فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...
2025-04-04-11-19-41هەڵبژاردوە. هیوادارم لە داهاتوودا بتوانم هەموو کتێبەکە تەرجومە بکەمەوە .خوێندنەوەی ئەم کتێبە بۆ هەر مرۆڤێکی ڕادیکاڵ و عەدالەتخواز پێویستە. ئێمە تورک نین، ئێمە کوردین! جواهیر لال نەیهرۆ*...
2025-03-31-05-08-32حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات چێ بکات و دەگەل گەلانی دیکەی مووسلمانی ئێران بە هاوژینی بەئاشتی و باش بژیویی‌ گشت ڕەهەندی بژێت، و...
2025-03-30-02-45-13 زەفەریان پێ نەبات و هەموو کات پێکەوە بن تا بتوانن سەرکەوتوو بن "" ئەوانەی دەیانەوێ کورد لە مافە نەتەوەیەکان پاشگەز بکەنەوە خەیاڵیان خاوە، ئەوانەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

ولادیمێر ڤان ویڵخنبێرخ

پارێزەر سدقی زیلان خەریكی دامەزراندنی پارتێكی ئیسلامی كوردیی نوێیە بە ناوی پارتی ئیسلامی كوردستان. لەوەتەی لەلایەكەوە پارتە ئیسلامییەكانی توركیا كەوتوونەتە ژێر كاریگەری ناسیۆناڵیزم، لەلایەكی دیكەوە پارتی كرێكارانی كوردستان PKK نەرمی دەنوێنێ بەرامبەر ئایینی ئیسلام، ئەگەری ئەوە بەهێزبووە كە پارتە ئیسلامییەكان لەنێو كوردانی توركیادا سەركەوتن بەدەستبێنن. ئەمەش دەرهاویشتەی ئەو راستییەیە كە كوردە كۆنسێرڤەتیڤەكانی توركیا هەم موسڵمانن و هەمیش شانازی بە ناسنامەی نەتەوەییانەوە دەكەن. لەدوای كودەتای ساڵی 1980، سوپای توركیا دەستیكرد بە بانگەشەكردن بۆ هاوپەیمانییەكی توركی-ئیسلامی.ئەمەش تێكەڵەیەكی ناسیۆنالیزم و ئیسلام بوو كە ئامانج لێی بەرەنگاربوونەوەی ماركسیزم و PKK بوو. بزاڤی فەتحوڵڵا گیولەن و پارتی داد و گەشەپێدان AKPیش بەو تەوژمەی ساڵانی هەشتاكان كاریگەر بوون.
لێدوانی بوڵەند ئارنج، جێگری سەرۆكوەزیرانی توركیا، كە گوتی زمانی كوردی زمانێكی گونجاو نییە بۆ پەروەردە، راستی ئەم كاریگەربوونەی پارتەكەی بەو تێكەڵە ناسیۆناڵیستی و ئیسلامییە دەسەلمێنێ. سەرۆكوەزیران ئەردۆغانیش نایەوێ بەهیچ شێوەیەك لە دەستووری نوێی توركیادا ئاماژە بە ناسنامەی كوردی بكرێت، یاخود زمانی كوردی ببێتە زمانی پەروەردە. هەرچەندە فەتحوڵڵا گیولەن گوتوویەتی كە پێویستە رێگە بەوە بدرێت.
قسەكانی ئارنج زۆر كوردی كۆنسێرڤەتیڤی تووڕە كرد، چونكە ئەوان ئومێدیان بەوە هەبوو كە AKPببێتە هێزێكی ئەلتەرناتیڤێكی ئیسلامی بۆ چارەسەركردنی دۆزی كورد. بەڵام ئەو پارتە نایەوێ توركە نەتەوەپەرستەكان لەخۆی تووڕە بكات. 
دەكرێ ناسیۆناڵیزمی AKP بەراوردبكرێ بە ناسیونالیزمی ئیخوان موسلیمین لە سووریا و عێراق. دەشكرێ بەراورد بكرێ بە ناسیونالیزمی فارسی كۆماری ئیسلامی ئێران. وەك وەڵامێك بۆ ئەو ئیسلامگەراییە ئەتنیكییە، كوردیش كەوتنە دروستكردنی پارتی تایبەت بە خۆیان كە تێكەڵەیەكن لە ئیسلامگەرایی و ناسیۆناڵیزم. ئەمەش روونیدەكاتەوە كە بۆچی پارتە ئیسلامییە كوردییەكان لە رابردوو و ئێستادا توانیویانە جێگەی خۆیان لە كوردستاندا بكەنەوە.
لە توركیا زۆر كورد دەنگیاندایە AKP ، ئەویش لەبەر باكگراوندە ئایینییەكەی ئەو پارتە و لەبەرئەوەش كە تاوەكو ئێستاش PKK لەژێر هەژموونی سەركردە دژەئیسلامە ماركسیستەكانیدایە. پارتی داد و گەشەپێدان بەردەوامە لە بەكارهێنانی ئەو كارتە لەدژی PKK ، وەك دەرهاویشتەیەكی بەرزبوونەوەی كێرڤی جەماوەریی ئیسلامگەرایی لە توركیادا، PKKش كەوتووەتە خۆی بۆئەوەی بنەماكانی ئیسلامی سوننە لە بەرنامەی خۆیدا بگونجێنێ. بەڵام بۆ زۆر كوردی كۆنسێرڤەتیڤ ئەمە بەس نییە، هاوكات زۆریشیان دڵیان بە ئاراستە توركییە نەتەوەپەرستەكەی AKP خۆش نییە. لە رابردوودا زۆر كورد دەنگیاندایە پارتی رەفاهی نەجمەدین ئەربەكان، بەڵام ئەو پارتە هەرگیز شتێكی نەكرد بۆ كورد.
لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەری ئەوە هەیە كە توركیا چالاكییەكانی پارتی ئیسلامی كوردستان قەدەخە بكات، هەرچەندە سدیق زیلان دەڵێ پێویستە توركیا رێز لە یاسای نێودەوڵەتی بگرێ و وەك كاندیدێكی ئەندامێتی لە یەكێتی ئەوروپادا ئاگای لەوەبێ كە چۆن هەڵسوكەوت لەگەڵ ئازادی چالاكی سیاسیدا دەكات. ئەگەر پارتەكە قەدەخە بكرێت، گرنگە زیلان ناوی پارتەكەی بگۆڕێت تاوەكو بتوانێ كاریگەری هەبێت لەتوركیادا. هەروەها مەترسی ئەوەش هەیە كە AKP هەوڵبدا پارتەكەی زیلان تۆمەتبار بكات بە پەیوەندی هەبوون بە میلیشیای حیزبوڵڵای كوردییەوە (چونكە زیلان لە رابردوودا یەكێك لە پارێزەرەكانی حیزبوڵڵا بوو). ئێستا AKP هەمان كار لەگەڵ BDPی كوردی و چالاكڤانانی كورد دەكات و تۆمەتباریان دەكات بەوەی كە سەر بە PKKن. 
زیلان باسی ئەوە دەكات كە بەشێكی زۆر لە كوردانی توركیا هەستناكەن كە AKP یان BDP نوێنەرایەتیان دەكات، هەروەها باسی ئەوەش دەكات كە كورد هەتاهەتایە ناتوانن دڵسۆز بمێننەوە بۆ گیولەن یان AKP. هەندێك سەرچاوە دەڵێن ئەو دەنگۆیانە راستن كە باس لە وابەستەبوونی پارتەكەی زیلان بە حیزبوڵڵای كوردییەوە دەكەن. بەڵام هەندێكی دیكە ئەوە رەتدەكەنەوە و دەڵێن هێشتا حیزبوڵڵا بڕیارینەداوە بێتە مەیدانی كاری سیاسییەوە. زیلان خۆشی رەتیدەكاتەوە پەیوەندی بە حیزبوڵڵاوە هەبێ. هەرچەندە ئەوە راستییەكە كە هەوادارانی حیزبوڵڵا دەنگی خۆیان دەدەنە پارتێكی ئیسلامی كوردی نەك بە پارتی داد و گەشەپێدانی توركی. ئایندە دەیسەلمێنێ كە ئایا ئەو پارتە دەتوانێ ببێتە ئەلتەرناتیڤێك بۆ كۆكردنەوەی دەنگەكانی AKP یان BDP لە ناوچە كوردییەكاندا، یانیش ئەو دوو پارتە رێگە لە چالاكییەكانی دەگرن و ناهێڵن مەزن ببێ.

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان