فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...
2025-04-04-11-16-55هیچ زیانێک بە ئاسایشی دەوڵەتی ئیسرائیل بگات." ٤/٤/٢٠٢٥

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەیە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە نوێترین هەڵوێستیدا لەبارەی دۆخی ئیران لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) نووسیویە دۆخی سیاسی و ئابووریی ئێران ڕۆژ لەدوای ڕۆژ خراپتر دەبێت.

ترەمپ، ئاماژەی بەوەش کردووە، دیدار و دانوستانی ڕێبەرانی هەر دوو وڵات، پەیوندیی بە بڕیاری بەرپرسانی باڵای ئێرانەوە هەیە و جەختیشی کردووەتەوە دۆخی سیاسی و ئابووریی ئێران خرپاتر دەبێت و دانیشتنی منیش لەگەڵیان هیچ لەو پرسە ناگۆڕێت.

سەرکۆماری ئەمریکا پێشتر و پاش توند و گرژتربوونی ئاخاوتنی نێوان واشنتۆن و تاران، پێشنیاری دانوستانی بێ مەرجی بە بەرپرسانی ئێران داوە.

دۆناڵد ترەمپ، لە حاڵێکدا باسی ئەگەری دانوستان لەگەڵ ڕێبەرانی ئێران دەکات، کە قۆناغی یەکەمی گەمارۆکان لەدژی ئێران، دووێنی شەممە دەستی پێکردووە و ئەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

پێشنیاری دانوستانی بێ مەرجی دۆناڵد ترەمپ، لەگەڵ ڕێبەرانی ئێران، کاردانەوەی زۆر و جۆراوجۆری لێ کەوتەوە. هەندێ بەرپرسانی ئێرانی لاوەکی و بە ترسەوە باسیان لێوە کردووە، بەڵام لە بەرانبەردا بەشێک لە فەرماندە باڵاکانی سپای پاسداران بە توندی هێرشیان کردووەتەوە سەر ئەمریکا. عەلی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی کە قسەی کۆتایی لەمبارەوە دەکات، هەتا ئێستا بەو پێشنیارەی ترەمپ هیچ کاردانەوەیەکی نەبووە.

هەر لەم پەیوەندییەدا لە ماوەی دە ڕۆژی ڕابردوودا و لە بەرەبەری وەگەڕ کەوتنەوەی گەمارۆکان لەدژی ئێران، دۆخی شپرزی ئابووری، ئێرانی داگرتووە و چوونە سەری بەهای دراوە بیانییەکان و دابەزینی بەهای دراوی ئێرانی، هاوکات گرانی و بێکاری بووە هۆی شەپۆلێکی دیکە لە خۆپیشاندان و ئاڵۆزی لە شارە گەورەکانی ئەو وڵاتە و بەڕای کارناسانی ئابووری، ئەم دۆخە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ خراپتر دەبێت و ئەگەر بێت و مانگی ١٠ قۆناغی دووەمی گەمارۆکان جێبەجێ بکرێن و هاوکات ڕێکەوتی 2018/11/4یش کەرتی نەوت بگرێتەوە، کۆنترۆڵکردنی بازار و کۆمەڵگەی ئێران لەدەستی حکوومەت دەردەچێت.

لەمبارەوە دوێنێ وەزیری کاری ئێران ڕای گەیاندووە، لە ئەگەری قووڵبوونەوەی گەمارۆکانی سەر ئێران، لەوانەیە یەک ملیۆن کەس لەو وڵاتە بێکار ببنە.

6/8/2018

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان