نوسینی: عەلی زیرەک
“كۆنگرەی ناسنامە” ساغمان دەكاتەوە.
بانگەوازێك بۆ كوردناسان و خەباتكارانی وڵاتەكەمان، لە ژێر ناوی: "بەستنی كۆنگرەیەك بە مەبەستی ساغبوونەوەمان لەسەر ناسنامەیەكی هەمەگیر لەسەر كورد، لە روانگەی كوردەوە" ئامانج لەم نووسینە بەرچاوڕونییەكی زیاترە بۆ كاراتركردنی "كۆنگرەی نەتەوەیی" و گیرابوونی پەیامەكەی لەسەر رای گشتی كورد و دنیا. بەستنی كۆنگرەیەكی كوردستانییانە لەسەر "ناسنامەی کورد" وەك سەرەتایەكی باش بۆ یەكترناسینی لایەنەكان و هێنانەبەرباسی كێشە بنەڕەتییەكان پێویستە و ئامانجەكانی دەتوانێ ئەم خاڵانەی خوارەوە بێت
وەهاب یوسفی
دروشمه نه‌ته‌وایه‌تییه‌کان یان مافهئینسانێکان
شوینیزم ته‌نیا له‌چوارچێوه‌ی هه‌ستێکدا به‌دی ناکرێت که به هۆی ناڕهوایهکهی نه‌ته‌وه‌یه‌ک ژێرده‌ست بکات، به‌ڵکو سیسته‌مێکه بۆ باڵاده‌ستی نه‌ته‌وه‌یه‌ک
باڵاده‌ستی و ژێرده‌ستی دوو نه‌ته‌وه‌ی جیاواز له یه‌کتری کۆمه‌ڵێک دیارده‌ی به‌رهه‌مه که له ژیانی نێو کۆمه‌ڵگادا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خۆیان هه‌یه. له وڵاتێک‌دا که نه‌ته‌وه‌ی ژێرده‌ست و باڵاده‌ست له ئارادا بێت، به ڕاشکاوی له گشت کاروباری سیاسی و ئابووری و فه‌رهه‌نگیدا شوێنگهیدهسهڵاتدارێتی نه‌ته‌وه‌ی زاڵ دیاره. ئه‌گه‌ر چی حکومه‌ت له ڕێگای به سیسته‌م کردنه‌وه
جەنگیز چاندار
قسە و باسی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردی لە عێراق، دەبێتە هۆی ئەوەی لە توركیا زۆر تابۆ بشكێندرێن. بەر لەچەند ساڵێك پیتەر گاڵبرێس پێی راگەیاندم كە دەزگای چاپی پینگوین داوای لێكردووە لەبارەی دامەزراندنی (دەوڵەتی سەربەخۆی كورد) لە عێراق پەرتووكێك بنووسێ و لەوبارەوە پرسیاری لێكردم. ئەو نووسینی پەرتووكەكەی خستبووە مێشكی خۆیەوە. پیتەر گاڵبرێس دامەزراندنی دەوڵەتێكی جیاواز لە كوردستانی عێراق بەپێویست دەزانێ و لەوبارەوە بەڵگەی پتەو و بەهێزی لەدەستدابوو، هیچ كاتێكیش ئەوەی نەشاردووەتەوە. ئەوم، لەساڵی 1980ەوە دەناسی و ناو بەناو بە گاڵتەوە تانەم لێدەدا و پێمدەگوت: وەك لۆرانسی
ولادیمێر ڤان ویڵخنبێرخ
پارێزەر سدقی زیلان خەریكی دامەزراندنی پارتێكی ئیسلامی كوردیی نوێیە بە ناوی پارتی ئیسلامی كوردستان. لەوەتەی لەلایەكەوە پارتە ئیسلامییەكانی توركیا كەوتوونەتە ژێر كاریگەری ناسیۆناڵیزم، لەلایەكی دیكەوە پارتی كرێكارانی كوردستان PKK نەرمی دەنوێنێ بەرامبەر ئایینی ئیسلام، ئەگەری ئەوە بەهێزبووە كە پارتە ئیسلامییەكان لەنێو كوردانی توركیادا سەركەوتن بەدەستبێنن. ئەمەش دەرهاویشتەی ئەو راستییەیە كە كوردە كۆنسێرڤەتیڤەكانی توركیا هەم موسڵمانن و هەمیش شانازی بە ناسنامەی نەتەوەییانەوە دەكەن. لەدوای كودەتای ساڵی 1980،
عەبدوالواحد خەندەرەش
پێشکه‌وتنی زانست و پیشه سازی و له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه ئایتی، شۆرشێکی تێکۆنۆلۆژیی مه‌زنی به فراوانیی جیهان به‌رپاکرد. په‌یوه‌ندییه‌کان به‌رفراوانتر و خێراتر و هه‌مه‌لایه‌نه‌تر بوون. ڕێگا دووره‌کان نزیک بوونه‌وه. تاکه‌کان توانیان بێ‌ترس و دوودڵی و به نرخێکی هه‌رزان له هه‌موو گۆشه‌یه‌کی جیهاندا هاوڕێ و هاوکار و هاوبیری خۆیان بدۆزنه‌وه. سیستمی کاروباری فه‌رمانگه و داموده‌زگا ده‌وڵه‌تییه‌کان و نه‌خۆشخانه و ناوه‌نده‌کانی زانستی و هتد...بوون به دیجیتاڵی و ئارشیڤ و په‌رتووکخانه کۆن و به‌ناوبانگه‌کانی جیهان خرانه سه‌ر تۆڕی ئه‌نته‌رنێت... ئه‌مانه هه‌موویان له خزمه‌تی مرۆڤایه‌تیدان و خزمه‌ت به به‌ره‌روپێشچوونی کۆمه‌ڵگه و مرۆڤایه‌تی ده‌که‌ن.
وه‌هاب یوسفی
پێشکه‌وتنی زانست توانیوێتی گۆڕانکاری له‌گشت بوارێکی ژیانی مرۆڤایه‌تیدا به‌دی بهێنێت. کاری ڕاگه‌یاندنیش به‌دوور نه‌بووه‌له‌و پێشکهوتنانهکهبههۆی زانستهوهبهکۆمهڵگای مرۆڤایه‌تی به‌خشراوه. له‌دونیای پێشکه‌وتووی سه‌رده‌مدا ڕاگه‌یاندن به‌شێوه‌یه‌کی زۆر ئاسان و بروسک ئاسا به‌ڕێوه‌ده‌چێت. به‌گشتی ده‌توانین بڵێین که: پێشکه‌وتوویی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن خزمه‌تێکی گرینگ و به‌رچاویان له‌بواری ڕاگه‌یاندندا به‌دی هێناوه. ئه‌و خزمه‌ته‌ی کهپێشرهفتی تیکنۆلۆژیا به‌میدیاکانی کردووه، بۆته‌هۆی ئهوهکهڕاگهیاندن به‌شێوه‌یه‌کی زۆر به‌ربڵاو به‌ڕێوه‌بچێت و
ره‌زا شوان / نه‌رویج
هه‌واڵی کۆچکردنی هاوڕێی دڵسۆزم، کهڵهئهدیبێکی گه‌له‌که‌مان، پێشمه‌رگه‌یه‌کی دێرینمان کاک ( محه‌مه‌د موکری) خه‌م و سوێیه‌کی زۆر گه‌وره‌ی خسته‌دڵمه‌وه.. دڵی سه‌رجه‌م ئه‌دیبان و رۆشنبیرانی گه‌له‌که‌شمانی هێنایهژان. به‌داخ و په‌ژاره‌وه، له‌به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆدا ، شه‌ممه( 6/ 5/ 2012) دڵه‌گه‌وره‌که‌ی کاک ( محه‌مه‌د موکری )له‌لێدان که‌وت و بۆ یه‌کجاری ماڵئاوایی لێ‌کردین.. به‌کۆچکردنی کاک محه‌مه‌د موکری شائهستێرهیهکی پرشینگداری ئه‌ده‌بی ره‌سه‌نی کوردیمان ئاوابوو.. گۆڵێکی گه‌شی گۆڵزاری چیرۆکی ره‌نگینمان هه‌ڵوه‌ری..زیانێکی گهورهلهئهدهب و رۆشنبیری و ره‌خنه‌ی گه‌له‌که‌مان که‌وت.
سمکۆ یەزدانپەنا
تا کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی نه‌به‌ستراوه با کۆنفرانسی خۆمان ببه‌ستین
داوانامه‌یه‌کی کراوه ئاراسته‌ی حزبه سیاسیه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان
هه‌روه‌ک له چه‌ند وتاری پێشوترم دا باسم کردبوو، ئێستاش تاکو کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی نه‌به‌ستراوه به پێویستم زانی جارێکی دیکه‌ش ئه‌و پرسه بوروژێنم . گومان له‌وه‌دا نیه که داگیرکردن و دابه‌ش کردنی کوردستان به‌سه‌ر چوار ده‌وڵه‌ت دا هیچ کاتێک به ویست و خواستی کوردستانیان نه‌بووه،
ره‌زا شوان / نه‌رویج
به‌درێژایی زیاتر لهنهوهت ساڵه.. به‌بێ دابڕان و وه‌ستان.. ساڵ له‌دوای ساڵ.. حکومهتهعهرهبییهشۆڤێنییهکانی یه‌ک له‌دوای یه‌کی عێراق.. به‌حکومه‌ته‌که‌ی ئه‌مڕۆی نووری مالیکیشه‌وه.. بێ شه‌رمانه‌و به‌شێوازی جۆراوجۆر ده‌ستیان له به‌عه‌ره‌بکردنی شاری که‌رکوکی کوردستانی هه‌ڵنه‌گرتووه.. به‌ڵکو زۆر به‌ئاشکرا و به‌جێبه‌جێکردنی نه‌خشه‌یه‌کی گڵاوی داڕێژراو.. به‌رۆژی رووناک، درێژه‌به‌م سیاسهتهشۆڤێنییهدهدهن.. به‌مه‌به‌ستی گوڕینی دیموگرافیای نه‌ته‌وه‌یی.. بۆ سهنگهلاکردنی ڕێژه‌ی پێکهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یی له‌شاری که‌رکوکی کوردستانی‌دا، له‌به‌رژه‌وه‌ندی عه‌ره‌بدا.. بۆ ده‌ست به‌سه‌راگرتنی سامانی نهوتو گاز وئاو زه‌وی به‌پیت و به‌رکه‌ت و جۆره‌ها کانزای به‌نرخی ئابووری.
رێبوار مه‌عروف زاده
مرۆڤی ژماره 135490648، زیندانی ده‌سه‌ڵات و ئه‌ده‌بیاتی زیندان
*بێ هۆش ده‌بووم و
دوای سه‌عاتێک له ژووری ئینفرادی دیسان زیندوو ده‌بوومه‌وه و
شعرێک بانگی ده‌کردم و
**"له دایکبوونی مناڵم دیوه، بۆیه ده‌زانم
قیژه و لنگ کوتان
یه‌که‌م نیشانه‌ی له دایکبوونه"
ئەندازیار: شیلان بییانی
ئاستی ئابووری وڵاتان لەو رێچكەیەدا بەرزدەبێتەوە، كە دەست و هێز و بازووی ئیشكردن سەركەوتوو و چالاك بێت، بۆ نموونە هەر وڵاتێك كارەكانی بە هێزی دەست و بازوویان بكەن ئەوا بە یەكێك لە وڵاتە ئاست بەرزەكانی ئابووری دەژمێردرێ، باشترین وڵاتیش كە لێرەدا دەتوانین ئاماژەی پێبكەین وڵاتی چینە. ئێستا كۆمپانیای گەورەی وڵاتان دەچن كارگەكانیان لە وڵاتی چین دادەنێن. كە بەو كارەیان لە دوو لایەنەوە سوودمەند دەبن: لایەنی یەكەم بەكارهێنانی دەستی كاری وڵاتێكی وەك چین داهات و بودجەیەكی كەمتری تێدەچێ،
عەبدوالواحد خەندەرەش
وه‌ک هه‌مووان ئاگادارن ڕێزدار مه‌سعوود بارزانی له پایه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کورستان‌دا و به بۆنه‌ی نه‌ورۆز و ساڵی تازه‌ی کوردییه‌وه (ئه‌و ساڵه‌ی که حکومه‌تی هه‌رێم هه‌رگیز بۆ یه‌ک کاژێریش به‌کاری نه‌هێناوه) ، په‌یامێکی نه‌ورۆزانه‌ی بڵاوکرده‌وه. هه‌ر له پێشه‌کیی په‌یامه‌که‌یدا داوای لێبوردنی له گه‌لی کوردستان کرد که له‌به‌ر خاتری دۆست و براده‌ران نه‌یتوانیوه ئه‌و مزگێنییه گه‌وره‌یه‌ی که پێشتر گفتی دابوو پێیانی ڕابگه‌یه‌نێت. مه‌سعوود بارزانی که له‌م ساڵانه‌ی دواییدا به‌شێکی سه‌ره‌کی و گرنگی لێدوان و ئاخاوتنه‌کانی
ئەبوبەكر عەلی
بەگوێرەی ئەوەی دیاریكراوە بڕیارە لە مانگی داهاتوودا لە توركیا دەست بە نووسینی دەستوورێكی نوێ بكرێت. كە هەروەك ئەوانەی هەوڵیان بۆ داوەو بانگەشەی بۆ دەكەن، لەوانەش پارتی داد و گەشەپێدانی توركیا AKP، بڕیارە دەستوورێكی مەدەنی بێت، مەدەنیبوونی دەستووری نوێی توركیاش ئاماژەیە بە كۆتایی هێنان بەو دەستوورەی لە سەرەتای هەشتاكانی سەدەی رابردووەوە لەلایەن جەنڕاڵەكانی سوپا، دوای كودەتایەكی سەربازی لە رێگەی سوود وەرگرتنێكی ناتەندروست لە كەناڵ و رێكارە دیموكراسییەكان ، بەسەر كۆمەڵگەدا سەپابوو.
ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
به‌ڵێ ، به‌ڵێ ، به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان-----نه‌ء ، نه‌خێر ، نا بۆ كوردستانی سه‌ر به توركیا
له پاش رۆخاندنی رژێمی دیكتاتۆری عێراق تا ئه‌مرۆ به‌رپرسانی كورد هه‌لی زۆریان له ده‌ستداوه‌و زۆریان ته‌نهاو ته‌نها بیر له خۆیان و گیرفان و خانووی جۆان و دڵرفێن و ئه‌پارتمانی بیست نهۆمی بێ وێنه و باغی قه‌شه‌نگ و گێڵگه‌ی نایاب و پاره‌وپول گواستنه‌وه بۆ بانقه‌كانی ئه‌وروپاو ده‌ره‌وه‌و نه‌وت ناردن بۆ وڵاتانی دراوسی ئه‌كه‌نه‌وه. هه‌موو كورد له نه‌ورۆزی ئه‌مساڵدا دڵخۆش بوون به‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی هه‌رێمی كوردستان موژده‌یه‌كی گرنگ و
سیاوەش گودەرزی
سوێد
لە مێژە دەگوترێ سوێد وڵاتی دووەمی كوردە. بەڵام ئەمە جگە لە قسەیەكی رووتی بەبەزەییانەی كورد و دۆستانی كوردی سوێدی شتێكی دیكە نییە. فرێدریك ماڵم دۆستی كورد لە پارتی گەلی سوێدی لە پەرلەمانی سوێد، لە هەڤپەیڤینێكدا لەگەڵ (رووداو)دا دەڵی لە سوێد 70 هەزار كورد هەیە. بەپێی كامە ئامار؟ 10 ساڵ لەمەوبەر 70 هەزار كوردی لێ‌بوو، ئێستاش هەر 70 هەزارەو زیادی نەكردووە. لەم وڵاتەدا نە ژمارەی كورد دەزانرێ و نە كوردیش لەنێو ئامار و ستاتیستیكی فەرمی دەوڵەتی سوێددا هەن.