ره‌زا شوان / نه‌رویج
هه‌واڵی کۆچکردنی هاوڕێی دڵسۆزم، که‌ڵه‌ئه‌دیبێکی گه‌له‌که‌مان، پێشمه‌رگه‌یه‌کی دێرینمان کاک ( محه‌مه‌د موکری) خه‌م و سوێیه‌کی زۆر گه‌وره‌ی خسته‌دڵمه‌وه.. دڵی سه‌رجه‌م ئه‌دیبان و رۆشنبیرانی گه‌له‌که‌شمانی هێنایه‌ژان. به‌داخ و په‌ژاره‌وه، له‌به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆدا ، شه‌ممه( 6/ 5/ 2012) دڵه‌گه‌وره‌که‌ی کاک ( محه‌مه‌د موکری )له‌لێدان که‌وت و بۆ یه‌کجاری ماڵئاوایی لێ‌کردین.. به‌کۆچکردنی کاک محه‌مه‌د موکری شائه‌ستێره‌یه‌کی پرشینگداری ئه‌ده‌بی ره‌سه‌نی کوردیمان ئاوابوو.. گۆڵێکی گه‌شی گۆڵزاری چیرۆکی ره‌نگینمان هه‌ڵوه‌ری..زیانێکی گه‌وره‌له‌ئه‌ده‌ب و رۆشنبیری و ره‌خنه‌ی گه‌له‌که‌مان که‌وت.
محه‌مه‌د موکری که‌ڵه‌نووسه‌ر و شۆڕه‌سوارێکی بوێر و دلێری بواری ئه‌ده‌بیاتی کوردیمان بوو.. محه‌مه‌د موکری رۆماننوس، شاعیر، چیرۆک‌نووس، شانۆنووس ، رۆژنامه‌نووس، پێشمه‌رگه‌و سیاسه‌تمه‌دار، نوێخواز، ره‌خنه‌گر... تا سه‌ر ئێسقانیش کورد و کوردستان په‌روه‌ر بوو.. هه‌موو ژیانی بۆ خزمه‌تی گه‌له‌که‌مان ته‌رخان کردبوو.
محه‌مه‌د موکری له‌شاری که‌رکوک له‌دایک بووه، قوتابخانه‌ی ناوه‌ندیشی هه‌ر له‌که‌رکوکدا ته‌واو کردووه.. ماڵیان له‌گه‌ڕه‌کی ( ئازادی) له‌که‌رکوک بوو.. به‌ڵام به‌هۆی گۆشاری به‌عسییه‌کانه‌وه.. ناچار بوو له‌شاری سلێمانیدا تا کۆچکردنی بژین.
کام ئه‌ده‌ب په‌روه‌ر هه‌یه‌که‌شاکاره‌ڕۆمانه‌که‌ی محه‌مه‌د موکری ( سه‌گوه‌ڕی) نه‌خوێندبێته‌وه، که‌له‌و کاته‌یاخیبوونێک بوو ، شۆڕشێکی ئازدی ده‌ربڕین و، شکاندنی به‌سته‌ڵه‌کێکی فیکری بوو.
محه‌مه‌د موکری یه‌کێک بوو له‌پێشره‌وانی ریچکه‌ی تازه‌ی چیرۆکی نوێی کوردیمان ، چ له‌ناوه‌ڕۆکدا یا له‌ته‌کنیکی فۆرم و داڕشتندا.
له‌بواری گۆڕینیشدا، به‌تایبه‌تیش له‌زمانی عه‌ره‌بییه‌وه‌بۆ کوردی محه‌مه‌د موکری توانایه‌کی باڵای هه‌بوو.. گرنگترین به‌رهه‌می گۆڕینیشی ( عاشقه ناوداره‌کانه)
محه‌مه‌د موکری، دووجار بوو به‌پێشمه‌رگه‌و ئه‌ندامێکی کارا و چالاکی یه‌کێتی نووسه‌رانی کورد بوو.. له سه‌رهه‌ڵدانی شۆشی گه‌له‌که‌مانه‌وه‌تا ئه‌مڕۆ که‌کۆچی دوایی کرد.. له‌خه‌بات و به‌شین دانه‌ڕا بوو.
له‌ساڵی ( 1963) دا ، ئه‌و کاته‌من ئه‌ندامی ناوچه‌ی که‌رکوکی یه‌کێتی قوتابیانی کوردستان بوو.. له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک قوتابی تردا که‌یه‌کێک له‌وانه محه‌مه‌د موکری بوو ئاگادار کراینه‌وه.. که‌بچینه‌ده‌ره‌وه‌و تا به‌عسی فاشت نه‌مان گرن. من و محه‌مه‌د موکری که‌ئه‌و کاته‌دوو تازه‌لاوی خوێن گه‌رم بووین ، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌ندامانی ناوچه‌ی یه‌کێتی قوتابیانی کوردستان ــ لقی که‌رکوک.له‌هه‌ردوو بنکه‌ی پێشمه‌رگه‌له‌نزیک دێی ( شێرده‌ره) و دێی ( چنگنی) که‌دوو ئاوایین له‌ئاواییه‌کانی ( ناوچه‌ی جه‌باری ) بووینه‌پێشمه‌رگه‌ی ئیداری..بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه‌ش ناوی ئه‌و قوتابیانه‌ی له‌و دوو بنکه‌یه‌دا بووین ئه‌مانه‌بوون : ( فاتیح میرزا، ئه‌حمه‌د سه‌لام، جه‌لال که‌ریم، ره‌زا شوان، فه‌رهاد عه‌بدولقادر، محه‌مه‌د موکری ) رابه‌ری سیاسی ئه‌و دوو بنکه‌یه‌ش کاک (عادل عیزه‌ت )بوو.. رابه‌ری عه‌سکه‌ریش كاک ( حه‌مید به‌رواری ) بوو..
به‌رپرسی ناوچه‌ی که‌رکوکی پارتی دیموکراتی کوردستان یش مامۆستا ( عیسا زه‌بێحی ) بوو ، که‌به‌داخه‌وه‌له‌هه‌شتاکاندا موخابه‌راتی عێراقی له‌شاری به‌غدا تیرۆریان کرد.
کۆچ کردوو (محه‌مه‌د موکری) له( 1963) دا..تازه‌هه‌ڵچوویه‌کی سوور و سپی و هێمن و له‌سه‌رخۆ بوو.. زیره‌ک وردبین بوو.. مامۆستا ( عیسا زه‌بیحی ـ که‌ناوی نهێنی عوله‌ما) بوو.. محه‌مه‌د موکری کرد به‌کاتبی خۆی له‌نووسینه‌وه‌و له‌تۆمارکردندا یارمه‌تی ده‌دا.. هه‌فته‌ی دوو یا سێ جار من و محه‌مه‌د موکری پێکه‌وه‌داده‌نیشتین و له‌هه‌موو بابه‌تێکمان بۆ یه‌کتری هه‌ڵده‌ڕشت .. له‌بیره‌وه‌رییه‌کانمدا به‌درێژی ئه‌م باسه‌م نووسیوه.
بۆیه‌کۆچکردنی هاوڕێی شیرینم محه‌مه‌د موکری، کز و سۆێه‌کی گه‌وره‌ی خسته‌دڵمه‌وه‌و، هه‌موو یادگارییه‌کانم له‌گه‌ڵیدا هاتنه‌وه‌به‌رچاوم.
محه‌مه‌د موکریش له‌ساڵی (1970) ئه‌ندامێکی یه‌کێتی نووسه‌ران لقی که‌رکوک بوو.. ئه‌و و که‌ڵه‌نووسه‌ر ( له‌تیف هه‌ڵمه‌ت) و شاعیر( سه‌لام محه‌مه‌د ) له‌و کاته‌دا یاخی بوونی خۆیان له‌دژی بیرگه‌نده‌ڵی و به‌سته‌ڵه‌کی فیکری راگه‌یاندا و که‌وتنه‌هۆڵی نوێخوازی و گۆڕانکاری له‌ئه‌ده‌بی کوردی‌دا به‌تایبه‌تیش له‌شاری که‌رکوکدا.
هه‌موو خوێنه‌رێکی کوردمان محه‌مه‌د موکری ئه‌دیب و رۆشنبیری گه‌له‌که‌مان ده‌ناسێت بۆیه.. له‌ناوهێنانێکی سه‌رپێی وادا ناتوانین له‌ڕۆڵی ئه‌و که‌ڵه‌نووسه‌ره‌مان بدوێین .. به‌رهه‌مه‌کانیشی شایانی ئه‌وه‌ن که‌له‌لایه‌ن پسپۆرانی بواری ( رۆمان و چیرۆک ) ه‌وه، لێکۆڵینه‌وه‌و شیکردنه‌وه‌یان له‌سه‌ربکرێن .
داواکاریشم که‌به‌ڕێوه‌به‌رێتی په‌روه‌رده‌ی شاری که‌رکوک ــ خوێندنی کوردی ناوی قوتابخانه‌یه‌کی تازه.. به‌ناوی( قوتابخانه‌ی محه‌مه‌د موکری) یه‌وه‌بنێن.. یا هۆڵێکی ڕۆشنبیری به‌ناوه‌بنێن.. بۆ وه‌فادای و رێزلێنان و به‌رزراگرتنی ناوی ئه‌م که‌ڵه‌ئه‌دیبه‌ی شاری که‌رکوکی کوردستانی.. که‌ئه‌مه‌ش که‌مترین شته‌که‌بۆی بکه‌ن.. چونکه‌هه‌تا هه‌تایه‌مایه‌ی شانازی و رێز بۆ گه‌له‌که‌مان.
بێگومان محه‌مه‌د موکری زیاتر و زیاتری پێ مابوو..به‌ڵام به‌داخ و که‌سه‌ره‌وه‌که‌مه‌رگ له‌وه‌زیاتر مه‌ودای نه‌دا. هیوادریشم یه‌کێتی نووسه‌رانی کورد ـ لقی که‌رکوک کۆڕی چله‌ی ماته‌مین و به‌رزڕاگرتنی محه‌مه‌د موکری له‌شاری که‌رکوک بگێڕن.
سه‌ره‌خۆشی و دڵته‌نگی و پرسه‌و ناخۆشی و ماته‌مینی خۆمان به‌خانه‌وه‌داکه‌ی و به‌خۆشه‌ویستانی و به‌سه‌رجه‌م نووسه‌رانی کوردمان ده‌گه‌یه‌نم.
هه‌زار سڵاو له‌گیانی كه‌ڵه‌نووسه‌ر و پێشمه‌رگه‌ی دێرینمان کاک(مه‌حمه‌د موکری) بێت .. جێی فه‌ردۆسی به‌هه‌شت بێت.
ره‌زا شـوان
نه‌رویج : 6/ 5/ 2012