عەبدوالواحد خەندەرەش
وه‌ک هه‌مووان ئاگادارن ڕێزدار مه‌سعوود بارزانی له پایه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کورستان‌دا و به بۆنه‌ی نه‌ورۆز و ساڵی تازه‌ی کوردییه‌وه (ئه‌و ساڵه‌ی که حکومه‌تی هه‌رێم هه‌رگیز بۆ یه‌ک کاژێریش به‌کاری نه‌هێناوه) ، په‌یامێکی نه‌ورۆزانه‌ی بڵاوکرده‌وه. هه‌ر له پێشه‌کیی په‌یامه‌که‌یدا داوای لێبوردنی له گه‌لی کوردستان کرد که له‌به‌ر خاتری دۆست و براده‌ران نه‌یتوانیوه ئه‌و مزگێنییه گه‌وره‌یه‌ی که پێشتر گفتی دابوو پێیانی ڕابگه‌یه‌نێت. مه‌سعوود بارزانی که له‌م ساڵانه‌ی دواییدا به‌شێکی سه‌ره‌کی و گرنگی لێدوان و ئاخاوتنه‌کانی ته‌ژی کردووه له ڕێتۆریک و گفت و به‌ڵینی بێ کرده‌وه، لایه‌نگر و هه‌وادارێکی زۆر و بۆری له‌نێو توێژی ڕۆشنبیرانی دڵپاک و جه‌ماوه‌ری ساویلکه‌ی کورده‌واریبه ده‌وری دروشمه‌کانی خۆیه‌وه کۆکردووه‌ته‌وه. زۆرێک له‌و ڕۆشنبیر و مه‌ردمه ساویلکه‌یه به قه‌ناعه‌ته‌وه پێیان وایه ئه‌مڕۆ یا سبه‌ی مه‌سعوود بارزانی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ڕاده‌گه‌یه‌نێت و ئاواتی هه‌زاران ساڵه‌ی کورد به‌دیده‌هێنێت. ژماره‌ی داڵه‌که‌رخۆر و مێشه‌سه‌گانه‌ی ده‌وروبه‌ریشی که‌م نین که له چوارده‌وری هه‌موو که‌له‌شێکی تۆپیو شایی و سه‌مایانه و ئافه‌رینی درۆ به سه‌رۆک ده‌ڵێن.
بارزانی که له ساڵی 2003 وه ده‌رفه‌ت و ده‌لیڤه‌یه‌کی باشی بۆ هه‌ڵکه‌وتووه بۆ پێشڤه‌بردنی دۆزی کورد، به‌شی زۆری کاته‌که‌ی له به‌هێزکردنی حیزبه‌که‌ی و حیساب وکیتابی ده‌رامه‌تی نه‌وت و سه‌رانه و گومرگه‌کاندا ده‌گوزه‌رێنێت؛ و له ماوه‌ی ساڵێکدا له یه‌ک یان دوو سه‌فه‌ر زیاتر بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه ناکات. ئه‌و ئه‌وه‌نده‌ی بڕوای به هێزی نه‌وت و دراو هه‌یه ئه‌وه‌نده بڕوای به دیپڵۆماسی نییه؛ هه‌ر بۆیه هه‌موو توانای خۆی و حیزبه‌که‌ی و حکوومه‌ته‌که‌ی خستووه‌ته خزمه‌ت نه‌وت و گه‌شه‌پێدانی که‌رتی ئابوورییه‌وه. هه‌روه‌ک هه‌مووان ئاگادارن، له دوای رووخانی حکوومه‌تی سه‌ددامه‌وه هێنانی کۆمپانیا بیانییه‌کان بۆ کوردستان و و گه‌ڕان به دوای نه‌وتدا ده‌ستیپێکرد؛ و زۆر په‌یمان و ڕێکه‌وتن واژۆکران؛ به‌ڵام حکوومه‌تی ئێراق هیچیانی نه‌په‌ژراند و زۆربه‌ی زۆری ئه‌و کۆمپانیایانه‌ی ناچار کردن له ڕێکه‌وتنه‌کانیان په‌شیمان ببنه‌وه… له‌م چه‌ند مانگه‌ی دواییشدا که حکوومه‌تی هه‌رێم په‌یمانی له‌گه‌ڵ کۆمپانیا نیکسن مۆبڵ واژۆ کرد و حکومه‌تی ئێراق به‌رهه‌ڵستی کرد و کۆسپ و ته‌گه‌ره‌ی هێنایه سه‌ر ڕێ، بارزانی سه‌بر و ته‌حه‌ممولی نه‌ما و هاته ده‌نگ. ئاخر به‌گوێره‌ی زانیارییه‌کانی سه‌رۆک بارزانی ئه‌و زلکۆمپانیا ئه‌مریکاییه به‌قه‌د 10 تیپی سوپای ئه‌مریکا هێز و توانای هه‌یه!!… هاتنه ده‌نگی ئه‌مجاره‌ی بارزانی وه‌ک جاره‌کانی پێشوو نه‌بوو، ئه‌مجاره هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره‌ی کرد!! هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه که ئه‌گه‌ر مالیکی ده‌سبه‌ردار نه‌بێت ئه‌وا کاک مه‌سعوود ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌نگی خه‌ڵکی کوردستان. ئه‌مه‌ش خۆی چه‌ند لێکدانه‌وه‌یه‌ک هه‌ڵده‌گرێت. یه‌که‌م: یانی ئه‌وه‌ی که تا ئیستا هیچ حیسابێکمان بۆ خه‌ڵک و پارله‌مانی کوردستان نه‌کردووه و به ملهوڕی حکوومه‌تمان کردووه به‌ڵام له‌مه‌وبه‌دوا ئه‌گه‌ر مالیکی هه‌ر له‌سه‌ر گوشاره‌کانی پێ‌داگر بێت، ئێمه به‌ناجارگوێ له خه‌ڵک و پارله‌مانی کوردستان ده‌گرین. دووه‌م: یانی ئێمه ئه‌وه‌نده باوه‌ڕمان به دێمۆکراسی و بۆچوونی ئازادی خه‌ڵک هه‌یه که له بریاره چاره‌نووسسازه‌کاندا گه‌ل ده‌که‌ینه دادوه‌ر و بریاری سه‌ربه‌خۆ و تاکڕه‌وانه ناده‌ین. بێخه‌به‌ر له‌وه که هه‌موو دنیا ده‌زانێت دێمۆکراسییه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستان چه‌نده به‌بڕشته…
هه‌روه‌ک له سه‌ره‌وه باسکرا هۆکاری هه‌ڕه‌شه‌که‌ی بارزانی گوشاری ده‌وڵه‌تی ئێراق بوو بۆ کۆمپانیای نیکسۆن مۆبڵ. به‌ڵام ئامانجی بارزانی له هه‌ڕه‌شه‌که ته‌نیا مالیکی نه‌بوو؛ به‌ڵکوو ڕوویه‌کی هه‌ڕه‌شه‌که به دیوێکی دیکه‌یدا ئاراسته‌ی نێوخۆی کوردستان کراوه. به وته‌یه‌کی دیکه، بارزانی به ده‌ربڕینی ده‌سته‌واژه‌ی ” ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ ڕای خه‌ڵکی خۆمان” ده‌یه‌وێت وا له خه‌ڵکی کوردستان بگه‌یه‌نێت که به‌ڵێ له‌مه‌وبه‌دوا بارزانی ئه‌و سه‌رۆکه بێ‌توانا و بێده‌سه‌ڵاته‌ی جاران نییه که سوپای نیشتمانی!! ده‌عوه‌ت بکات بۆ داگیرکردنی هه‌ولێر؛ و له‌مه‌وبه‌دوایش پێویستیی به تانک و فڕۆکه‌ی تورکی و کاتیۆشای ئێرانی نه‌ماوه؛ به‌ڵکوو بێ‌ترس و بێباک له هه‌موو لایه‌ک، ته‌نانه‌ت بێمنه‌ت له ئۆبامایش که پێی گوتووه بڕۆ له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی ئێراق به دانوستاندن کێشه‌کان چاره بکه؛ ئه‌مجاره داوا له خه‌ڵکی کوردستان ده‌کات له ریفراندۆمێکی ئازاد دا خۆیان یه‌کلا بکه‌نه‌وه؛ و بڕیاری خۆیان بده‌ن ئایا ئاماده‌ن له‌گه‌ڵ ئێراق بمێننه‌وه یان جیا ده‌بنه‌وه و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ پێکدێنن؟! سه‌یر له‌وه‌دایه که بارزانی له یادی نه‌ماوه له یه‌که‌م هه‌ڵبژاردنی دوای ڕووخانی رێژیمی سه‌ددام دا له‌سه‌دا 95ی خه‌ڵکی کوردستان له‌پاڵ ده‌نگدان بۆ پارله‌مانی ئێراق ده‌نگیان بۆ ئه‌و که‌مپینه‌ش دا که بزووتنه‌وه‌ی ریفراندۆم رێکیخستبوو. به‌ڵام ئه‌وسا بارزانی بۆ ڕای خه‌ڵک نه‌گه‌رایه‌وه و هیچ حیسابێکی بۆ ئه‌و سه‌دا نه‌وه‌د و پێنجه‌ی ده‌نگی خه‌ڵکی کوردستان نه‌کرد!! ئه‌دی چۆنه ئێستا ده‌نگی خه‌ڵک گرنگیی په‌یدا کردووه؟! بۆچی ئه‌و کاته ڕای خه‌ڵکی کوردستان هیچ نرخ و به‌هایه‌کی نه‌بوو؟!
له لایه‌کی دیکه‌وه، به سه‌رنجدان له ئاڵوگۆڕ و پێشهاته‌کانی هه‌رێمه‌که ده‌رده‌که‌وێت که به‌سته‌رێک له نێوان هه‌ڕه‌شه‌کانی بارزانی و ڕه‌وشی سووریا و بارودۆخی ئه‌مڕؤی باکووری کوردستان دا هه‌یه. کپکرنی ده‌نگی سه‌رۆک ئاپۆ له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئاکه‌په‌وه، مانه‌وه‌ی تاریق هاشمی له هه‌ولێر و داکۆکی بارزانی له‌و کابرایه بێ هۆکار نییه. چاوی تاریق هاشمی له چاوی سوله‌یمانی موعینی و مه‌لا ئاواره و ساڵح لاجانی ڕه‌شتر نییه. بۆجی ئه‌خلاقی کورده‌واری ئه‌وانی ج به زیندوویی و چ به کوژراوی ته‌سلیمی شاهانشای ئاریامێهری ئێرانزه‌مین کرد، به‌ڵام هاشمی ته‌سلیمی مالیکی ناکات؟! تۆ بڵێی هاشمی و سوننه‌ی عه‌ره‌ب که به‌شی زۆری ناوچه داگیرکراوه‌کانی باشووری کوردستانیان له ده‌ستدایه ئه‌وه‌نده گرنگ بن بۆ کورد؟ باشتر وا نییه که حکوومه‌تی هه‌رێم هاشمی بداته ده‌ست تورکیا و ئه‌و شه‌ڕه له خۆی دوور بخاته‌وه و نه‌بێته مقاشی ده‌ستی تورک؟ هه‌ڵه‌ی سه‌رۆکی هه‌ریم لێره‌دا پتر خوویا ده‌بێت. سه‌رۆکی هه‌رێم، هاشمی وه‌ک سه‌رکرده‌یه‌کی باڵای سووننی ده‌پارێزێت بۆ ئه‌وه‌ی سۆزی تورکیا ووڵاتانی عه‌ره‌ب بۆ کوردی باشوور مسۆگه‌ر بکات!! له‌ڕاستیدا ئه‌و وه‌ک شێخ و سه‌رۆک عه‌شیره‌ته‌کانی ڕابردوومان ده‌یه‌وێت گه‌مه‌یه‌ک بکات که هه‌ر له ئێستاوه تێیدا دۆڕاوه. ئه‌و به‌نیازه ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستان به پشتیوانیی ئه‌ردۆغان و له‌سه‌ر مۆدێلی دوبه‌ی دابمه‌زرێنێت!!! بارزانی ئه‌زموونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ داگیرکه‌رانی کوردستانی زۆره؛ نه‌ده‌بوایه وا زوو هه‌ڵفریوێت. له سه‌رده‌می شۆرشی ئه‌یلوولیشدا حه‌مه‌ڕه‌زا شا پانئێرانیزمی مه‌زنی 2500 ساڵه‌ی به گوێی خۆی و باوکی‌دا خویندبوو؛ به‌ڵام ئاکامه‌که‌ی چی بوو؟ ئه‌و سه‌رده‌مه‌یش ساواک له‌شکر و سوپایه‌کی زۆر و پۆشته و په‌رداخی له جلوبه‌رگی کوردی‌دا بۆ ڕه‌وانه کرد؛ و ناوچه‌یه‌کی زۆری کوردستانی بۆ ئازاد کرد، به‌ڵام ئه‌نجامه‌که‌ی به کوێ گه‌یشت؟
ده‌ڵین له ئاوایی “خه‌تایی” که گوندێکی مه‌ڵبه‌ندی موکریانه، کابرایه‌کی زۆر فێڵباز و له‌چه‌ر و ته‌ماحکار و چاوچنۆک و ساخه‌ته‌چی هه‌بوو، جارێکیان له ڕۆژی قوربان دا گایه‌ک ده‌کاته قوربانی و چه‌ند گه‌نجێک خه‌ریکی به‌شینه‌وه‌ی به‌شه گۆشته‌کان ده‌بن به ماڵان‌دا. له بن دیوارێک کۆمه‌ڵیک که‌یخودا و ڕیش سپی داده‌نیشن خه‌ریکی قسه و باسی دنیایی ده‌بن. گه‌نجیک به‌وێدا تێده‌په‌ڕێت که هه‌ندێک گۆشتی پێیه، یه‌کێک له که‌یخوداکان لێی ده‌پرسێت: فڵانی ئه‌وه جییه به ده‌ستته‌وه‌یه؟ له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: ئه‌وه فیسار که‌سه قوربانیی کردووه! ده‌یبه‌م بۆ ئه‌و ماڵانه! کابرا ده‌ڵیت: گۆشت بێ، گۆشتی گای فیدایی بێ، به‌ده‌ست سه‌گی خه‌تایی بێ، ده‌بێ ئه‌و گۆشته چ شایی بێ؟!
سه‌ربه‌خۆیییه‌ک پشتیوان و و ده‌سته‌به‌ر و ڕێنیشانده‌ره‌که‌ی سه‌روه‌زیر و سه‌رکۆماری تورکیا بن، ده‌بێ ئه‌وه چ سه‌ربه‌خۆییه‌ک بێت؟!! ده‌بێ کورد چه‌نده سوودمه‌ند بێت له‌و سه‌ربه‌خۆییه که تورکیا و وڵاتانی عه‌ره‌ب به هۆی سوننی بوونیانه‌وه پێشتگیریی بکه‌ن؟ بۆ ده‌بێ دوای چه‌ندین سه‌ده هێشتا بڕوا به فرت و فێڵ و مه‌کر و جادووی ئه‌م و ئه‌و بکه‌ین؟ ئه‌وان ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده دڵسۆزی کوردن بۆچی ئه‌و دڵسۆزییه له به‌رامبه‌ر 25 میلیۆن کوردی باکووردا ده‌رناخه‌ن؟ بۆچی حاشا له بوونی کورد له ڕۆژئاوای کوردستان ده‌که‌ن و به تورکمان هه‌ژماریان ده‌که‌ن؟ بۆچی ئاوڕێک له 12 میلۆن کوردی موسوڵمانی ڕۆژهه‌ڵات ناده‌نه‌وه که ده‌وڵه‌تێکی شیعه‌ی تا سه‌ر ئێسقان دوژمن به سوننه ده‌یانچه‌وسێنێته‌وه؟ وشه‌ی کوردستان ئه‌و وشه‌یه‌یه که تا ئێستایش بۆ کوردانی باکوور به تاوان ده‌ژمێردرێت و هه‌ر که‌سێک به‌کاری بهێنێت ده‌بێ خۆی بۆ دادگا و زیندان ئاماده بکات! ئه‌ی که وابوو ده‌بێ چ هۆکارگه‌لێک بووبنه پاڵنه‌ر و هانده‌ری ده‌وڵه‌تی تورک بۆ پشگیریکردنی بارزانی و کوردستانه سه‌ربه‌خۆکه‌ی؟
زۆر گرنگه و پێویسته سه‌رۆکی هه‌رێم پێی نه‌خاته ئه‌و ته‌ڵه‌یه‌وه که ئه‌ردۆغان بۆی داناوه یان باشتر وایه بڵێین زۆر به‌جێیه سه‌رۆک بارزانی به ئاراسته‌ی ئه‌و هه‌ڵدێره‌دا نه‌ڕوات که پێشینانمان تاقییان کردووه‌ته‌وه و ته‌نیا ملشکان و تیاچوونیان به نه‌سیب بووه. به ڕوانینیکی ورد و واقیعبینانه له قه‌واره‌ی هه‌رێمی کوردستان، بێ هیچ گومان و دوودڵییه‌ک ده‌کرێ ئیددیعای ئه‌وه بکرێت که هه‌رێمی کوردستان ئه‌مڕۆ ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆی ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه. هیچ پێویست به هات و هاوار ناکات. قه‌واره‌ی ئه‌مڕۆی باشووری کوردستان بووه به واقیعییه‌تێک که تورکیا زۆر باش ده‌رکی کردووه؛ و هه‌رچی له ده‌ستی هات و له توانایدا هه‌بوو له دژی ئه‌م قه‌واره‌یه کردی؛ به‌ڵام نه‌یتوانی له‌ناوی ببات یان بۆ دواوه بیگه‌ڕێنێته‌وه؛ هه‌ر بۆیه له بۆسه‌دایه بۆ تێکدانی. ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌رۆکی هه‌رێم هاوته‌ریبن له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی تورکیا و نه‌ک هیچ خێری بۆ کورد و کوردستان نابێت؛ به‌ڵکوو مه‌ترسی له ده‌ستچوونی ئه‌م قه‌واره‌یه‌شی لێده‌کرێت. وا باشه بارزانی زۆر تاسه‌باری ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی نه‌بێت؛ چونکه دره‌نگ یا زوو ئه‌و ڕۆژه هه‌ر دێت، تا ئه‌و کاته بڵا پایه‌کانی دێمۆکراسی و ئازادییه گشتی و تاکه‌که‌سیه‌کان پته‌و بکرێن باشتره. کۆمه‌ڵگای سڤیل و ده‌زگا و دامه‌زراوه ده‌وڵه‌تییه‌کان ڕێک‌بخرێن و به‌هێز بکرێن. هۆشیاریی نه‌ته‌وه‌یی و ئاگایی و هه‌ستی هاوڵاتیبوون په‌ره‌پێبدرێت؛ و ئاستی ڕۆشنبیریی کۆمه‌ڵ به‌رز بکرێته‌وه. هه‌وڵبدرێت قه‌ناعه‌ت به هێزه جیهانییه‌کان و وڵاتانی خاوه‌ن بڕیار بهێنرێت.