فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...
2025-04-04-11-19-41هەڵبژاردوە. هیوادارم لە داهاتوودا بتوانم هەموو کتێبەکە تەرجومە بکەمەوە .خوێندنەوەی ئەم کتێبە بۆ هەر مرۆڤێکی ڕادیکاڵ و عەدالەتخواز پێویستە. ئێمە تورک نین، ئێمە کوردین! جواهیر لال نەیهرۆ*...
2025-03-31-05-08-32حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات چێ بکات و دەگەل گەلانی دیکەی مووسلمانی ئێران بە هاوژینی بەئاشتی و باش بژیویی‌ گشت ڕەهەندی بژێت، و...
2025-03-30-02-45-13 زەفەریان پێ نەبات و هەموو کات پێکەوە بن تا بتوانن سەرکەوتوو بن "" ئەوانەی دەیانەوێ کورد لە مافە نەتەوەیەکان پاشگەز بکەنەوە خەیاڵیان خاوە، ئەوانەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ئەبوبەكر عەلیabubekr alli

بەگوێرەی ئەوەی دیاریكراوە بڕیارە لە مانگی داهاتوودا لە توركیا دەست بە نووسینی دەستوورێكی نوێ بكرێت. كە هەروەك ئەوانەی هەوڵیان بۆ داوەو بانگەشەی بۆ دەكەن، لەوانەش پارتی داد و گەشەپێدانی توركیا AKP، بڕیارە دەستوورێكی مەدەنی بێت، مەدەنیبوونی دەستووری نوێی توركیاش ئاماژەیە بە كۆتایی هێنان بەو دەستوورەی لە سەرەتای هەشتاكانی سەدەی رابردووەوە لەلایەن جەنڕاڵەكانی سوپا، دوای كودەتایەكی سەربازی لە رێگەی سوود وەرگرتنێكی ناتەندروست لە كەناڵ و رێكارە دیموكراسییەكان ، بەسەر كۆمەڵگەدا سەپابوو.  
چەند ساڵێكە AKPو ناوەندە فیكری و ئەكادیمی و میدیایی و هاوپەیمانەكانی،كار لەسەر كاڵكردنەوەی شوێنەوارەكانی ئەو كودەتایە دەكەن، تاوەكو كار گەیشتە راكێشانی تۆمەتبارانی كودەتاكە بۆ بەردەم دادگا. گۆڕینی دەستووریش رەنگە دوا هەنگاو یاخود رادیكاڵیترین هەنگاوی ئەم سەرە رێگایە بێت . لەڕووی مێژووییشەوە كودەتاكەو ئەو دەستوورەی لێی كەوتەوە، هێندەی دیكە بازنەیان بەسەر كورد و ناسنامەی كوردیدا تەنگ كردەوە و گوشارەكانیان بۆ سەر كۆمەڵگەی كوردی و بەشە زیندووەكەی ئەو كۆمەڵگەیە زێدەتر كرد، بەخۆڕاییش نییە كە بە ماوەیەكی كەم دوای ئەوە سەرەتاكانی بەرهەڵستكاری چەكدارانەی كورد و ، وەرزێكی نوێی گەشانەوەی پشكۆكانی ناسیۆنالیزمی سەركوتكراوی كورد لەو وڵاتەدا دەستی پێكرد و، تاوەكو ئەم ساتەوەختەش درێژەی هەیە. 
ئێستاش لەسەروبەندی نووسینەوەی دەستوور و ئەو مشتومڕانەی لەوبارەوە هاتوونەتە ئاراوە، گرنگە ئێمە لە هەرێمی كوردستانی عێراق، تەنها وەك چاودێر سەیری مەسەلەكە نەكەین، بەڵكو رەچاوی ئەركە ئەخلاقی و نەتەوەیی و سیاسییەكانمان بكەین، هەوڵبدەین بەهەرچی پێماندەكرێت، بەئاراستەی كەمكردنەوەی ئازارەكانی مرۆڤی كورد و كێشەی نەتەوایەتی كورد لەو بەشەی كوردستان و زەمینەسازكردن بۆ چارەسەرێكی ئاشتیانە، سوود لەهەموو ئەو شێواز و كەناڵانە وەربگرین، كە چاوەڕێدەكرێ بە چاكە بۆ سەر پرۆسەی نووسینەوەی دەستوور بشكێنەوە.
 لەو سۆنگەیەوە كە زانیاری و هەواڵەكان باس لە هەڵوێستی ئیجابی گوڵەنییەكان (جەماعەتی فەتحوڵڵا گولەن) و لەوانەش پلاتفۆڕمی (ئاباند)ی نزیك لەوان دەربارەی داوای كورد و جێكردنەوەیان لە دەستووری نوێ دا دەكەن ، گرنگە ئێستا و پێش دەستپێكردنی پرۆسەكە ، جەولەی چوارەمی گفتوگۆی ( كوردی – توركی ) لە ئیستەنبوڵ ئەنجامبدرێت ، بۆ ئەوەی لەم كەناڵەوە ناوەندە فیكری و سیاسیەكەی هەرێمی كوردستان تواناكانیان بە ئاڕاستەی خەملاندنی دیدێكی كراوەتر بەرامبەر داوای كورد لە دەستووری نوێی توركیا بەكاربێنن، كەشوهەوایەكی ئیجابی بخوڵقێنن. دەكرێ هەر لەم روانگەیەشەوە بۆ ئەم ماوەیە تیمێك لە یاساناس و خاوەن بیر و سیاسەتمەدار و توركیاناس لە هەرێمی كوردستان پێكبهێنرێت ، بۆ پەیوەندیكردن و ئاڵوگۆڕی بیروڕا لەگەڵ هێزە كوردییەكانی باكووری كوردستان و بڕیار بەدەستەكانی توركیا و پارتە سیاسییەكان و ناوەندەكانی لێكۆڵینەوە. دەبێ ئیسلامیەكانی هەرێمی كوردستانیش لەم رووەوە چیان پێدەكرێت درێخی نەكەن و بەهەر شێوازێك پێیاندەكرێ هەوڵبدەن ئەم وێستگە یەكجار گرنگە بە قازانجی زەمینەسازكردن بۆ چارەسەركردنی كێشەی خوشك و براكانیان لە باكووری كوردستان بقۆزنەوە. 
ئەگەر لە هەرێمی كوردستانیش دوور لەچاوی كامێرا، هەندێ دیدار و مێزگرد و وۆرك شۆپ بۆ ئەم مەبەستە ئەنجامبدرێن، بیریش لەوە بكرێتەوە هەندێ راوێژكاری جیهانی بۆ هێزە كوردییەكانی باكووری كوردستان پەیدا بكرێن، كارێكی باشە و دەچێتە خانەی خزمەتكردن بەدۆزەكە. 
لەكۆتاییشدا دەڵێم ، راستە پڕۆسەی نووسینەوەی دەستووری نوێی توركیا پەیوەستە بەناوخۆی ئەو وڵاتەوە، بەڵام لەسۆنگەی دەستوورەكەو پەیوەندی بەجۆری نووسینەوەی دەستوورەكە و پەیوەندییە فرە رەهەندەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا، بەجۆرەها شێوە رەنگدانەوەی بۆسەر ئایندەی هەرێمی كوردستان و چارەسەری كێشەكان و ئاسۆی پەیوەندییەكان دەبێ، ئەم ساتەوەختەش ساتەوەختێكی نائاساییەو خۆكۆكردنەوەی دەوێ و نابێ سەرقاڵبوون بەهەندێ كێشەی ناوخۆییەوە نەهێڵێ وەك خۆی رەوشەكە ببینین و ئەمەش ئەوە دەگەیێنێ هەموو یارمەتیدانێكی كوردانی باكووری كوردستان جگە لەوەی ئەنجامدانی ئەركێكی نەتەوەیی و ئیسلامی و ئەخلاقییە، خەمخواردنی ئێستاو ئایندەی هەرێمی كورستانیشە، دەبێ لەبەرامبەریدا لێپرسراوێتی لەئەستۆ بگرین . 

نووسەر و ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان


دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان