ره‌زا شوان / نه‌رویج
به‌درێژایی زیاتر لهنهوهت ساڵه.. به‌بێ دابڕان و وه‌ستان.. ساڵ له‌دوای ساڵ.. حکومهتهعهرهبییهشۆڤێنییهکانی یه‌ک له‌دوای یه‌کی عێراق.. به‌حکومه‌ته‌که‌ی ئه‌مڕۆی نووری مالیکیشه‌وه.. بێ شه‌رمانه‌و به‌شێوازی جۆراوجۆر ده‌ستیان له به‌عه‌ره‌بکردنی شاری که‌رکوکی کوردستانی هه‌ڵنه‌گرتووه.. به‌ڵکو زۆر به‌ئاشکرا و به‌جێبه‌جێکردنی نه‌خشه‌یه‌کی گڵاوی داڕێژراو.. به‌رۆژی رووناک، درێژه‌به‌م سیاسهتهشۆڤێنییهدهدهن.. به‌مه‌به‌ستی گوڕینی دیموگرافیای نه‌ته‌وه‌یی.. بۆ سهنگهلاکردنی ڕێژه‌ی پێکهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یی له‌شاری که‌رکوکی کوردستانی‌دا، له‌به‌رژه‌وه‌ندی عه‌ره‌بدا.. بۆ ده‌ست به‌سه‌راگرتنی سامانی نهوتو گاز وئاو زه‌وی به‌پیت و به‌رکه‌ت و جۆره‌ها کانزای به‌نرخی ئابووری. . سه‌ره‌ڕای بایه‌خ و گرنگی جیۆپۆله‌تیکی ناوچه‌ی که‌رکوک.. هه‌روه‌ها که‌رکوک پێگه‌یه‌کی مێژووی گرنگ و شوێنێکی ستراتیژی زۆر گرنگی له‌هه‌موو بواره‌کاندا هه‌بووه و هه‌یه.
له دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراق له‌ساڵی( 2003) دا..هیوای ئه‌وه‌مان ده‌خواست که‌حکومه‌تێکی ئازادیخواز و دیموکراتیخواز و رهواخواز بێته‌کایه‌وه.. که‌برینی قووڵی سته‌م و ناڕه‌وایی و تاوانه‌کانی رژێمی عه‌ره‌بی شۆڤێنی پێشووتری عێراق ساڕ‌ێژ بکات.. به‌پراکتیزه‌کردنی ئازادی و دیموکراتی و دادپه‌روه‌ری و یه‌کسانی.. شه‌و و رۆژ نهنۆزن و لهپهرۆش و خه‌می گه‌لانی عێراقدا بن.. به‌ڵام به‌داخه‌وه، وا نه‌بوو.. تا ئێستا هه‌ر له‌هۆڵی کورسی و پایه‌و گیرفان پڕکردن و ده‌سه‌ڵات دان.. ئه‌وه‌ی به‌خه‌یاڵیاندا نایات، خزمه‌ت کرددنی خه‌ڵکی چه‌وساوه‌و سته‌ملێکراو و ره‌شوڕووت و نه‌بووی عێراقه.. راسته‌که: " تێرئاگای له‌برسی نییه"
من له‌چه‌ند نووسینێکی ترمدا باسی کوردستانیه‌تی که‌رکوک و سیاسه‌تی به‌رده‌وامی شۆڤێنی عه‌ره‌بیم کردووه‌بۆ به‌عه‌ره‌بکردنی که‌رکوک بۆیهدووبارهنایمهوهسهر ئه‌و به‌ڵگه‌و گهواهانهی كهکوردستانیهتیکهرکوک ده‌سه‌لمێنن سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو ههوڵهنهزۆکانهی داگیرکه‌ران بۆ چه‌واشه‌کردنی راستهمێژوویی و کۆمه‌ڵایه‌تی و جۆگرافییه‌کان.
با لهناونیشانهکهمان دوور نه‌که‌وینه‌وه.. چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌بووین کهشاڵاوی به‌عه‌ره‌بکردن و راگواستنهوهلهشاری که‌رکوک و ناوچه‌داگیرکراوه‌کانی ترمان بوه‌ستێت.. به‌ناردنه‌وه‌ی عهرهبههاوردهکان بۆ شوێنی خۆیان و، به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی کوردهدهرکراوهکانی شاری كه‌رکوک بۆ شاره‌که‌ی خۆیان.. برینی که‌رکوکییه‌کان قهتماغهدهگرێت و، هه‌قیش بۆ خاوه‌ن هه‌قه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه.. ئیتر ده‌ستوور و یاسا و دادپه‌روه‌ری سه‌روه‌ر و باڵاده‌ست ده‌بن.. به‌ڵام بۆچوونه‌کانمان له‌شوێنی خۆیاندا نه‌بوون .. وه‌کو ده‌ڵێن ده‌شێ که‌با به‌پێجه‌وانه‌ی خواستی کهشتییهوهههڵبکات.. وا زیاتر له‌حه‌وت ساڵه ، که‌رکوکییه‌کان و هه‌موو خه‌ڵکی ناوچه‌داگیرکراوه‌کانی ترمان.. لهچاوهڕوانیی ئه‌وه‌دان، که‌ماده‌ی ( 140) جێبه‌جی بکرێت.. به‌ڵام خه‌ڵکی ئه‌مڕۆ په‌ڕه‌ی سپی ده‌خوێننه‌وه‌و ده‌زانن که‌ئه‌م بهڵێنانهگاڵتهپێ کردن و کات به‌فیڕۆدانه.. کورد لهناوچهداگیرکراوهکاندا.. بڕوایان به‌م به‌ڵێن ودرۆیانه‌ی به‌رپرسانی عێراق نه‌ماوه. ئه‌وه‌نده‌ی عهرهبههاوردهکانی که‌رکوک له‌ماده‌ی (140) سوودمه‌ند بوونه‌و، هه‌ر لهکهرکوکیشدا ماونه‌ته‌وه.. نیو هێندهئهو کوردهکهرکوکییانهی گهڕاونهتهوهسوودمهند نه‌بوونه‌و، تا ئه‌مڕۆش چه‌ندین خێزانی کوردمان ، بێ رێ و شوێنن و له‌به‌ر سه‌رما و گه‌رما و له‌ناو قوڕهلیتاودا به‌ناچاری ده‌ژین و، له‌ساده‌ترین پێویستییه‌کانی ژیان ، که‌ئاوی پاک و رووناکیی کارهبایهبێ به‌شن.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه‌و هۆی نیگه‌رانیمانه.. شاڵاوی به‌عه‌ره‌بکردنی که‌رکوک نه‌وه‌ستاوه‌و سیاسه‌ته‌که‌ی ماڵیکیش هه‌مان سیاسه‌تی گۆڕبه‌گۆڕ سه‌دام حسێن ـهمالیکی ته‌نها بهبهعهربکردنی شاری کهرکوکهوهنهوهستاوه.. به‌ڵکو وا خه‌ریکی به‌شیعه‌کردنی که‌رکوکیشه.. مالیکی سه‌دام ئاسایی ده‌یه‌وێت به‌هێز و چه‌ک و له‌شکر خۆی بسه‌پێنێ و، پێگه‌ی خۆی له‌که‌رکوکدا به‌هێزبکات و، له‌هه‌مان کاتیش‌دا هێز و ده‌سه‌ڵاتی کوردیش لاواز بکات له‌شاری که‌رکوکدا.. ماوهیهکبهر له‌ئێستا چه‌ند ئه‌فسه‌رێکی پله‌داری عه‌ره‌بی شیعه‌ی بۆ تیپی دووی سوپا عێراق له‌که‌رکوکدا نارد ، له‌گه‌ڵ چه‌ند چه‌کێکی قورس و چه‌ندین زریپۆشی سه‌رباز هه‌ڵگر.. بڕیاریشی داوه‌که(500) عه‌ره‌بی شیعه‌ی سهربهحیزبهکهی خۆی كه‌زۆربه‌یان دستوپێوهندی خۆین..به‌ئه‌فسه‌ر و پۆلیس له‌هێزی پاراستنی که‌رکوکدا دایان بمه‌زرێنێت و به‌خاو خێزانهوهلهکهرکوکدا جێنشینیان بکات.. رۆژانه‌ش چه‌ندین خێزانی کورد له‌جه‌له‌ولا و سه‌عدیه‌دا ده‌رده‌کرێن و له‌لایه‌ن عهرهبهشۆڤێنییههاوردهکانه، به‌پاڵپشتی ئه‌و سوپایه‌ی له‌وێدایه،که‌زۆربه‌یان لهکۆنهبهعسییهکان پێک هاتووه‌و له‌گه‌ڵ پاشماوه‌ی بهعییهکان و له‌گه‌ڵ تیرۆریستانی قاعیده‌دا هاوکار و هاونیاز گڵاون.. کورد ده‌کوژن و ههڕهشهلهکورد ده‌که‌ن کهباربکهن.. تا ئێستاش چه‌ندین کوردیان له‌و ناوچانه‌دا کوشتووه‌و به‌ده‌یان ماڵیش له‌ترسی کوشت زێدی هه‌زاران ساڵه‌ی باوباپیرانیان به‌جێ هیشتووه.. ئه‌مانه‌و چه‌ندین کاری تری مالیکی له‌دژی کورد به‌تایبه‌تیش به‌رانبه‌ر به‌که‌رکوک.. هه‌ر مالیکیشهسهرژمێری دانیشتوانی له‌عێراقدا په‌ک خستووه.. هه‌ر مالیکیشهبۆتههۆی ململانێ سیاسی و به‌زمی تایفه‌گه‌ری و.. قورخ کردنی ده‌سه‌ڵات.
به‌بێ ئاگاداری پارێزگار و ئه‌نجوومه‌ن و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانی که‌رکوکیش.. هه‌ر وزیرێک و هه‌ر بهڕیوهبهرێک له‌به‌غدا، ئاغایهکهو به‌هه‌وه‌سی خۆی بڕیار ده‌رده‌کا و، عه‌ره‌بی خواروو و ناوه‌ڕاستی عێراق له‌که‌رکوکدا داده‌مه‌زرێنن.. به‌تایبه‌تیش له‌کۆمپانیای نه‌وتدا.. ئه‌مانه‌هه‌مووی به‌ئاگاداری و به‌هاندانی خودی مالیکی یه.. که‌چی به‌هه‌زاران لاوی خه‌ڵکی ره‌سنی شاری که‌رکوک، که‌به‌شێکی زۆریان ده‌رچووی زانکۆکانن .. بێ ئیش و کارن .
مالیکی لهئهوهشی له‌پلان دایه.. کهکومهڵیک ئه‌فسه‌ر و کاربه‌ده‌ستی کوردمان له‌ڕیزی پۆلیس له‌که‌رکوکدا لابدات و پله‌کانیان دابگرێت.. عه‌ره‌ب و تورکمان بخاتهجێگایان.. ئه‌م کردهوهشۆڤێنییانهی مالیکی ، سه‌لماندنی ئه‌و قسهیهیهتی ، که‌دوای لابردنی ( ئیبراهیم جه‌عفه‌ری) و، بوونی به‌سه‌ره‌ک وه‌زیرانی عێراق.. به‌دنگی کورد که ( وه‌کو پارسه‌نگی تای ته‌رازوو ).. که‌چی له‌جیاتی وه‌فاداریی بۆ کورد و، جێبه‌جێکردنی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی که‌به‌کوردی دابوون ، وتی : " ئه‌گه‌ر ئیبراهیم جه‌عفه‌ری پۆسته‌که‌ی له‌پێناوی که‌رکوکدا له‌ده‌ستدا .. ئه‌وا من ئاماده‌م که‌خۆم له‌پێناوی که‌رکوکدا دابنێم " ئهمهیهدووڕوویی سه‌ره‌ک وه‌زیرانی عێراق.. لهلایهکهوهبهڵێنی به‌کورد دا که‌ماده‌ی (140) جێبه‌جێ ده‌کات ، له‌لایه‌کی که‌شه‌وه، ئه‌و شه‌کره‌ی ده‌رباره‌ی که‌رکوک شکاند.. کورد وته‌نی : " خۆزگهبهکفن دز "
هه‌ر کورد ده‌ڵێ: " پیاو سه‌ر بدۆڕێنێ.. به‌ڵێن نادۆڕێنێ .." مالیکی کوا به‌ڵێنت؟؟
جا نازانم چۆن سه‌رکرده‌کانی کوردمان بڕوایان بهبهڵێنهدرۆکانی مالێکی کرد ؟ ئه‌ی بۆ په‌ندیان له‌هه‌ڵه‌ی جاری پێشوو وه‌رنه‌گرت و.. بۆ جاری دووه‌م متمانه‌یان پێ به‌خشی و، دیسان به‌به‌ڵێن و درۆکانی هه‌ڵخه‌ڵه‌تان..؟ چه‌ند خه‌تای مالیکی هه‌یه.. دوو هێنده‌ش خهتاکهدهکهوێتهسهر سه‌رکرده‌کانی کوردمان.. چونکهپهند و وانه‌یان له‌شکستی و هه‌ڵه‌کانیان وه‌رنه‌گرت.
وا حه‌وت ساڵ زیاترهگاڵتهبهههستی کورد ده‌که‌ن و، ده‌ستی ده‌ستیمان پێ ده‌که‌ن له‌جێبه‌جێکردنی ماده‌ی( 140) دا.. کێشه‌ی که‌رکوک ، کێشه‌ی قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی مادی ( پاره)نییه.. کێشه‌ی ناوچه‌یه‌کی فراوانی داگیرکراوی کوردستانه.. کهرووبهرهکهی له‌رووبه‌ری هه‌موو وڵاتی لوبنان زیاتره.. ئه‌مڕۆ بێ یا سبه‌ی ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه‌بۆ باوه‌شی کوردستانی شیرینمان.
گه‌وره‌ترین ههڵهکهسهرکردهکانی کوردمان تێی که‌وتن ، رازیبوونیان بوو به‌راپرسی له‌که‌رکوکدا.. ناوچه‌ی که‌رکوک که‌به‌شێک بێت له‌کوردستان.. ئیتر چۆن رازیبوون به‌راپرسی بۆیه‌کلایی کردنه‌وه‌ی..؟؟
ئایا ئهمهههمان هه‌ڵه و تێکه‌وتنی رێکه‌وتننامه‌ی( 11 / ئادار /ی 1970) نییه؟؟
ئه‌ی خۆ سه‌رکۆمار مام جه‌لال بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قه‌زا و ناحیهلێدابڕێنراوهکانی که‌رکوکی دا، کهبگهڕێنرێنهوهبۆ سه‌ر که‌رکوک.. بڕیارهکهگهیشتهپهڕلهمانی عێراق و.. په‌ڕله‌مانتارانی کوردمان بهدهمێکی گه‌رمه‌وه..لهکهناڵهتهلهفزیۆنییهکوردییهکاندا ڵێدوانیان دا و ( به‌هاریان هێنایهئهژنۆ).. ئه‌ی کوا چیتان کرد ؟ ئه‌ی بۆ ئێستا بێ ده‌نگن و قوڕوقهپتان لێ کردوون..؟؟ ئه‌ی به‌ڵێنتان بهدهنگدهرانتان نه‌دا که‌پێشمه‌رگه‌یه‌کی گیان له‌سه‌رده‌ست بن و.. به‌هه‌موو توانایهکتانهوهشهڕی ناو په‌ڕله‌مان بکه‌ن ؟؟ .. من ناڵێم هیچتان نه‌کردووه.. به‌ڵام پێویستهپێداگری له‌سه‌ر کێشهچارهنووسازهکانمان بکه‌ن.. ئه‌گه‌ر ئه‌م کێشهسهرهکییانهمان جێبه‌جێ بکڕێن.. ئۆتۆماتیکی چاره‌سه‌ری کێشانی تر به‌دوایا دێن.. که‌م ته‌رخه‌می و سارد و سڕی و دواخستن به‌زیانی گه‌له‌که‌مان و به‌سوودی نه‌یارانمان ده‌شکێته‌وه.
پێویستیشهکیتلهی کوردیمان له‌په‌ڕله‌مانی عێراقدا ئهوهبورووژێنن.. کهرازینین به‌کڕینی فڕۆکه‌ی شه‌رکه‌ری ( ئێف ـ 16)ی ئه‌مریکی.. چونکهئێمهیکورد ههمیشهقوربانیی تازه‌ترین چه‌کی کوشتن و کاولکردن و سوتاندن بووینه.. تا ئێستا داگیرکه‌رانی کوردستان.. تازه‌ترین چه‌کی کوشنده‌یان دهسکهوتووبێ.. له‌کوشتنی کورد و له‌کاولکردنی کوردستان تاقییان کردوونه‌ته‌وه.. بۆ نموونه: ( ناپاڵم ، فسفۆر ، حه‌وزی تیزاب ، گازی کیمیاوی ، چه‌کی میکرۆبی .. فرۆکه‌ی میگ ، میراج ، سه‌متی ...هتد ).. ئه‌وه‌تا رژێمی شۆڤێنی تورکیا ( فڕۆکه‌بێ فڕۆکه‌وانه‌کانی ــ کهلهئیسرائیلی کڕیون ) .. به‌سه‌ر کوردستاندا ده‌سووڕێنه‌وه.. لهلهکورد کوشتندا تاقییان ده‌که‌نه‌وه، به‌مه‌به‌ستی کورد کوشتنیش کڕییانیان.. به‌دووریشی نازانم ئه‌گه‌ر رژێمی کۆماری سێداره‌ی ئیسلامی بتوانن بۆمبی ئه‌تۆمی دروست بکه‌ن.. بۆ یه‌که‌مین جار له‌کوردستاندا تاقیی بکه‌نه‌وه.
وه‌کو سه‌رۆکی کوردستان وتی ئێمه لهفرۆکهی ( ئێف ـ 16) ناترسین.. به‌ڵکو له‌و عهقلهییهتهی که‌ئه‌م چه‌که‌یان ده‌ست بکه‌وێت.
بۆیهتا ، نووری مالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیرانی عێراق بێت و، خاوه‌نی ئه‌م عهقلیهتهقهومچێتی و شیعهچێتی بێت.. خۆی له‌سه‌رووی یاسا و دهستوورهوهبزانێ و ، تاک رهوانهبڕیار بدات و عێراق به‌ڕێوه‌به‌رێت .. واش بزانێت به‌هێز و ههڕهشهدهتوانێت خۆی بسه‌لمێنێت و درێژهبهتایفهگهری بدات.. پێشبینی ئه‌وه‌ده‌که‌م که‌عێراق به‌ره‌و ئاژاوه‌و هه‌ڵدێر ده‌بێته‌وه‌و حکومه‌تی عێراق شکستی ده‌هێنێت.. ئه‌وسا دابه‌شکردنی عێراق بۆ سێ به‌ش.. دووا چاره‌و باشترین چاره‌ده‌بێت.
به‌لای ێێمه‌ی کورده‌وه، که‌رکوک مهشخهڵیکی نه‌ته‌وه‌ییمانه‌و هێڵی سوورهمانه.. کێشه‌ی سه‌ره‌کی وستراتیژیان له‌باشووری کوردستادا.. هه‌رگیز سازشی له‌سه‌ر ناکه‌ین.. چونکهبهشێکی گرنگ و شیرینهلهکوردستانمان.