رێبوار مه‌عروف زاده
مرۆڤی ژماره 135490648، زیندانی ده‌سه‌ڵات و ئه‌ده‌بیاتی زیندان
*بێ هۆش ده‌بووم و
دوای سه‌عاتێک له ژووری ئینفرادی دیسان زیندوو ده‌بوومه‌وه و
شعرێک بانگی ده‌کردم و
**"له دایکبوونی مناڵم دیوه، بۆیه ده‌زانم
قیژه و لنگ کوتان
یه‌که‌م نیشانه‌ی له دایکبوونه"
مرۆڤ و زیندان، ئازادی و زیندان، ده‌سه‌ڵات و زیندان، هونه‌ر و زیندان پێوه‌ندییه‌کی نزیک و نادیاریان پێکه‌وه هه‌یه که جۆری ئه‌و پێوه‌ندییه‌ش، واته نزیکی و نادیاری، بۆ جه‌وهه‌ری زیندان ده‌گه‌رێته‌وه. زیندان بریتییه له‌و دیواره بڵیندانه‌ی که بۆ ئه‌وه ئاوا بڵیند دروست کراون که گاڵته به باڵای مرۆڤ بکه‌ن، زیندان بریتییه له‌و دابڕانه ناچاره‌ی نێوان مرۆڤ و کۆمه‌ڵگه، بریتییه له‌و ژووره تاریکانه‌ی بۆ ئه‌وه ئاوا تاریک دروست کراون، دووری له فه‌زای گشتی و دووری له هه‌تاو و ره‌مزی ژیان بکه‌ن به نزیکییه‌کی رۆژانه و ترسناکی مرۆڤ له بێ ده‌نگی و مردنی خۆی. بۆ نزیکبوونه‌وه له مردن مه‌رج نییه راسته‌وخۆ تامی مردن بکه‌ین، به‌ڵکوو زور جار دیتنی گیاندانی که‌سێک ده‌توانێ ترسێکی گه‌وره‌ی مردن دروست بکا.
مێژووی ململانێی به‌رده‌وامی کۆمه‌ڵگه و ده‌سه‌ڵات نیشانیداوه که دواجار هێزی کۆمه‌ڵگه به به‌راورد له گه‌ڵ هێزی ئیمپراتۆری و ده‌وڵه‌ت و ئه‌رته‌ش و چه‌کدا باڵاده‌سته واته سه‌قامگیریی پێوه‌ندی نێوان مرۆڤ و کۆمه‌ڵگه هه‌میشه له سه‌قامگیریی پێوه‌ندی نێوان مرۆڤ و ده‌سه‌ڵات زیاتره. ئه‌وه له حاڵێکدایه زیندان کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ده‌ستکرده که له‌ودا ناهاوسه‌نگییه‌کی ترسناک له نێوان پێوه‌ندی مرۆڤ و ده‌سه‌ڵات پێک دێ. ئه‌گه‌ر بیره‌وه‌رییه‌کانی ژیانی که‌سێکی ئاسایی کۆمه‌ڵگه بخوێنینه‌ه‌وه له‌و نووسراوه‌یه‌دا مه‌وداکانی منداڵی و پیری، شه‌و و رۆژ، پێکه‌نین و گریان، ژیان و مردن مه‌ودایه‌کی ئاسایین، به‌ڵام له نمایشی سه‌ربرده‌ی زیندانییه‌کاندا، له هونه‌ر و ئه‌ده‌بیاتی زیندان دا مه‌وداکانی نێوان پێکه‌نین، هه‌ناسه‌هه‌ڵمژین، برسێتی و هاوار و مردن به تێکرا ده‌شێوین، ته‌نانه‌ت زیندان مانای خۆدی مه‌وداش ده‌شێوێنێ. دواجار زیندانه‌کان بۆ ئه‌وه دروست کراون که مه‌ودای ژیان و مردنی مرۆڤ، واته ئازادیی مرۆڤ، له نێو ببه‌ن و مرۆڤی مردوو دروست بکه‌ن.
ره‌نگه که‌سانێک بڕوایان به‌وه هه‌بێ که زیندانه‌کان رۆلی ئه‌رێنیشیان هه‌یه و زور جار زیندان شوێنی ئه‌و که‌سانه‌یه که ده‌ستدرێژی ده‌که‌نه سه‌ر ماف و ئازادیی که‌سانی دیکه، به‌ڵام مێژووی زیندان نیشانیداوه که زیندان ئه‌وه‌نده‌ی که دامه‌زراوه‌یه‌که بۆ زه‌وتکردنی ئازادیی خه‌ڵک ئه‌وه‌نده له خزمه‌ت دابینکردنی ئاسایشی خه‌ڵکدا نییه. ئه‌و بابه‌ته بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه که زیندان له جه‌وهه‌ری خۆیدا ئه‌وه‌نده که توانا و به‌ستێنی پێشڵکردنی ئازادی مرۆڤی هه‌یه، توانای دابینکردنی ئاسایشی مرۆڤی نییه. زیندان به تاریکی، بێ ده‌نگی، دیوار، زنجیر، ئه‌شکه‌نجه و ته‌نیاییه‌وه زیندانه، ئه‌وه‌نده‌ی که له تاریکی و ته‌نیایی و شه‌ودا ده‌ستدرێژی ده‌کرێته سه‌ر مرۆڤ قه‌ت له رۆژدا، له رووناکی و له پێش چاوی خه‌ڵک دا ده‌ستدرێژی ناکرێته سه‌ر مرۆڤ، هه‌ر بۆیه زیندان ئه‌وه‌نده که پێویستییه‌کی ده‌سه‌ڵاته قه‌ت پێویستییه‌کی مرۆڤ و کۆمه‌ڵگه نیییه.
بۆ ئه‌وه‌ی پێوه‌ندیی زیندان، وه‌ک دامه‌زراوه‌یه‌کی ده‌سه‌ڵات، له گه‌ڵ مرۆڤ نیشان بده‌ین مرۆڤی ژماره 135490648ی زیندانی ئێڤین، فه‌رزادی که‌مانگه‌رمان، هه‌ڵبژاردوه. ئه‌و هه‌ڵبژاردنه له به‌ر ئه‌وه‌یه که له رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی فه‌رزاد و ده‌سه‌ڵات دا، ده‌سه‌ڵات له‌وپه‌ری هێزی زیندان که‌ڵک وه‌رده‌گرێ، به‌ڵام دواجار هێزی مرۆڤ سه‌رده‌که‌وێ. ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی زیندان پێکدێنێ بریتییه له تاریکی، زنجیر، ئه‌شکه‌نجه و ئێعدام، به‌ڵام هێزی فه‌رزاد له خۆراگری، بوێری، مرۆڤدۆستی، دیالۆگ، خه‌نده و له راستیدا له نامه‌کان و ئه‌ده‌بیاتی زیندانی فه‌رزاد دایه. ئه‌ده‌بیاتی زیندان به‌رگری و داهێنانێکی گه‌وره‌ی مرۆڤه له مرۆڤبوونی خۆی. ئه‌ده‌بیاتی زیندان هونه‌ری به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی ره‌خنه، دیالۆگ، بوێری، ئازادی و دواجار هونه‌ری به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی مرۆڤه له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی زیندان دا.
لێره‌دا با سه‌ره‌تا له ریگه‌ی نامه‌کانی فه‌رزاده‌وه تێگه‌یشتنێکی به‌رفراوانتر له زیندان په‌یدا بکه‌ین:
"چه‌ند مانگه که له زیندانم ، زیندانێک که بڕیاربوو ئێراده‌م، خوشه‌ویستی و مرۆڤبوونم تێک بێشکێنێ. زیندانێک که ده‌با وه‌ک "به‌رخێکی به‌ستزمان" ئارام و رامی کردبام، چه‌ند مانگێکه ئه‌سیری زیندانێکم که به‌رزایی دیواره‌کانی به قه‌ت درێژایی مێژوویه. ئه‌و دیوارانه‌ی بڕیار بوو مه‌ودایه‌ک بێ له نێوان من و خه‌ڵکه‌که‌م که خۆشمده‌وێن، مه‌ودایه‌کی هه‌تاهه‌تایی بێ له نێوان من و مناڵانی وڵاته‌که‌م، به‌ڵام من هه‌موو رۆژێک له درزی سلووله‌که‌م هه‌تا شوێنه دووره‌کان ده‌روێشتم و خۆم له گه‌ڵ ئه‌وان و وه‌ک ئه‌وان هه‌ست ده‌کرد و ئه‌وانیش زامه‌کانی خۆیان له منی زیندانیدا ده‌دیته‌وه و زیندان له نێوان ئێمه‌دا پێوه‌ندییه‌کی قووڵتر له جارانی درووست کرد. بریار بوو تاریکی مانای خۆر و رووناکی له من بگرێ، به‌ڵام من له زیندان ده‌رکه‌وتنی وه‌نه‌وشه‌م له نێو تاریکی و بێ ده‌نگی دا بینی. بڕیار بوو زیندان مانا و به‌های کاتم له بیر بباته‌وه، به‌ڵام من له ده‌ره‌وه‌ی زیندان ژیانم کردوه و خۆم بۆ هه‌ڵبژاردنی رێگایه‌کی نوێ بۆ جارێکی دیکه به دونیا هێناوه‌ته‌وه."
ئه‌گه‌ر له‌و چه‌ند رسته‌یه‌ی فه‌رزاد وردبینه‌وه و ته‌ماشای پێوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی وشه‌کان بکه‌ین بۆمان ده‌رده‌که‌وی که فه‌رزاد به وشه‌کانی تاریکی، بێ ده‌نگی، له یادکردن، دیوار و مه‌ودا باسی زیندان و پێناسه‌ی زیندان ده‌کا. فه‌رزاد له‌و ده‌قه‌دا به سێ ده‌سته‌واژه‌ی "له یادکردن"، "مه‌ودایکی هه‌تاهه‌تایی" یان "دیوارێک به درێژایی مێژوو" باسی زیندان ده‌کا. ئه‌و به پێوه‌ند دان و لێکاندنی ئه‌و وشانه به زیندانه‌وه باس له رۆلێکی سه‌ره‌کی و نه‌رێنی زیندان ده‌کا. کاتێک تاکه‌که‌سێک تووشی رووداوێکی ناخۆش ده‌بێ هه‌وڵ ده‌دا ئه‌و رووداوه ناخۆشه له یاد بکا. له ئاستێکی سه‌رتردا ده‌سه‌ڵاتیکی نادێموکراتیک و سه‌ره‌رۆش، له نه‌بوونی پشتگیری خه‌ڵکی دا، تووشی سه‌رکوتکردنی خه‌ڵک ده‌بێ، هاوکات ئه‌و ده‌سه‌ڵاته پێویستی به له یادکردن و سڕینه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رکۆت و کاره‌ساتانه له یاده‌وه‌ری خه‌ڵک دا هه‌یه. به‌م پێیه زیندان ده‌زگایه‌که بۆ سڕینه‌وه‌ی تاوان و سه‌رکۆته ده‌وڵه‌تییه‌کان له یاده‌وه‌ری و هۆشیاری خه‌ڵک و نه‌وه‌ی نوێ دا. له لایه‌کی دیکه نووسینی شێعر، نامه و کتێب له لایه‌ن زیندانییه‌کانه‌وه، چ له نێو زیندان و چ دوای ئازادبوون، واته به‌رهه‌مهێنانی ئه‌ده‌بیاتی زیندان پاراستنی مێژوویه‌کی راسته‌قینه و به‌رگرییه‌کی درێژخایه‌نی مرۆڤه له به‌رامبه‌ر سیستمی له یادکردن و زیندانه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدا.
خودی فه‌رزاد له سه‌ره‌تادا، هه‌ر وه‌ک ده‌یان چالاکی مه‌ده‌نی و سه‌دان زیندانیی سیاسی دیکه، خه‌باتکارێکی ئاسایی بوو. هه‌روه‌ها بوونی فه‌رزاد به هێمایه‌کی ئازادیخوازی و مرۆڤدۆستی نه‌ک به‌رهه‌می زیندانی بوونه‌که‌ی، ته‌نانه‌ت به‌رهه‌می ئێعدام بوونیشی نییه. هه‌موو هه‌رمانییه‌ت و گه‌وره‌یی فه‌رزاد له‌و نامانه دایه که له رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی له گه‌ڵ زیندان، ئه‌شکه‌نجه و ئێعدام دا نووسیوێتی. نامه‌کانی فه‌رزاد له رێزی ئه‌و چه‌شنه له ئه‌ده‌بیاتی زیندان دایه که به هه‌ست و هزری به‌رزی مرۆڤایه‌تی بارگاوی کراوه. ئه‌ده‌بیاتی فه‌رزاد پڕه له گه‌ڕان بۆ ئازادی مرۆڤ. فه‌رزاد به شێوه‌یه‌کی زۆر هونه‌رمه‌ندانه هزر و تێروانینی نوێ خۆی، له باره‌ی چۆنییه‌تی چاره‌سه‌ری پرسی کورد، ده‌خاته نێو وشه به وشه‌ی نامه‌کانییه‌وه.
فه‌رزاد و پرسی کورد
فه‌رزاد له یه‌کێک له نامه‌کانی دا له ژێر سه‌ردێری"نسل سوخته"دا هه‌موو فه‌وتانی خۆی وه‌ک مرۆڤێکی کورد رێک به فه‌وتانی مناڵییه‌که‌ی ده‌زانێ. هه‌روه‌ها زیندوو بوونه‌وه و ئازادی خوێشی هه‌ر له گه‌ڕانه‌وه بۆ مناڵی ده‌زانێ.
"مناڵی من( و مناڵی نه‌وه‌ی ئێمه) به جۆرێک بووه که کاریگه‌رییه‌کی قووڵی به سه‌ر هه‌موو ڵایه‌نه‌کانی ژیانمان داناوه. من شێعرێکم له مناڵی خۆم له بیر نییه. له راستیدا هیچ شێعرێکیان فێری ئێمه نه‌کرد. تازه ئێستا له ده‌یه‌ی سێهه‌می ژیانم تێگه‌یشتووم که ده‌بوو توپی یارییم وه‌ک خه‌ڵات له باوکم وه‌رگرتبا و ده‌بوو قاچه‌کانم درێژ کردبا تا دایکم چیرۆکی حللور بللور که‌تانه‌ی بۆ کوتبام. مامۆستاکان ده‌بوو فێریان کردباین که بۆ هه‌تاو و ئاسمان شێعر بهۆنینه‌وه، ده‌بوو له گه‌ڵ دره‌خته‌کان باڵامان کردبا، ده‌بوو له گه‌ڵ رووباره‌کان رێکه‌وتباین، ده‌بوو له گه‌ڵ په‌پووڵه‌کان ئاسمانمان بڕیبا و ده‌بوو و ده‌بوو و ده‌بوو ....
به‌ڵام موسیقی ئێمه مارشی نیزامی بوو، شێعری ئێمه بۆ تفه‌نگ و سه‌نگه‌ر بوو و له ترسی هێلیکوپتر نه‌مانده‌وێرا سه‌یری ئاسمانیش بکه‌ین. له ده‌یه‌ی سێهه‌می ژیانم تێگه‌یشتم که چیرۆکێک نازانم، نه‌مده‌زانی که مناڵ ده‌بێ له گه‌ڵ خه‌ون و ئاواته‌کانی بژێ و له گه‌ڵ ئه‌وان گه‌وره بێ. ئاخر چیرۆکه‌کانی مناڵی ئێمه ئه‌ژماری کوژراوه‌کان له فلان کوێستان یان شه‌ڕه قورسه‌کان له فلان شاخه دا بوو. بڕوا بکه نه‌یانهێشت مناڵ بین ره‌نگه هه‌ر به‌م هۆیانه بێ که ئێستاش له ته‌مه‌نی سی و چه‌ند ساڵیدا حه‌زم لێیه کایه‌ی مناڵان بکه‌م. کایه، خۆشی و چێژیان له نه‌وه‌ی ئێمه ستاند، هه‌ر بۆیه شتێکم له سه‌رده‌می مناڵی له یاد نییه. ئێستا تۆ به من بلێ، ئه‌گه‌ر له شێعری تۆ ده‌نگ، هاوار و خۆشه‌ویستی بسڕنه‌وه، چ ده‌مێنێ؟ ئه‌گه‌ر له سروشت به‌هار و له شه‌و، مانگ و ئه‌ستێره بدزن چ ده‌مێنێ و ئێستا تو به من بلێ ئه‌گه‌ر له مرۆڤێک منداڵییه‌که‌ی بستێنن له‌و که‌سه چ ده‌مێنێته‌وه؟"
له‌و رستانه دا بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که فه‌رزاد فه‌وتانی هه‌موو ژیان، ئازادی و مرۆڤایه‌تی مرۆڤ، به تایبه‌تی فه‌وتانی مرۆڤی کورد، به فه‌وتانی مناڵییه‌که‌ی ده‌زانێ. جێگای تێرامان ئه‌وه‌یه، له حالیکدا ئه‌و کات و ئێستاش زۆربه‌ی خه‌ڵک پرسی کوردیان به پرسی ئه‌حزابی کوردی ده‌زانی و به‌رده‌وام باسیان له پێویستی یه‌کگ‌رتووی ئه‌حزابی کوردی ده‌کرد، به‌ڵام فه‌رزاد له نامه‌کانیدا، نه ته‌نیا ئه‌حزابی کوردی وه‌ک ناوه‌ندی چاره‌سه‌ری پرسی کورد نمایش ناکا، به‌ڵکوو شوێن و رۆڵی ئه‌حزابی کوردی له نامه‌کانیدا نادیاره. ئه‌وه له حالێکدایه فه‌رزاد به‌رده‌وام باس له تاک و مناڵی کورد ده‌کا. له راستیدا فه‌رزاد له نامه‌کانیدا وێنه‌یه‌کی لیبراڵانه‌ی چاره‌سه‌ری پرسی کورد نمایش ده‌کا. به واتایه‌کی دیکه فه‌رزاد پرسی کورد به پرسێکی مرۆیی ده‌زانێ که پێویسته هه‌موو مرۆڤی کورد و هه‌موو مرۆڤایه‌تی تێیدا به‌شدار بن. هه‌روه‌ها فه‌رزاد خۆدی مرۆڤبوونیش له مناڵ بووندا ده‌بینێته‌وه، هه‌ر بۆیه بۆ تێگه‌یشتن له روانگه‌ی فه‌رزاد له باره‌ی ئازادی مرۆڤی کورده‌وه پێویسته بۆ مانای مناڵی له نێو ئه‌ده‌بیاتی فه‌رزاددا بگه‌رێین.
فه‌رزاد و مناڵی
بابه‌تی پڕبایه‌خ ئه‌وه‌یه که فه‌رزاد، وه‌ک تاکێکی کورد که ساڵانێک له زیندان و له ژێر ئه‌شکه‌نجه‌دا بووه و بڕیاریشه ئێعدام بکرێ، له نامه‌کانی خۆیدا زۆرترین رووبه‌ر بۆ مناڵان ته‌رخان ده‌کا. ئه‌و نه ته‌نیا له زۆربه‌ی نامه‌کانیدا باس له مناڵی ده‌کا، به‌ڵکوو چه‌ند نامه‌ش راسته‌وخۆ روو به مناڵان ده‌نووسێ. ده‌کرێ بلێین مناڵه‌کان پاله‌وان و تۆخمه سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌ده‌بیاتی زیندانی فه‌رزاد پێکدێنن. بۆ نموونه فه‌رزاد به بۆنه‌ی ساڵی نوێ نامه‌یه‌ک له ژێر سه‌ردێری " ئه‌و فریشتانه‌ی که دووشه‌ممه‌کان پێده‌که‌نن" بۆ مناڵان ده‌نووسێ که ده‌کرێ بڵێین پڕبایه‌خترین نامه‌ی فه‌رزادیشه. ئه‌و له‌و نامه‌یه‌دا هزری قووڵی خۆی له باره‌ی مانای مناڵی، پێوه‌ندی مرۆڤ و مناڵی ده‌خاته روو.
"دووهه‌مین جار بوو که قوڵبه‌ست ده‌کرا، جاری یه‌که‌م به یه‌کساڵ زیندان مه‌حکووم کرابوو، هه‌موو جۆش و خرۆشه‌که‌ی ئه‌وه بوو که مناڵه‌کانی رۆژی دووشه‌ممه سه‌ردانی ده‌که‌ن. رۆژی چاوپێکه‌وتن به بێ ئه‌وه‌ی گرینگی به که‌سانی ده‌ورووبه‌ریان بده‌ن، له پێش چاوی دایک و باوک و له نێو میز و سه‌نده‌ڵییه‌کان سه‌رموقڵاتیان لێ ده‌دا و له سه‌ر ده‌ستیان ده‌رۆیشتن تا باوکیان به‌ره‌وپێشچوونیان له وه‌رزشدا ببینێ. باوک سه‌رمه‌ست و سه‌ربه‌رز له هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی مناڵه‌کان خه‌نده‌یه‌ک ده‌که‌وته سه‌ر لێوی و دایکیش به رۆخسارێکی بێ گۆناهانه‌وه له حالێک‌دا هه‌وڵی ده‌دا ده‌ردی ته‌نیایی و چاوه‌روانییه‌که‌ی بشارێته‌وه، به نیگایه‌کی گه‌ش، هاوسه‌ر و به نیگایه‌کی دیکه‌ش ئاشقانه شادی مناڵه‌کانی ته‌ماشا ده‌کرد. منیش که چه‌ند مانگ بوو له فه‌زای مناڵان و قۆتابخانه‌کان دوور ببووم غه‌رقی ته‌ماشای زارا و په‌ریا ده‌بووم و له باره‌ی ئه‌وان بۆ دایکم قسه‌م ده‌کرد. یه‌کێک له کاریگه‌رترین ئه‌و ساتانه‌ی که وه‌ک تابلۆیه‌ک له زه‌ینم دا نه‌خشی به‌ستووه، ساتی دیداری ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه له گه‌ڵ یه‌کتر بوو. ده‌تکوت له بۆشایی، له رۆیا و له ئاسمان و له شوێنێک له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و دنیایه و له نێو هه‌ر ئه‌و به‌ستراوه‌ییانه‌یدا له ده‌وری یه‌ک خڕ ده‌بوونه‌وه، هیچ که‌س له ده‌ورووبه‌ریان نه‌بوو. به بێ گرینگی دان به نیگابان و دیواره‌کان و زیندانییه‌کانی دیکه، خه‌نده و شادییان له گه‌ڵ یه‌کتر دابه‌ش ده‌کرد. هه‌میشه خۆزگه‌م ده‌خواست بنه‌ماڵه‌ی زارا و په‌ریام له ده‌ره‌وه‌ی زیندان ده‌دیت یان خۆزگه دیداره‌که نیو کاتژمێر زیاتری ده‌خایاند. کاتی ماڵئاواییش هه‌وڵم ده‌دا چاویان لێ هه‌ڵنه‌گرم تا شکۆ و نه‌مری دیدار و پێکه‌وه‌بوونیان له زه‌ینم به هه‌مان شێوه نه‌مر بمێنێته‌وه. ئه‌و کچه جوانانه ده‌تکۆت به هه‌ر سه‌رموقلاتێک که لێیان ده‌دا به زمانی بێ زمانی، خه‌نده و گاڵته‌یان به دنیای ده‌ستکردی ده‌ورووبه‌ری باوکیان ده‌هات."
لێره‌دا مناڵ له چاوی فه‌رزاد دا به خه‌نده و پێکه‌نین ده‌ناسرێته‌وه. ئه‌و نه ته‌نیا هه‌موو مرۆڤه‌کان له خه‌نده‌دا هاوبه‌ش و یه‌کسان ده‌بینێ، به‌ڵکوو مرۆڤایه‌تی مرۆڤ به بوونی خه‌نده ده‌به‌ستێته‌ه‌وه. فه‌رزاد نه‌ک به سه‌رسامییه‌وه باس له مناڵ ده‌کا، به‌ڵکوو ده‌یهه‌وێ ببێ به مناڵ و بتوانێ گاڵته به زیندان بکا. توانای خه‌نده ده‌توانێ مرۆڤ له دۆخه ترسناکه‌کان تێپه‌رێنێ، چۆنکه هیچ ده‌سه‌ڵاتێک نه‌یتوانیوه به خه‌نده خه‌ڵک بچه‌وسێنێته‌وه و خه‌ڵک به‌ره‌و گه‌مژه‌یی و گرژی به‌رێ. کڵتووری دیکتاتۆری کڵتوورێکی مۆن و گرژه که به‌رده‌وام خۆ له خه‌نده ده‌پارێزێ. هه‌ر مرۆڤێک به‌ده‌ر له ئیدئۆلۆژی، ئایین، نه‌ته‌وه، چین و ...له زمانی منالێکه‌وه، له خۆشه‌ویستی و خه‌نده‌ی مناڵێکه‌وه، تێده‌گه‌ن و هاوبه‌شن. گه‌وره‌ترین هه‌وڵی زیندانه‌کانی ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆرییه‌کانیش به‌رهه‌مهێنانی گرژی و تووره‌یی و تووندوتیژییه. مناڵ ئه‌و رووبه‌ره پاک و بێگه‌رد و پڕ له خه‌نده و خۆشه‌ویستییه‌یه که هه‌موو مرۆڤه گه‌وره‌کان بۆ ده‌ستخستنی دووباره‌ی ئازادی و مرۆڤبوونی خۆیان پێویسته بۆی بگه‌رێنه‌وه. ئه‌وانه‌ی له زیندان دان، ئه‌وانه‌ی چه‌ک به ده‌ست ده‌گرن و ئه‌شکه‌نجه‌ی که‌سانی دیکه ده‌که‌ن، ئه‌وانه‌ی ده‌بن به دیکتاتۆر، هه‌موویان گه‌وره‌کانن و هیچیان مناڵ نین. له جارنامه‌ی مافه‌کانی مرۆڤ دا هاتووه که هه‌موو مرۆڤه‌کان به ئازادی له دایک ده‌بن، به‌ڵام دروستتر ئه‌وه‌یه که بڵێین هه‌موو مرۆڤه‌کان به مناڵی له دایک ده‌بن. هه‌ر بۆیه فه‌رزاد له نامه‌کانی دا نمایشی نه‌ته‌وه‌یه‌که که بۆ مناڵی و خه‌نده و ئازادی ده‌گه‌رێ.
سه‌رچاوه‌کان :
1- نامه‌های زندان از فرزاد کمانگر
http://davidiranazad3.blogspot.com/2010/05/blog-post_22.html
2- زندان و ادبیات، منیره برادران
http://www.radiozamaneh.com/library
3- تولد زندان در غرب، گرداورنده: زینب باب الخانی
http://monadianesolh.persianblog.ir/post/22
4- درباره مارکس و هنر، مقالات عباس گویا
5- عشق، پرنده‌ای ازاد و رها - نویسنده: اشو، مترجم: مسیحا برزگر
تێبینی:
*شێعری ده‌ستپێکی وتار به‌شێکه له شێعرێکی فه‌رزاد به ناوی "شێعر، شلاق، شکنجه" که له زیندان نووسیوێتی.
**ئه‌وه شێعری ماموستا ع.په‌شێوه که فه‌رزاد له شعره‌که‌یدا به کاری هێناوه.
نووسه‌ر: رێبوار مه‌عروف زاده