هێزە ئیتلاعاتییەکان، سێ هاووڵاتیی کوردیان لە شارەکانی سنە و ئیلام دەسبەسەر کرد.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە ٩ی ڕەزبەر، هێزە لیباس شەخسییەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی دوو هاووڵاتیی کورد، بە ناوەکانی "فواد و ئازاد ئەمجەدی" لە شارەکی نەساجی و ئەو دوو برایەیان دەسبەسەر کردووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە لیباس شەخسییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی دەستیان کردووە بە پشکنینی ماڵی ئەو دوو هاووڵاتیی کوردە و دواتریش دەسبەسەریانیان کردووە.
ئەو سەرچاوەیە دەڵێت: دەسبەسەرکردنی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە، بە هۆی بەشداریی لە مانگرتنی ماشینە بارهەڵگرە گەوەرەکان بووە.
لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی یەکشەممە ٨ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری ئیلام، بە ناوی "ئەحمەد شاهد"، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە
دەوڵەتی فەڕانسە دەستی بەسەر داراییەکانی وەزەراتی ئیتلاعات و دوو هاووڵاتی دیکەی ئێرانیدا گرت.
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٠ی ڕەزبەر، دەوڵەتی فەڕانسە لە ڕاگەیەندراوێکدا دەست بەسەرگیرانی داراییەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕێژیم و دووهاووڵاتی دیکەی ئێرانی کە گومانی ئەندامبوونیان لە سرویسە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمی ئێران لەسەرە ڕاگەیاند.
؛ەم ڕاگەیەندراوەدا کە بەشێوەیەکی هاوبەش لەلایەن وەزارەتی دەرەوە، وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی ئابووری وڵاتی فەڕانسە بڵاو کراوەتەوە، جەخت لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ تیرۆریزم بە تایبەتی لە خاکی ئەم وڵاتەدا کراوە.
داراییەکانی وەزارەتی ئیتلاعات و ئەم دوو هاووڵاتییە ئێرانییە بەهۆی ڕووداوە تیرۆریستییەکەی ڕێکەوتی ٣٠ی ژوئەن بۆ سەر کۆبوونەوەی ڕێکخراوی موجاهدینی خەڵک و تۆمەتباربوونیان
جاوید ڕەحمان، ڕاپۆڕتنێری تایبەتی مافی مرۆڤ لە ئێران، کە لە مانگی پووشپەڕی ئەمسال بۆ ئەو پۆستە هەڵبژێردراوە، لە یەکەمین ڕاپۆڕتی خۆیدا داوای لە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی کردووە، کە کۆتایی بە قەدەغەی سەردانی ڕاپۆڕتنێرانی تایبەت بە مافی مرۆڤ بهێنن و، ڕێگا بدەن کە سەردانی ئەو وڵاتە بکات.
جاوید ڕەحمان لە وتووێژێکدا لە “ڕادیۆ فەردا”، لەپێوەندی لەگەڵ سەفەر و، سەردان کردن لە ئێران، ڕایگەیاند؛ ئەمە بۆ چالاکانی مافی مرۆڤ و، هەروەها نەتەوەیەکگرتووەکان جێگای نائۆمیدییە کە ڕاپۆڕتنێرە تایبەتەکان نەتوانن سەردانی ئێران بکەن، چونکە گرینگە ڕاپۆڕتنێران ئیمکانی دەستڕاگەیشتنیان هەبێ بە سەرچاوەکان و، لە نیزیکەوە ئاگاداری دۆخی مافی مرۆڤ بن.
جاوید ڕەحمان بە ئاماژەدان بە چاوپێکەوتنی لەگەڵ نوێنەری کۆماری ئیسلامی باسی لەوەش کرد کە داواکارییەکەی بۆ سەردان کردن لە وڵاتی ئێران و، هەڵسەنگاندنی
له كۆبوونهوهى ئهمڕۆى ئهنجوومهنى نوێنهرانى عێراقدا، خولى دووهمى ههڵبژاردن بۆ پۆستى سهرۆكى كۆمار ئهنجامدرا و بهرههم ساڵح كانديدى يهكێتى نيشتمانى كوردستان، به كۆى دهنگى 120 پهرلهمانتار به سهرۆكى كۆمارى عێراق ههڵبژێردرا.
كۆبوونهوهكهى ئهمڕۆى ئهنجوومهنى نوێنهران دواى ئهوه هات، به هۆى بوونى چهند كانديدێكى كوردهوه، ئێوارهى رابردوو، رێژهى دانيشتنى ئهنجوومهنى نوێنهران تهواو نهبوو و بهو هۆيهوه كۆبوونهوهكه دواخرا بۆ ئهمڕۆ.
له دوێنێوه شاندێكى پارتى ديموكراتى كوردستان و شاندێكى يهكێتى نيشتيمانى كوردستان بۆ گفتوگۆكردن لهگهڵ لايهن و كوتله پهرلهمانييهكان له بهغدان.
دواى 24 كاتژمێر گفتوگۆى چڕى نێوان ههردوو شاندى پارتى
هێزە ئەمنییەکان شەوی ٧ی ڕەزبەر رۆژنامەنووس و خوێندکارێکی خەڵکی شاری کرماشانیان دەسبەسەر کردوەو، بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووتەوە.
بە پێی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی موکریان، ئیبراهیم ئسکافی چالاکی خوێندکاری و رۆژنامەنووس و نوێنەری پێشووی شوڕای ناوەندیی چاودێری بەسەر بڵاوکراوەکانی زانکۆی وەزارەتی زانست، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەرکراوەو، تاکاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە لە چارەنووس و، هۆکاری دەسبەسەرکردنی هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نیە.
هەروەها دەگوترێ ناوبراو پێشتر، لەهەمبەر دەسبەسەرکرانی کەسانی جیابیرو ڕەخنەگری ڕێژیم، هەڵوێستی هەبووەو ، لە پێشێلکرانی
دەرهێنەرێکی کوردی خەڵکی شاری سەقز، لە شەشەمین فێستیڤاڵی جیهانیی فیلم و مۆسیقا، خەڵاتی ئەو فێستیڤاڵەی بۆ خۆی مسۆگەر کرد.
سامان حوسێنپوور، ڕاهێنەری کوردی خەڵکی شاری سەقز، توانی خەڵاتی "پارما" لە شەشەمین فێستیڤاڵی جیهانیی فیلم و مۆسیقای وڵاتی ئیتالیا بۆ خۆی دەستەبەر بکات.
ئەو دەرهێنەرە کوردە، بە کورتەفیلمی "دوایین باوەش" خەڵاتی باشترین فیلمنامەی ئەو فێستیڤاڵەی بەدەست هێنا.
کورتەفیلمی دوایین باوەش، باس لە چیرۆکی بنەماڵەیەک دەکات، کە بە شێوەیەک لە دنیای مەجازی و موبایلدا تێکەڵاو بوون، کە تەنانەت ئاگایان
برایان هۆك، نێردراوی ئهمهریكا بۆ كاروباری ئێران، ئهمڕۆ چوارشهممه 26/9/2018 رایگهیاند: "قاسم سولهیمانی، فهرمانداری فهیلهقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، 10 ههزار چهكداری له عێراق بۆ هێرشكردنه سهر ئامانج و بهرژهوهندییهكانی ئهمهریكا ئامادهكردووه".
هۆك له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا گووتی: "ئێران كار بۆ نانهوهی ئاژاوهو ململانێ دهكات له ناوچهكهدا، پێویسته رێگه به تاران نهدرێت، سووریا و عێراق و یهمهنیش وهك لوبنان لێبكات" ئهو قسانهشی وهك ئاماژهیهك بوو بۆ كاریگهری و ههژموونی حزبوڵڵای لوبنانی بهسهر دامهزراوهكانی ئهو وڵاتهدا.
ههروهها گوتوویهتی: "ههوڵهكانی قۆناخی داهاتووی ئهمهریكا بۆ ئهوهیه
لاوێکی کوردی دەسبەسەرکراوی خەڵکی ورمێ، پاش تەواوبوونی لێپرسینەوە، لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ ڕاگوێزرا.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لاوێکی کورد به ناوی "ئێقباڵ ئەحمەدپوور"، کوڕی محەممەد، خەڵکی گوندی "ئەنبێ"، سەر به ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێ، پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوە، بۆ زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ ڕاگوێزرا.
به وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕاگواستنی ئەم لاوە کورده بۆ زیندانی
سپای پاسداران جارێکی دیکە تۆپبارانی خاکی هەرێمی کوردستان و کوێستانەکانی سنووری نێوان هەرێم و کوردستانی ڕۆژهەڵاتی دەستپێکردەوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ی ڕەزبەر، سپای پاسداران کوێستانەکانی "سەقەڕ و بەربەزین" لە نێوان سنووری هەرێمی کوردستان و کوردستانی ڕۆژهەڵاتی بە توندی تۆپباران کرد.
لەو تۆپباران کردنەدا خەسارێکی بەرچاو بە ژینگەی ئەو ناوچەیە گەیشتووە و فەرماندەیی پێـشمەرگەی کوردستان سەر بە حدکا لە ڕاگەیەندراوێکدا، ڕایگەیاندووە: "بە خۆشیەوە
کارناسانی ئابووریی ئێران، پیشبینی ئەوەیان کردبوو کە دوای قسەکردنی دۆناڵد تڕامپ و، حەسەن روحانی لە هەفتاوسێیەمین کۆڕی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، نرخی دراو لە ئێران بە پێی ئەو بارودۆخە کە تێکەوتووە بەرزتر ببێتەوە.
هەڵکشانی خێرای نرخی دۆلار لە ئێران، کێشە ئابوورییەکانی ئەو وڵاتەی قووڵتر کردووتەوە.
بە پێی ئەو ڕاپۆڕتانەی کە هاووڵاتیییان بە “کوردستان وکورد” یان ڕاگەیاندووە، رۆژبەدوای رۆژ، دۆخی ئابووریی وڵات نالەبارتر دەبێ و، زۆرێک لە پێداویستییەکانی ژیان، یان لە بازاڕەکان دەس ناکەون، یان بە شێوەی سەرسۆڕهێنەر نرخیان گرانتر بووە.
ئەمرۆ لە بازاڕی
سپای پاسداران دوابەدوای مانگرتنە گشتییەکەی خەڵکی کوردستان، هێزەکانی خۆی لە شارەکانی کوردستان زیاد کردووە و حاڵەتی ئامادەباشی لە شارەکانی کوردستان ڕاگەیاندووە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، پاش مانگرتنە گشتییەکەی هاووڵاتییانی خەڵکی کوردستان، لە ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی خەرمانان، بە نیسبەت مووشەکبارانی بنکەکانی حیزبی دێموکرات و ئێعدامی زیندانییانی سیاسیی کورد، سپای پاسداران بە زیادکردنی هێزەکانی، فەزای کوردستانی زیاتر میلیتاریزە کردووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە سپای پاسداران، پاش مانگرتنە گشتییەکەی خەڵکی کوردستان، سپای پاسداران هیزە و چەکوچۆڵی قورسی لە شارەکانی دیکەی ئێران ڕەوانەی کوردستان کردووە.
ئەو کەسە هەروەها دەڵێت: سپای پاسداران لە ڕاستای زیاتر میلیتاریزەکردنی فەزای کوردستان لە هەوڵدایە کە هێزێکی زۆر لە سنوورەکان جێگیر بکات، چونکە چالاکیی بەرچاوی حیزبە کوردییەکان، سپای پاسدارانی نیگەران کردووە.
ئەو سەرچاوەیە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بێت، وتی: سپای پاسداران لە کوردستان حاڵەتی شەڕی ڕاگەیاندووە و هێزەکانی لە حاڵەتی ئامادەباشن.
سەرچاوەی ئەم هەواڵە لە درێژەدا دەڵێت: چالاکیی بەرچاوی حیزبە کوردییەکان لە قووڵایی خاکی کوردستانی ئێران نیگەرانی فەرماندەکانی سپای پاسدارانی دووقات کردووە و سپای
کۆمکاری عەرەبی پەیامێکی توند بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران دەنێرێت و داوای راگرتنی دەستوەردانەکانی لێ دەکات.
رۆژی پێنجشەممە 27/9/2018، ئەحمەد ئەبولغێز، ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی بە میدیاکانی میسری راگەیاندووە، شۆڕشەکانی وڵاتانی عەرەبی بەهار نەبوون، بەڵکو ”وێرانکردنی عەرەب بوو بۆ بەرەژەوەندیی ئیسرائیل“.
ئەحمەد ئەبولغێز هەروەها رایگەیاندووە، کۆمکاری عەرەبی دەستوەردانەکانی ئێران لە سووریا، لوبنان و عێراق رەت دەکاتەوە و داوا لەو وڵاتە دەکات چیتر دەست لە کاروباری وڵاتانی عەرەبی وەرنەدات.
لە مانگی ئاداری 2011، هاووڵاتییانی وڵاتانی تونس، لیبیا، میسر، یەمەن و سووریا لە دژی حکوومەتی وڵاتەکانیان راپەڕین و توانییان رژێمی
لێژنهی كاروباری دهرهوه له كۆنگرێسی ئهمهریكا، پڕۆژه بڕیاری رێگریكردن له دهستێوهردانهكانی ئێران له كاروباری ناوخۆی عێراق پهسهند كرد.
كۆنگرێس ئهمهریكا له راگهیهندراوێكدا، جهخت لهسهر سهپاندنی سزا بهسهر ژمارهیهك لهو كهسایهتییه ئێرانیانهشدا دهكاتهوه، كه "ههڕهشهیان بۆ سهر سهقامگیری عێراق ههیه".
بیل رویس، سهرۆكی لێژنهی كاروباری دهرهوه له كۆنگرێس گوتی: "بڕیارنامهكهی ئهمڕۆی كۆنگرێس رێگه به ئهمهریكا دهدات ئێران و میلیشیاكانی بهو چالاكییه قیزهوهنانه تۆمهتبار بكات، كه له عێراق ئهنجامیدهدهن".
ههروهها گوتی: "ئهو میلیشیایانه ههڕهشهی گهورهیان بۆ سهر گهلی
بە پێی هەواڵەکانی بازاڕی دراو لە ئێران، نرخی دراو و، سکەو ئاڵتوون، جارێکی دیکە بەرز بووتەوەو، نرخی هەر دۆلارێکی ئەمریکایی لە 15 هەزار تێپەڕی.
هەواڵدەریی “ئیسنا” ڕایگەیاند؛ نرخی دۆلار سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە 1ی ڕەزبەر 14هەزارو 500 تمەن بووەو، لە کاتژمێر سێی پاشنیوەڕۆ گەیشتۆتە 14هەزار و 800تمەن.
هەر وەها بەپێی ئەو بڵاوکراوەیە، لە بازاڕی ڕەشی دراو لە تاران نرخی دۆلار لە سەرووی 15 هەزار تمەن مامەڵەی پێکراوە. هەروەها نرخی یۆرۆ 17 هەزارو 606 تمەن و پۆند 19هەزارو 584 تمەن ڕاگەیەندراوە.
محەممەد کۆشتیئارای، بەبێ خستنە بەرباسی وردەکارییەکان، “بابەتی سیاسی”ی بە هۆکاری بەرزبوونەوەی دراوی بیانی لە ئێران زانی و، هیچ شیکارییەکی لەسەر ئەو بابەتە نەدا.
بە گوتەی ناوبراو نرخی هەر مسقاڵ زێڕی عەیار 18، بە 70 هەزار بەرزبووتەوە و، گەیشتۆتە میلیۆنێک و 769هەزار تمەن.
هەروەها گوتیشی سکەیەکی تەواو، بە چوار میلیۆنو 140 هەزار فرۆشراوە.
خاوەنڕایانی بواری سیاسی و ئابووری، هیڕشی بۆ سەر سپای پاسداران لە شاری ئەهواز، بێ ئاکامیی دانووستانەکانی ئێران و ئورووپا، ناڕوونی لە پەسەندکرانی گەڵاڵەی دژی گەندەڵیی ماڵی، دابەزینی ئاستی هەناردەکرانی نەوت، کۆبوونەوەی شوڕای ئەمنییەت بە سەرۆکایەتیی تڕامپ، بە هۆکارگەلی
١٠ لایەنی سیاسیی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران، لە پەیوەندیی لەگەڵ هێرشی بۆ سەر هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران، لە شاری ئەهواز و دەسبەسەر کردنی هاووڵاتییان لەو پەیوەندییەدا، ڕاگەیەندراوێکیان بڵاو کردەوە.
لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە: ئێمە لەسەر بیروباوەڕی هەمیشەییی خۆمان، هەموو جۆرە کردەوەیەکی توندوتیژی و تێرۆر مەحکووم کردووە و دەیکەین. لێرەدا وەبیری دێنینەوە کە ڕێژیمی ئێران لە ماوەی چوار دەیە لە دەسەڵاتی خۆی، بەردەوام لە تێرۆریزم دژی هەموو خەڵکی کۆمەڵگا چ لە نێوخۆ و چ لە دەرەوە بۆ پاراستنی دەسەڵاتی خۆی کەڵکی وەرگرتووە و بەو پێیە بەرپرسی سەرەکیی لە پێکهێنانی فەزای توندوتیژی و ئاڵۆزیی لە کۆمەڵگا حکوومەتی ئێرانە.
لە بەشێکی دیکە ئەم ڕاگەیەندراوەدا هاتووە: ڕۆژی شەممە ٣١ی خەرمانان، ڕێورەسمی ڕێژەی نیزامیی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بە بۆنەی ٣٨هەمین ساڵڕۆژی شەڕی ئێران و عێراق، لە