨ پێشمەرگە گیانیان لە دەست داوە و کەسێکی مەدەنی خەڵی شاری شنۆ بریندار و بە دیل گیراوە.

12/8/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان