فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

هێزە ئیتلاعاتییەکان، سێ هاووڵاتیی کوردیان لە شارەکانی سنە و ئیلام دەسبەسەر کرد.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە ٩ی ڕەزبەر، هێزە لیباس شەخسییەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی دوو هاووڵاتیی کورد، بە ناوەکانی "فواد و ئازاد ئەمجەدی" لە شارەکی نەساجی و ئەو دوو برایەیان دەسبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە لیباس شەخسییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی دەستیان کردووە بە پشکنینی ماڵی ئەو دوو هاووڵاتیی کوردە و دواتریش دەسبەسەریانیان کردووە.

ئەو سەرچاوەیە دەڵێت: دەسبەسەرکردنی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە، بە هۆی بەشداریی لە مانگرتنی ماشینە بارهەڵگرە گەوەرەکان بووە.

لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی یەکشەممە ٨ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری ئیلام، بە ناوی "ئەحمەد شاهد"، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنیکی نادیار ڕاگوێزراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەوە بە ئاژانسی کوردپا رایگەیاند: ئەو هاووڵاتییە ئیلامییە کە ئەندامی ڕێکخراوی بەسیجی سپا بووە، بە تۆمەتی "هاوکاریی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران"، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.

10/3/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان