فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

دەوڵەتی فەڕانسە دەستی بەسەر داراییەکانی وەزەراتی ئیتلاعات و دوو هاووڵاتی دیکەی ئێرانیدا گرت.

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٠ی ڕەزبەر، دەوڵەتی فەڕانسە لە ڕاگەیەندراوێکدا دەست بەسەرگیرانی داراییەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕێژیم و دووهاووڵاتی دیکەی ئێرانی کە گومانی ئەندامبوونیان لە سرویسە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمی ئێران لەسەرە ڕاگەیاند.

؛ەم ڕاگەیەندراوەدا کە بەشێوەیەکی هاوبەش لەلایەن وەزارەتی دەرەوە، وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی ئابووری وڵاتی فەڕانسە بڵاو کراوەتەوە، جەخت لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ تیرۆریزم بە تایبەتی لە خاکی ئەم وڵاتەدا کراوە.

داراییەکانی وەزارەتی ئیتلاعات و ئەم دوو هاووڵاتییە ئێرانییە بەهۆی ڕووداوە تیرۆریستییەکەی ڕێکەوتی ٣٠ی ژوئەن بۆ سەر کۆبوونەوەی ڕێکخراوی موجاهدینی خەڵک و تۆمەتباربوونیان بە هەبوونی دەست لەم ڕووداوەدا، دەستی بەسەردا گیراوە.

دەوڵەتی فەڕانسە وردەکاری زیاتری لەبارەی جۆری داراییە دەستبەسەرگیراوەکان بڵاو نەکردووەتەوە.

ئەم سێ وەزارەتخانەیە لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەیاندا نووسیویانە: "هەوڵی هێرشێکی تیرۆریستی لە ڤیوپۆنت لە ڕێکەوتی ٣٠ ژوئەن پووچەڵ کرایەوە، بەڵام ڕووداوێکی لەم چەشنە ناتوانێت بێ سزا تێبپەڕێت".

دەوترێت یەکێك لەو دوو هاووڵاتییە ئێرانیەی کە دەست بەسەر داراییەکانیاندا گیراوە، "ئەسەدوڵڵا ئەسەدی" دیپلۆماتکاری ئێرانییە، کە بەهۆی هەوڵی دانانەوەی بۆمب لە کۆبوونەوەی ساڵانەی ڕێکخراوی موجاهدینی خەڵک ئێستا لە زینداندایە.

"ئەسەدوڵڵا ئەسەدی" بەرپرسی سێیەمی باڵوێزخانەی ئێرانە لە ڤییەن، کە لە سەرەتاکانی مانگی ژووئیەی ئەمساڵ بە دەرکردنی حوکمێک لە لایەن دەوڵەتی بلژیک لە یەکێتی ئەوروپا، دەستگیر کراوە.

ئەم کەسە بەوە تاوانبار کراوە کە وەک مەئموورێکی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران کاری کردووە و تەقەمەنی بە ژن ‌و مێردێکی ئێرانی داوە کە ویستوویانە لە دانیشتنی ساڵانەی ڕێکخراوی موجاهدینی خەڵک لە پاریس بۆمب دابنێنەوە.

10/3/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان