فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

لاوێکی کوردی دەسبەسەرکراوی خەڵکی ورمێ، پاش تەواوبوونی لێپرسینەوە، لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ ڕاگوێزرا.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لاوێکی کورد به ناوی "ئێقباڵ ئەحمەدپوور"، کوڕی محەممەد، خەڵکی گوندی "ئەنبێ"، سەر به ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێ، پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوە، بۆ زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ ڕاگوێزرا.

به وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕاگواستنی ئەم لاوە کورده بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ بەبێ پەسەندکردنی حوکمی دادوەری ڕووی داوە.

ئەم لاوە کورده، ڕۆژی ٢٠ی خەرمانانی ئەمساڵ، به تاوانی ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردیییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران، لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێیەوە دەسبەسەر و بۆ ماوەی ١٢ ڕۆژ له ژووری تاکەکەسی گرتووخانەی ئەم ئیدارەیەدا لێپرسینەوەی لێ کراوە.

ئێقباڵ ئەحمەدپوور، پاش تەواوبوونی لێپرسینەوە، بۆ بەندی ١٣ی زیندانی ناوەندیی ورمێ که تایبەت به لاوانه ڕاگوێزراوە و لە دەسپێڕاگەیشتن به پارێزەر بێبەری کراوه.

30/9/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان