فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

جاوید ڕەحمان، ڕاپۆڕتنێری تایبەتی مافی مرۆڤ لە ئێران، کە لە مانگی پووشپەڕی ئەمسال بۆ ئەو پۆستە هەڵبژێردراوە، لە یەکەمین ڕاپۆڕتی خۆی‌دا داوای لە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی کردووە، کە کۆتایی بە قەدەغەی سەردانی ڕاپۆڕتنێرانی تایبەت بە مافی مرۆڤ بهێنن و، ڕێگا بدەن کە سەردانی ئەو وڵاتە بکات.
جاوید ڕەحمان لە وتووێژێکدا لە “ڕادیۆ فەردا”، لەپێوەندی لەگەڵ سەفەر و، سەردان کردن لە ئێران، ڕایگەیاند؛ ئەمە بۆ چالاکانی مافی مرۆڤ و، هەروەها نەتەوەیەکگرتووەکان جێگای نائۆمیدییە کە ڕاپۆڕتنێرە تایبەتەکان نەتوانن سەردانی ئێران بکەن، چونکە گرینگە ڕاپۆڕتنێران ئیمکانی دەستڕاگەیشتنیان هەبێ بە سەرچاوەکان و، لە نیزیکەوە ئاگاداری دۆخی مافی مرۆڤ بن.
جاوید ڕەحمان بە ئاماژەدان بە چاوپێکەوتنی لەگەڵ نوێنەری کۆماری ئیسلامی باسی لەوەش کرد کە داواکارییەکەی بۆ سەردان کردن لە وڵاتی ئێران و، هەڵسەنگاندنی ڕەوشی مافی مرۆڤی ئەو وڵاتە، پێشکەش کردووە.

جاوید ڕەحمان لە یەکەمین ڕاپۆڕتی خۆی، بە پێداچوونەوە لە ڕاپۆڕتەکانی پێشووی نەتەوەیەکگرتووەکان و کۆڕوکۆمەڵە نێونەتەوەییەکان، سەرلەنوێ لە دۆخی نالەباری مافی مرۆڤ لە ئێران، بۆنموونە رێژەی زۆری ئێعدامەکان، بەتایبەتی ئێعدامی تازەلاوان، ئازار و ئەشکەنجە لە گرتووخانەکان، نەبوونی ئازادی ڕادەربڕین، نەبوونی مافی گردبونەوە، مافی ژنان و پێشێڵکرانی مافی کەمە ئایینی و، کەمەنەتەوەکانی لە ئێران، نیگەرانی دەربڕیوە.
هەروەها ناوبراو خوازیاری گرینگی‌دان و وتووێژکردنە، لەسەر کۆمەڵێک پرسی دیکە لە ئێران وەکوو، پێشێلکردنی مافی ئابووری، فەرهەنگی و سیاسی، ڕەوشی داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ ، دۆخی زیندانیانی (دووشارۆمەندی) و، هەروەها کۆمەڵێک پرس و پرسیاری تایبەت بە کۆمەڵکوژییەکانی دەیەی ٦٠ی هەتاوی لە ئێران.
جێی‌ئاماژەیە جاوید ڕەحمان بە پێی داواکاریی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان سەرلەنوێ لە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی خوازیاری ئەوە بوو، کە لە زووترین کات ئەو کەسانەی کە لە ڕەوتی خۆپێشاندانەکانی ئەم دواییانەی ئێران دەسبەسەرکراون، ئازاد بکرێن.
ئەو مافناسە پاکستانییە، هەروەها داوای کردووە کە لێژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکاری مەرگی دەسبەسەرکراوان لە گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنییەکان پێکبهێندرێ.
شیاوی باسە تاران هێشتا بە نیسبەت ڕاپۆڕتی نوێی جاوید ڕەحمان بێدەنگی ڕاگرتووە.ئەگەرچی هەموو کات ئەو نموونانەی لە پێشێکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران، ڕەت کردووتەوە.

10/3/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان