فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

١٠ لایەنی سیاسیی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران، لە پەیوەندیی لەگەڵ هێرشی بۆ سەر هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران، لە شاری ئەهواز و دەسبەسەر کردنی هاووڵاتییان لەو پەیوەندییەدا، ڕاگەیەندراوێکیان بڵاو کردەوە.

لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە: ئێمە لەسەر بیروباوەڕی هەمیشەییی خۆمان، هەموو جۆرە کردەوەیەکی توندوتیژی و تێرۆر مەحکووم کردووە و دەیکەین. لێرەدا وەبیری دێنینەوە کە ڕێژیمی ئێران لە ماوەی چوار دەیە لە دەسەڵاتی خۆی، بەردەوام لە تێرۆریزم دژی هەموو خەڵکی کۆمەڵگا چ لە نێوخۆ و چ لە دەرەوە بۆ پاراستنی دەسەڵاتی خۆی کەڵکی وەرگرتووە و بەو پێیە بەرپرسی سەرەکیی لە پێکهێنانی فەزای توندوتیژی و ئاڵۆزیی لە کۆمەڵگا حکوومەتی ئێرانە.

لە بەشێکی دیکە ئەم ڕاگەیەندراوەدا هاتووە: ڕۆژی شەممە ٣١ی خەرمانان، ڕێورەسمی ڕێژەی نیزامیی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بە بۆنەی ٣٨هەمین ساڵڕۆژی شەڕی ئێران و عێراق، لە شاری ئەهواز، کرایە ئامانجی هێرشی چەکداری و لانیکەمی ٢٨ کوژراو و زیاتر لە ٥٠ برینداری لێ کەوتەوە.

سەرەڕای هێزە نیزامییەکان، هێندێک لە کوژرا و بریندارەکان لە نێو خەڵکی ئاسایی و مەدەنی کە بۆ چاولێکردنی ڕێژەی نیزامیی هاتبوون، تێدابوون.

پاش بەدواداچوونی ئەم ڕووداوە و لایەنە جۆراوجۆرەکانی لە ماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا، سەرەڕای ئیدعای کەسێک کە پەیوەندیی ئەم ڕووداوەی بە گرووپ و ڕێکخراوەکەی ڕەت کرایەوە و لە ئەستۆگرتنی بەرپرسایەتی ئەم ڕووداوە لە لایەن گرووپی تێرۆریستیی داعش و لە لایەن چەکدارانی ئەو گرووپەوە هەنووکە لە ناڕوونیدایە و ڕاپۆرتە فەرمییەکانی ڕێژیم سەبارەت بە هێرشکەران، دژبەیەکە.

وتەبێژی سپای پاسدارانی ئێران قامکی تۆمەتی بۆ "گرووپە ئەهوازییەکان"، هەتا ئامریکا و ئیسرائیل و هێندێک لە وڵاتانی عەرەبی درێژ کردووەتەوە.

هاوکات لەگەڵ ئەو ڕووداوە و لەگەڵ دەسپێکردنی ٧٣هەمین کۆبوونەوە کۆڕی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان و تەنیا دوای دوو حەوتوو پاش لە هێرشی مووشەکبارانی ئەم دواییانە بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حدک و حدکا لە خاکی عێراق و ئێعدامی زیندانییانی سیاسیی کورد و هەروەها هاوکات ئێعدامی ٣ کەس لە زیندانییانی سیاسیی بەلووچی پاش شەڕ و تێکەڵچوونێک لە سنووری وڵاتی پاکستان و تێرۆری دیکەی دەوڵەتی، زیاتر دڕدۆنگی دروست کردووە، کە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لە بەربەرەی سەفەری ڕۆحانی بۆ ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، بە شوێنی چەواسەکردن و داپۆشینی ئەو جەنایەتە و دەسدرێژەیەی ئەم دواییانە و سەرنجڕاکێشانی هاودەردیی خەڵکی جیهان، خەریکی ڕۆڵی قوربانیبوونی تێرۆریزم بە خۆ دەگێرێت.

27/9/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان