فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

سپای پاسداران دوابەدوای مانگرتنە گشتییەکەی خەڵکی کوردستان، هێزەکانی خۆی لە شارەکانی کوردستان زیاد کردووە و حاڵەتی ئامادەباشی لە شارەکانی کوردستان ڕاگەیاندووە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، پاش مانگرتنە گشتییەکەی هاووڵاتییانی خەڵکی کوردستان، لە ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی خەرمانان، بە نیسبەت مووشەکبارانی بنکەکانی حیزبی دێموکرات و ئێعدامی زیندانییانی سیاسیی کورد، سپای پاسداران بە زیادکردنی هێزەکانی، فەزای کوردستانی زیاتر میلیتاریزە کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە سپای پاسداران، پاش مانگرتنە گشتییەکەی خەڵکی کوردستان، سپای پاسداران هیزە و چەکوچۆڵی قورسی لە شارەکانی دیکەی ئێران ڕەوانەی کوردستان کردووە.

ئەو کەسە هەروەها دەڵێت: سپای پاسداران لە ڕاستای زیاتر میلیتاریزەکردنی فەزای کوردستان لە هەوڵدایە کە هێزێکی زۆر لە سنوورەکان جێگیر بکات، چونکە چالاکیی بەرچاوی حیزبە کوردییەکان، سپای پاسدارانی نیگەران کردووە.

ئەو سەرچاوەیە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بێت، وتی: سپای پاسداران لە کوردستان حاڵەتی شەڕی ڕاگەیاندووە و هێزەکانی لە حاڵەتی ئامادەباشن.

سەرچاوەی ئەم هەواڵە لە درێژەدا دەڵێت: چالاکیی بەرچاوی حیزبە کوردییەکان لە قووڵایی خاکی کوردستانی ئێران نیگەرانی فەرماندەکانی سپای پاسدارانی دووقات کردووە و سپای پاسداران بە ئامانجی بەربەرەکانێی لەگەڵ چالاکیی حیزبە کوردییەکان، هێزێکی زۆری لە کوردستان جێگیر کردووە.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو: سپای پاسداران هەروەها لە مانگرتنی خەڵک لە شارەکانی کوردستان ترسی لێ نیشتووە و بەو هۆیەوە بە ئەمنییەتیکردنی فەزای کوردستان دەیەوێ پێش بە ناڕەزایەتیی خەڵک لە کوردستان بگرێت.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها رایگەیاند: کە بەرپرسی بەڕێوەبەریی ئەو گەڵاڵەیەی سپای پاسداران لە ئەستۆی "شۆرای نیزامی_دیفاعی سپای پاسداران لە ڕۆژئاوای ئێران" بە هاوکاریی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپا و ئیدارەی ئیتلاعات لە کوردستاندایە.

ئەو کەسە لە کۆتاییدا دەڵێت: سپای پاسداران بەپێی بڕیاری شۆرای نیزامی _دیفاعی سپای پاسداران لە ڕۆژئاوای ئێران، قۆناغێكی نوێی لە چاندنی مین لە سنوورەکانی کوردستان دەست پێ کردووە و کەرەستە تەقەمەنییەکان لە سنوورەکان دروست کردووە، کە چەند ڕۆژ پێش بە هۆی تەقینەوەی مینە چێندراوە نوێیەکان سێ کۆڵبەری کورد لە شاری مریوان قوربانی بوون.

ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی خەرمانان، خەڵکی کوردستان بەپێی بانگەوازی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران، بە نیشانەی ناڕەزایەتیدەربڕین بە ئێعدامی زیندانییانی سیاسیی کورد و مووشەکبارانی بنکەکانی حیزبی دێموکرات مانیان گرت، کە مانگرتنەکەی خەڵکی کوردستان لەگەڵ دژکردەوەی توندی هێزە ئیتلاعاتییەکان بەرەوڕوو بووەوە.

27/9/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان