فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

کۆمکاری عەرەبی پەیامێکی توند بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران دەنێرێت و داوای راگرتنی دەستوەردانەکانی لێ دەکات.

رۆژی پێنجشەممە 27/9/2018، ئەحمەد ئەبولغێز، ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی بە میدیاکانی میسری راگەیاندووە، شۆڕشەکانی وڵاتانی عەرەبی بەهار نەبوون، بەڵکو ”وێرانکردنی عەرەب بوو بۆ بەرەژەوەندیی ئیسرائیل“.

ئەحمەد ئەبولغێز هەروەها رایگەیاندووە، کۆمکاری عەرەبی دەستوەردانەکانی ئێران لە سووریا، لوبنان و عێراق رەت دەکاتەوە و داوا لەو وڵاتە دەکات چیتر دەست لە کاروباری وڵاتانی عەرەبی وەرنەدات.

لە مانگی ئاداری 2011، هاووڵاتییانی وڵاتانی تونس، لیبیا، میسر، یەمەن و سووریا لە دژی حکوومەتی وڵاتەکانیان راپەڕین و توانییان رژێمی هەرچوار وڵاتی تونس، لیبیا، میسر و یەمەن بڕووخێنن.

لە فەرهەنگی میدیایی و مێژووی ئەو وڵاتانەدا، ئەو راپەڕینانە بە راپەڕینی ”بەهاری عەرەبی“ ناسران، بەڵام بوونە هۆی وێرانبوونی ژێرخانی ئەو وڵاتانە، بەتایبەت وڵاتانی لیبیا، یەمەن و سووریا.

27/9/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان