وەهاب یوسفی
دروشمه نه‌ته‌وایه‌تییه‌کان یان مافه‌ئینسانێکان
شوینیزم ته‌نیا له‌چوارچێوه‌ی هه‌ستێکدا به‌دی ناکرێت که به هۆی ناڕه‌وایه‌که‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ک ژێرده‌ست بکات، به‌ڵکو سیسته‌مێکه بۆ باڵاده‌ستی نه‌ته‌وه‌یه‌ک
باڵاده‌ستی و ژێرده‌ستی دوو نه‌ته‌وه‌ی جیاواز له یه‌کتری کۆمه‌ڵێک دیارده‌ی به‌رهه‌مه که له ژیانی نێو کۆمه‌ڵگادا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خۆیان هه‌یه. له وڵاتێک‌دا که نه‌ته‌وه‌ی ژێرده‌ست و باڵاده‌ست له ئارادا بێت، به ڕاشکاوی له گشت کاروباری سیاسی و ئابووری و فه‌رهه‌نگیدا شوێنگه‌یده‌سه‌ڵاتدارێتی نه‌ته‌وه‌ی زاڵ دیاره. ئه‌گه‌ر چی حکومه‌ت له ڕێگای به سیسته‌م کردنه‌وه باڵاده‌ستی نه‌ته‌وه‌ی حاکم ده‌سته‌به‌ر ده‌کات و به هۆی هێزه‌وه ده‌یپارێزێت، به‌ڵام نابێ ئه‌وه‌ش له به‌رچاو نه‌گرین که نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ست به هه‌ستی شوینیستیان زیاتر په‌ره به نایه‌کسانی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ده‌ن.
ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی که له ئه‌نجامی هه‌ست و سیسته‌می شوینیستیدا دێته ئاراوه، زیاتر تێیدا شوینیزم گه‌رایی گه‌شه ده‌ستێنێ و له به‌رامبه‌ریشدا وه‌ک دژکرده‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی ژێرده‌ست کراو ناسیونالیزم گه‌رایی سه‌رهه‌ڵده‌دات و پێ به پێی توندوتیژی زیاتری شوینیسته‌کان، ناسیونالیزم زیاتر خۆیده‌گرێت و به هێزتر ده‌بێت.
ئه‌گه‌ر شوینیسته‌کان له ڕێگای سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتداری و هه‌ستی پاوانخوازی نه‌ته‌وه‌که‌یان ئیــداره‌ی وڵات ده‌که‌ن، ئه‌وه ناسیونالیسته‌کانیش به هۆی هاندانی هه‌ستی نه‌ته‌وه گه‌رایی و ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یی بۆ ڕزگار بوون له ژێرده‌ستی نه‌ته‌وه‌یی ئیــراده ده‌که‌ن!
شوینیزم = توندوتیژی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستان بۆ باڵا ده‌ستی نه‌ته‌وه‌که‌یان به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌دا. یانی شوینیسته‌کان سنووری ده‌سه‌ڵاتدارێتی نه‌ته‌وه‌که‌یان ده‌به‌زێنن و داگیر کاری به مافی ڕه‌وای خۆیان ده‌زانن. که‌چی ناسیونالیسته‌کان په‌لاماری خاک و مافی نه‌ته‌وه‌کانی دیکه ناده‌ن و ته‌نیا له چوار چێوه‌ی سنووری نه‌ته‌وه‌که‌یاندا هه‌وڵی چاره‌سه‌ری ژێرده‌ستی نه‌ته‌وه‌که‌یان ده‌ده‌ن.
عه‌قڵییه‌تی شووینیسته‌کان بۆ سه‌ده کۆنه‌کانی سه‌رده‌می کۆیله‌داری ده‌گه‌ڕێته‌وه که پله‌به‌ندی نێوان مرۆڤه‌کان تێیدا شه‌رعییه‌تدار بوون، به‌ڵام له‌و سه‌رده‌مه‌دا به پێی پێشکه‌وه‌تنه‌کانی مرۆڤایه‌تی شوینیزم گه‌رایی به‌رنامه ڕێزی بۆ ده‌کرێت و په‌ڕاگماتیزه ده‌کرێت. ده‌توانین بڵێین: دواکه‌وتوویی عه‌قڵییه‌ته‌کان و به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوورییه‌کانه که هۆی زیندوومانه‌وه‌ی بیروکرداری شوینیستییه و ڕاده‌ی گونجانیشیان له گه‌ڵ پێشکه‌وتنه‌کانی مرۆڤایه‌تیدا هۆی پێشگیرییه له بیر‌و هه‌ڵسووکه‌وتی هۆڤانه‌یان.
فتوای جیهادی خومه‌ینی و ئه‌نفالی سه‌ددام و کورد قڕانه‌کانی ئه‌تاتورکیسته‌کان و سه‌رجه‌م بیره دواکه‌وتوانه‌کانی پان ئیرانیسته‌کان وتورک و عه‌ره‌به‌کان، ئه‌وپه‌ڕی دواکه‌وتوویی و هۆڤانه‌گه‌ری دوژمنانی کورد ده‌سه‌لمێنێ و نه‌رم و نیانی له دژکرده‌وه‌ی شۆرشه‌کانی کوردیش‌دا، ئاوێنه‌ی ئه‌خلاقی مرۆڤ دۆستانه‌مانه که له ماده‌کانه‌وه(بیری پاک- ووته‌ی پاک- کرداری پاک) بۆمان به میرات ماوه‌ته‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که نه‌ته‌وه‌ی ژێرده‌ست له گشت بوارێکه‌وه ده‌که‌وێته ژێر په‌روه‌رده‌و چاوه‌دێری نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ست، به‌ڵام به‌هۆی هوشیاری شۆرشه‌کانی کوردستانه‌وه، به‌ربه‌رییه‌ت و دواکه‌وتوویی داگیرکه‌ران نه‌یان توانیوه کوردوشۆرشه‌کانی هاوخوی خۆیان بکه‌ن. ئه‌گه‌ریش لێره‌وله‌وێ هیندێک لایه‌نی ئایینی له نێو کوردان‌دا به پشتیوانی دوژمنانمان سه‌ریان هه‌ڵداوه و هه‌وڵی به‌لارێدا بردنی ئه‌خلاقی ئینسانی و پێشکه‌وتوخوازانه‌ی کوردانیانداوه، به‌ڵام به‌گشتی له پیلانی خۆیاندا سه‌رکه‌وتوو نه‌بوونه و نه‌یان توانیوه سیمای شارستانیانه‌ی نه‌ته‌وه‌کامان بشێوێنن. دوژمنانمان له چوارچێوه‌ی بیروباوه‌ر و ئیدئۆلۆژێکانیاندا دونیایه‌ک جینایه‌تیان ده‌رحه‌ق به نه‌ته‌وه‌که‌مان به درێژایی مێژووی داگیرکاریان به‌ڕێوه بردووه، به‌ڵام کورد و جووڵانه‌وه‌کانی له ژێر کارتێکردنی هه‌ر بیروباوه‌روئیدئۆلۆژییه‌کدا خۆیان نه‌دۆڕاندووه و هاوشانی دوژمنانمان دڕنده‌خو نه‌بوونه. هاوکات له گه‌ڵ ئه‌و ئه‌خلاقه به‌رزه پێویسته که شۆرشه‌کانی کوردی خۆ دووره په‌رێز بگرن له‌و بیروباوه‌رانه‌ی که دوژمنانمان که‌ڵکیان لێوه‌رده‌گرن و مافه نه‌ته‌وایه‌تی و ئینسانێکانی ئێمه‌ی پێ زه‌وت ده‌که‌ن.
ئه‌و بیروباوه‌رانه‌ی که له نێوه‌رۆکدا زولم وزۆری و نایه‌کسانی ده‌خولقێنن و به‌رهه‌میان جیا له ئه‌وه ناتوانرێ ببێت، ده‌بێ شۆرشه حه‌قخوازانه‌کان سنوورێکیان بۆ دابنێن و که‌ڵکیان لێوه‌ر نه‌گرن و به بیانووی جوان و ڕازاوه کردنی دروشمه نه‌ته‌وایه‌تێکان و بۆ دیماگۆجییه‌ت، به به‌کارهێنانی ئه‌و بیروباوه‌رانه مافه ئینسانێکان پێشێل نه‌که‌ن.
ئه‌و بیروباوه‌رانه‌ی که ئازادی و سه‌ربه‌ستی سنووردار ده‌که‌ن و دواکه‌وتوویی و کۆنه‌په‌ره‌ستی په‌روه‌رده ده‌که‌ن و نایه‌کسانی و چه‌وساندنه‌وه به‌رهه‌م دێنن، شۆرشه‌کانی کوردی له ڕێگایانه‌وه چ ئامانجێک ده‌پێکن؛ جیا له ئه‌وه‌ی که قۆناغی داگیرکاری چۆپ ده‌که‌ن و سه‌رده‌می نوێی نایه‌کسانی و چه‌وساندنه‌وه‌ی کوردی به دیاری ده‌به‌خشن و له ئاکامیشدا ئاگری شۆرشێکی ئینسانی له دژی خۆیاندا هــه‌ڵــده‌گیــرسێنن.