فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

سپای پاسداران جارێکی دیکە تۆپبارانی خاکی هەرێمی کوردستان و کوێستانەکانی سنووری نێوان هەرێم و کوردستانی ڕۆژهەڵاتی دەستپێکردەوە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ی ڕەزبەر، سپای پاسداران کوێستانەکانی "سەقەڕ و بەربەزین" لە نێوان سنووری هەرێمی کوردستان و کوردستانی ڕۆژهەڵاتی بە توندی تۆپباران کرد.

لەو تۆپباران کردنەدا خەسارێکی بەرچاو بە ژینگەی ئەو ناوچەیە گەیشتووە و فەرماندەیی پێـشمەرگەی کوردستان سەر بە حدکا لە ڕاگەیەندراوێکدا، ڕایگەیاندووە: "بە خۆشیەوە هیچ زیانێکی بۆ پێشمەرگەکانی کوردستان، بەدواوە نەبووە."

لە سەرەتای ئەمساڵدا، ئەوە چەندەمین جارە کە سپای پاسداران خاکی هەرێمی کوردستان دەکاتە ئامانجی تۆپخانەکانی خۆی.

لەم پەیوەندییەدا، ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ی ڕەزبەر، سپای پاسداران کوێستانی "کۆدۆ" لە سنووری نێوان هەرێمی کوردستان و کوردستانی ئێرانی بە کەڵوەرگرتن لە پەهپاد بوردوومان کرد.

فەرماندهی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەو ڕاگەیاندراوە دا هەروەها دەڵێت: "لەو بوردوومان کردنەدا، وێڕای زیانێکی زۆر بە ژینگەی ناوچەکە، بەداخەوە، پێشمەرگەیەک بە سووکی بریندار بووە."

30/9/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان