فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بە پێی هەواڵەکانی بازاڕی دراو لە ئێران، نرخی دراو و، سکەو ئاڵتوون، جارێکی دیکە بەرز بووتەوەو، نرخی هەر دۆلارێکی ئەمریکایی لە 15 هەزار تێپەڕی.
هەواڵدەریی “ئیسنا” ڕایگەیاند؛ نرخی دۆلار سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە 1ی ڕەزبەر 14هەزارو 500 تمەن بووەو، لە کاتژمێر سێی پاشنیوەڕۆ گەیشتۆتە 14هەزار و 800تمەن.
هەر وەها بەپێی ئەو بڵاوکراوەیە، لە بازاڕی ڕەشی دراو لە تاران نرخی دۆلار لە سەرووی 15 هەزار تمەن مامەڵەی پێ‌کراوە. هەروەها نرخی یۆرۆ 17 هەزارو 606 تمەن و پۆند 19هەزارو 584 تمەن ڕاگەیەندراوە.
محەممەد کۆشتی‌ئارای، بەبێ خستنە بەرباسی وردەکارییەکان، “بابەتی سیاسی”ی بە هۆکاری بەرزبوونەوەی دراوی بیانی لە ئێران زانی و، هیچ شیکارییەکی لەسەر ئەو بابەتە نەدا.
بە گوتەی ناوبراو نرخی هەر مسقاڵ زێڕی عەیار 18، بە 70 هەزار بەرزبووتەوە و، گەیشتۆتە میلیۆنێک و 769هەزار تمەن.
هەروەها گوتیشی سکەیەکی تەواو، بە چوار میلیۆن‌و 140 هەزار فرۆشراوە.
خاوەنڕایانی بواری سیاسی و ئابووری، هیڕشی بۆ سەر سپای پاسداران لە شاری ئەهواز، بێ ئاکامیی دانووستانەکانی ئێران و ئورووپا، ناڕوونی لە پەسەندکرانی گەڵاڵەی دژی گەندەڵیی ماڵی، دابەزینی ئاستی هەناردەکرانی نەوت، کۆبوونەوەی شوڕای ئەمنییەت بە سەرۆکایەتیی تڕامپ، بە هۆکارگەلی دابەزینی نرخی تمەن لە بەرامبەر دراوە بیانییەکان دەزانن.
لە کاتی دەرچوونی تاکلایەنانەی ئەمریکا لە بەرجام لە 18/2/1397، نرخی دراوی ئێرانی، دوو هێندە دابەزیوە، هەر ئەوەش کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر گوزەران و ژیانی خەڵکی ئێران داناوەو، توانای کڕینی خەڵکی ئەو وڵاتەی سەتا 60 کەم کردۆتەوە و، ڕێژەی هەژاریی ژێر هێڵی هەژاری و، هەژاریی ڕەهای چەند بەرابەر کردووە.

25/9/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان