وه‌هاب یوسفی
پێشکه‌وتنی زانست توانیوێتی گۆڕانکاری له‌گشت بوارێکی ژیانی مرۆڤایه‌تیدا به‌دی بهێنێت. کاری ڕاگه‌یاندنیش به‌دوور نه‌بووه‌له‌و پێشکه‌وتنانه‌که‌به‌هۆی زانسته‌وه‌به‌کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی به‌خشراوه. له‌دونیای پێشکه‌وتووی سه‌رده‌مدا ڕاگه‌یاندن به‌شێوه‌یه‌کی زۆر ئاسان و بروسک ئاسا به‌ڕێوه‌ده‌چێت. به‌گشتی ده‌توانین بڵێین که: پێشکه‌وتوویی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن خزمه‌تێکی گرینگ و به‌رچاویان له‌بواری ڕاگه‌یاندندا به‌دی هێناوه. ئه‌و خزمه‌ته‌ی که‌پێشره‌فتی تیکنۆلۆژیا به‌میدیاکانی کردووه، بۆته‌هۆی ئه‌وه‌که‌ڕاگه‌یاندن به‌شێوه‌یه‌کی زۆر به‌ربڵاو به‌ڕێوه‌بچێت و کاردانه‌وه‌ی خۆیان له‌نێو کۆمه‌ڵگادا هه‌بێت. ڕۆڵی میدیاکان ناکرێت له‌به‌رچاو نه‌گیرێت و بێ بایه‌خ سه‌یر بکرێت. رادیو، تی ڤی، ڕۆژنامه، گۆڤاره‌کان و ئه‌نته‌رنێت هه‌واڵ و بابه‌ته‌کان بۆ نێو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک ده‌گوازنه‌وه‌و ده‌تواننئاپوڕای خه‌ڵکی دروست بکه‌ن و هێزی دێموگراڤیش بۆ ئامانج و مه‌به‌سته‌کان پێک بهێنن.
ئه‌گه‌ر هه‌واڵه‌کان به‌ستراوه‌به‌ڕووداوه‌کانن، به‌ڵام به‌پێی عه‌قڵییه‌ته‌کان لێک ده‌درێنه‌وه‌و باس ده‌کرێن و دونیایه‌ک بابه‌تیشیان له‌سه‌ر ده‌نووسرێت. ئه‌و بابه‌تانه‌ی که‌هه‌موو لایه‌ک خۆی پێوه‌ماندوو ده‌که‌ن و بڵاویان ده‌که‌نه‌وه، چی نه و چۆن خه‌ڵکی تێده‌گه‌یه‌نن، چ کاردانه‌وه‌یه‌کیان ده‌بێت؟
ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌مادی و مه‌عنه‌وییه‌ی که‌مرۆڤایه‌تی تێیدایه و دینگه‌رایی و سیاسه‌تگه‌رایی تێیدا هێژمۆنی خۆیان سه‌پاندووه‌و عه‌قڵییه‌ته‌کانیان پاوان کردووه‌و له‌ژێر کارتێکردنیاندا کۆمه‌ڵگا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ڕاستی چه‌ندی و چلونایه‌تی ڕاگه‌یاندنی سه‌رده‌م ده‌سه‌لمێنێت که‌میدیاکانیش ئی ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ن و بۆ ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌شن! ئه‌و بارودۆخه‌ی که‌له‌ئارادایه‌و گه‌لێک کێشه‌و ئازاری بۆ مرۆڤایه‌تی هه‌یه، خولقاوی ئه‌و بیر و باوه‌ر و لۆژیکانه‌ن که‌بوونیان هه‌یه‌و ته‌نانه‌ت ده‌رهێنه‌ری بابه‌ته‌کانیشن. جیهاد و ئه‌نفال، شه‌ڕه‌نێوخۆیه‌کان، هه‌ستی ره‌گه‌زپه‌ره‌ستی، زوڵمی چینایه‌تی، نایه‌کسانی و ... گشتی به‌هۆی ئه‌و بیروباوه‌رانه‌ن که‌له‌دیوه‌خانی مێشک‌دا لای سه‌رێیان داگیر کردووه‌و ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر بیروبه‌یانه‌کاندا هه‌یه. ئه‌و بیروباوه‌رانه‌ی که‌عه‌قڵییه‌تی کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تیان له‌ژێر چاوه‌دێری تووند دایه‌و به‌شێوه‌یه‌ک چه‌سپاون که‌دژایه‌تی کردنیان و باس له‌سه‌ر لابردنیان و فه‌وتاندنیان نه‌ته‌نیا به‌گوناح و خیانه‌ت و لادان ده‌ژمێردرێت، به‌ڵکوو به‌نالۆژیکانه‌ش داده‌نرێت. هه‌ر بۆیه‌بابه‌تی نێو ڕاگه‌یاندنه‌کان و شۆرش و ڕاپه‌ڕینه‌کان له‌نێو ئه‌و سنووره‌دیاری کراوه‌دان و ئه‌نجامی نوێیان لێ ناکه‌وێته‌وه‌و ئاکامی گشت بزوتنه‌وه‌کان کۆتایی کێشه‌و ناڕه‌زایه‌تی کۆمه‌ڵگاکان نه‌بووه.
نه‌ته‌نیا له‌مێژووی کۆندا به‌ڵکو له‌و ماوه‌یه‌ی ڕابردووش‌دا دیتمان به‌هاتنه‌سه‌ر شه‌قام و ڕاپه‌ڕینی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک له‌هێندێک له‌وڵاتاندا، بازاری ڕاگه‌یاندن زۆر گه‌رم کرا. هه‌راوهوریای ڕاگه‌یاندنه‌کان له‌گشت لایه‌که‌وه‌ده‌بیسترا. ڕاگه‌یاندنه‌کان به‌داهێنانی وشه‌ی نوێ، خۆیان زیاتر گرینگ و به‌رچاو ده‌کرت. به‌ڵام نه‌ته‌نیا زه‌حمه‌ت و قوربانییه‌کانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک، به‌ڵکو شاکاره‌ئه‌ده‌بییه‌کان و هه‌ڵاوبه‌زمی ڕاگه‌یاندنه‌کانیش گۆڕانێکی بنه‌ڕه‌تی لێ شین نه‌بوو. به‌هاری عه‌ره‌بی، شۆرشگێران له‌ڕاگه‌یاندنه‌کاندا ده‌نگی ده‌داوه، به‌ڵام عه‌قڵییه‌تی کۆنه‌په‌ره‌ستانه‌و دواکه‌وتووانه‌باسی له‌سه‌ر نه‌ده‌کرا و له‌ڕێگای مه‌زن کردنه‌وه‌ی هه‌ینی ئازادی و ...، زیاتر بیر ده‌خراوه‌و سنووری عه‌قڵییه‌ت نوێ ده‌کراوه.
ئه‌گه‌ر سرنج بده‌ینه‌ڕاگه‌یاندنه‌کان و که‌چکێکیان تێوه‌ربده‌ین، کێشه‌کانی مرۆڤایه‌تی دێنه‌به‌ر چاو. ئه‌و کێشانه‌ی که‌به‌زوڵم و زۆری، پێشێل کردنی ماف و له‌به‌ر چاو نه‌گرتنی داخوازییه‌کان، نایه‌کسانی و چه‌وساندنه‌و...، ناودێر کراون. دیاره‌بوونی ئه‌و کێشانه‌یه‌که‌بازاری ڕاگه‌یاندنه‌کان خۆش ده‌کات و هه‌واڵ و بابه‌ته‌کان دێنێته دونیا. گشت ئه‌و کێشه‌و ناته‌بایانه‌ی که‌له‌ئارادانه، هۆکاره‌که‌ی هه‌ر مرۆڤ بۆ خۆیه‌تی. مرۆڤێک که‌کۆمه‌ڵ گه‌لێک بیروباوه‌ر و لۆژیکی بۆ خۆی خوڵقاندووه‌و ڕێنوێنی ژیانی خۆی پێی ده‌کات، به شێوه‌یه‌ك بناغه‌ی ئه‌و بیروباوه‌ر و لۆژیکانه‌ی داڕشتوونه که‌له‌دژایه‌تی به‌ڕژه‌وه‌ندی یه‌کتریدا ئه‌و کێشه‌و ناته‌بایانه‌سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن.
مرۆڤ کاتێک ده‌رکی زوڵم و زۆری به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک له‌نێو کۆمه‌ڵگاکه‌یدا ده‌کات و باسی له‌سه‌ر ده‌کات و له‌ڕێگای ڕاگه‌یاندنه‌کانه‌وه‌هاواری بۆ ده‌کات، به‌ڵام...؟ باسی ئازادی و دێموکراسی ده‌که‌ن، به‌ڵام له‌ژێر چه‌تری بیروباوه‌ر و عه‌قڵییه‌ت و لۆژێک و ده‌سه‌ڵاتی خۆتاندا، که‌وایه هیچی هیچ! کاتێک ئازادی و دێموکراسی سنووردار بکه‌ن و چوار چێوه‌ی بۆ دیاری بکه‌ن و بۆ خۆ سه‌پاندن شه‌ڕی نێوخۆیی بکه‌ن، ده‌توانن چ شین بکه‌نه‌وه‌جیا له‌دیکتاتۆری خۆتان و لایه‌نتان! باسی زوڵم و زۆری و نایه‌کسانی و ... ده‌که‌ن، به‌ڵام بوونی چه‌وساندنه‌وه‌ی مرۆڤ به‌ده‌ستی مرۆڤ که‌سه‌رچاوه‌ی گشت کێشه‌و ناته‌بایه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تییه، به‌ڕه‌وا و یاسا ده‌زانن، که‌وایه‌چۆن چاره‌سه‌ری كێشه‌و ئازاره‌کانی مرۆڤایه‌تی ده‌که‌ن و له‌ڕاگه‌یاندنه‌کاندا بابه‌تی له‌سه‌ر ده‌نووسن و چۆن کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکیش تێده‌گه‌یه‌نن؟ ته‌نیا خۆتان و خه‌ڵکی فریو ده‌ده‌ن، ئه‌گینا چاره‌سه‌ری ئه‌وتۆتان به‌هه‌موو خۆ پێزلی و هه‌ڵاوبه‌زمتانه‌وه‌پێنییه.
ئه‌گه‌ر چی له‌ڕێگای ڕاگه‌یاندنه‌کانه‌وه‌دیکتاتۆری و زوڵم و زۆری و گشت کێشه‌و ناته‌بایه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی له‌قاو ده‌ده‌ن و شانازی به‌ڕاست بێژی و بوێری و...ده‌که‌ن، به‌ڵام نازانن که‌خۆشتان هه‌ر له سه‌ر ئه‌و ڕه‌گه و ئه‌و سیسته‌مه‌شین بوونه‌که‌ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی پێک هێناوه.
کاتێک مێژوو به‌شێوه‌یه‌ک پیرۆز ده‌که‌ن و تا ئاستی دیکتاتۆرییه‌ت به‌رزی ده‌که‌نه‌وه، به‌چ ڕوویه‌ک باس له‌سه‌ر هه‌نگاوی پێشکه‌وتن خوازانه‌ده‌که‌ن. له‌ئاست مێژووی دیکتاتۆر کراودا، پێشکه‌وتن و ده‌رچون له‌شێوه‌ی ژیانی ڕابردوودا مانای نییه.
مێژوو په‌ره‌ستی به‌بیروباوه‌ر و ڕێبه‌ره‌کانییه‌وه(کۆنه‌په‌ره‌ستی) زیندانێکه‌بۆ عه‌قڵییه‌تی مرۆڤایه‌تی تا له‌سنووری خۆیدا بمێنێته‌وه. عه‌قڵییه‌تێک که‌خۆی زوڵم و زۆری و دیکتاتۆران و... خولقاندووه، جێگای پێکه‌نینه‌که بڵێت من ژیان ده‌گۆڕم و...
نووسینی: وه‌هاب یوسفی