سمکۆ یەزدانپەنا
تا کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی نه‌به‌ستراوه با کۆنفرانسی خۆمان ببه‌ستین
داوانامه‌یه‌کی کراوه ئاراسته‌ی حزبه سیاسیه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان
هه‌روه‌ک له چه‌ند وتاری پێشوترم دا باسم کردبوو، ئێستاش تاکو کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی نه‌به‌ستراوه به پێویستم زانی جارێکی دیکه‌ش ئه‌و پرسه بوروژێنم . گومان له‌وه‌دا نیه که داگیرکردن و دابه‌ش کردنی کوردستان به‌سه‌ر چوار ده‌وڵه‌ت دا هیچ کاتێک به ویست و خواستی کوردستانیان نه‌بووه، له هه‌مان کاتیش دا ده‌بێت له‌و واقعه تێبگه‌ین که دابه‌ش کردن و داگیرکردنی کوردستان به یه‌کێک له ده‌وڵه‌ته داگیرکه‌ره‌کانه‌وه بوه‌ته هۆکاری ئه‌وه‌ی که کۆمه‌ڵێک جیاوازی له مابه‌ینی پارچه‌کانی کوردستاندا بێته ئاراوه و هه‌ر ئه‌و جیاوازیانه‌س واده‌که‌ن که به‌رژه‌وه‌ندی پارچه‌یی ببێته ئه‌مری واقع و هه‌ر ئه‌و واقعه‌ش وای کردوه که حزب و رێکخراوی سیاسی هه‌ر پارچه‌یه‌ک شه‌ری به‌رژه‌وه‌ندی پارچه‌که‌ی خۆی به‌لاوه پرسی ئیستراتیژی بێت و بچراندنی ده‌سکه‌وت بۆ ئه‌و پارچه‌یه که خۆی تێیدا خولقاوه له ئه‌وله‌ویه‌تی کاره‌کانیدا دابنێت.
هێندک جار ئه‌م دیارده‌یه به چه‌شنێک به‌رجه‌سته بوه‌ته‌وه که هێزی سیاسی پارچه‌یه‌ک له پارچه‌کانی کوردستانی مه‌زن بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی بۆ ئه‌و پارچه‌یه که خۆی به خاوه‌نداری ده‌زانێت له‌سه‌ر حسابی پارچه‌یه‌ک یان پارچه‌کانی کوردستان که‌وتۆته نێو مه‌عامله‌یه‌کی ناکوردانه و له‌و پێوه‌ندیه‌ش دا هێڵه سوره‌کان به‌زێندراون.
ئێستاش ئه‌مه بۆ هه‌موو لایه‌ک روونه و پێویست ناکات کای کۆن به با دا بکه‌م و بگه‌ڕێمه وه بۆ رابردوو.
هه‌ر ئێستاکه که ئاماده‌کارییه‌کان بۆ کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی که‌وتۆته باری پراکتیکی فارس وته‌نی،''سالی که نکوست از بهارش پیداست'' ئه‌وه‌ی دیتمان که له کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی لاوان چۆن هێزی به‌رژه‌وه‌ندی خواز بۆ بچرانی هێنده‌ک به‌رژه‌وه‌ندی دیارده‌ی په‌راوێز خستنی ئه‌ملا و ئه‌و لای کرده پیشه، ئه‌گه‌ر هه‌روا پێش بڕوات کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی خوێندکاران و ژنانیش هه‌ر به‌و چه‌شنه .
جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه‌ی شۆڕشگێڕان و نوێنه‌رانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان نه‌بێته قوربانی سات و سه‌وداکانی پشتی په‌رده‌ی ئه‌و واقعه‌ی که باسم کرد، پێویسته زۆر زوو سه‌رجه‌م حزب و رێکخراوه سیاسیه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌رجۆره ناکۆکییه‌ک وه‌لا بنێین و بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ده‌وری یه‌ک له یه‌ک کۆنفرانسی گشتگیر که هیچ هێزێکی رۆژهه‌ڵاتی بۆ هیچ مه‌به‌ستێکی کاتی په‌راوێز نه‌خرێت و به خۆ ساخ کردنه‌وه و بڕیاری یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی خۆمانه‌وه هه‌نگاو به‌ره‌و کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ڵبهێنینه‌وه.
دۆستانی سه‌رکردایه‌تی سیاسی حزب و رێکخراوه سیاسیه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ئێمه ده‌توانین ناکۆکییه‌کانی خۆمان بۆ دوارۆژ هه‌ڵگرین و له رۆژهه‌ڵاتێکی ئازاد کراو دا چاره‌سه‌ریان بکه‌ین ، هه‌نووکه کاتی ئه‌وه نیه که به هێنده‌ک هۆکار نه‌توانین به‌ر له به‌ستنی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی له ده‌وری یه‌ک کۆبینه‌وه و تاوتوێی هه‌لومه‌رجی خۆمان بکه‌ین.
با ویژدانمان له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌کی لاوه‌کی قه‌رزداری نه‌ته‌وه‌یه‌کی 15 ملوێنی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان نه‌که‌ین.
ئێستاکه به‌رژه‌وه‌ندی پارچه‌یی له ئارادایه و ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیانه‌ش له لایه‌ن حزبه‌کانه‌وه ده‌پارێزرێ، ئه‌رکی حزبی و ئه‌خلاقی و ویژدانی ئێمه‌یه به یه‌کده‌نگی له خه‌می پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان دا بین.
ئه‌گه‌ر نه‌توانین پاراستنی به‌رژه‌وه‌دنی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ئه‌ستۆ بگرین به دڵنیاییه‌وه له کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی دا هیچ رۆڵێکمان نابێت و ناشتوانین به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یه‌کی 45 ملوێنی بپارێنین.
سمکۆ یه‌زدانپه‌نا
سکرتێری گشتی یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان
5.5.2012