فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

کارناسانی ئابووریی ئێران، پیش‌بینی ئەوەیان کردبوو کە دوای قسەکردنی دۆناڵد تڕامپ و، حەسەن روحانی لە هەفتاوسێیەمین کۆڕی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، نرخی دراو لە ئێران بە پێی ئەو بارودۆخە کە تێکەوتووە بەرزتر ببێتەوە.
هەڵکشانی خێرای نرخی دۆلار لە ئێران، کێشە ئابوورییەکانی ئەو وڵاتەی قووڵتر کردووتەوە.
بە پێی ئەو ڕاپۆڕتانەی کە هاووڵاتیییان بە “کوردستان وکورد” یان ڕاگەیاندووە، رۆژبەدوای رۆژ، دۆخی ئابووریی وڵات نالەبارتر دەبێ و، زۆرێک لە پێداویستییەکانی ژیان، یان لە بازاڕەکان دەس ناکەون، یان بە شێوەی سەرسۆڕهێنەر نرخیان گرانتر بووە.
ئەمرۆ لە بازاڕی دراوی ئێران، نرخی دۆلار شانی لەشان ٢٠هەزارتمەن دا.
هەڵکشانی نرخی دراو و دابەزینی نرخی پارەی ئێرانی و قووڵبوونەوەی کێشە ئابوورییەکان، تەنانەت بۆتە گرفتێکی ئەمنیەتیی وڵات و، لە زۆربەی شارەکانی ئێران ، هێزی نیزامی و “یگان ویژە” بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هەرچەشنە ناڕەزایەتییەکی جەماوەری موڵدراون.
شیاوی باسە ڕۆژی ڕابردوو لە کۆبوونەوەی ساڵانەی نەتەوەیەکگرتووەکان ، دوای ئەوەی تڕامپ لەسەر زیاترکردنی گەمارۆکان بۆسەر ئێران پێداگری کردەوە، نرخی دۆلار لە ئێران بەرزتر بووەو بە گوتەی دەمڕاستەکانی ڕێژیم، کۆنتڕۆڵی بازاڕی دراو لە دەستی دەوڵەت دەرچووە.

27/9/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان