فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...
2025-04-04-11-19-41هەڵبژاردوە. هیوادارم لە داهاتوودا بتوانم هەموو کتێبەکە تەرجومە بکەمەوە .خوێندنەوەی ئەم کتێبە بۆ هەر مرۆڤێکی ڕادیکاڵ و عەدالەتخواز پێویستە. ئێمە تورک نین، ئێمە کوردین! جواهیر لال نەیهرۆ*...
2025-03-31-05-08-32حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات چێ بکات و دەگەل گەلانی دیکەی مووسلمانی ئێران بە هاوژینی بەئاشتی و باش بژیویی‌ گشت ڕەهەندی بژێت، و...
2025-03-30-02-45-13 زەفەریان پێ نەبات و هەموو کات پێکەوە بن تا بتوانن سەرکەوتوو بن "" ئەوانەی دەیانەوێ کورد لە مافە نەتەوەیەکان پاشگەز بکەنەوە خەیاڵیان خاوە، ئەوانەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

 

ئەندازیار: شیلان بییانیshilan byani

ئاستی ئابووری وڵاتان لەو رێچكەیەدا بەرزدەبێتەوە، كە دەست و هێز و بازووی ئیشكردن سەركەوتوو و چالاك بێت، بۆ نموونە هەر وڵاتێك كارەكانی بە هێزی دەست و بازوویان بكەن ئەوا بە یەكێك لە وڵاتە ئاست بەرزەكانی ئابووری دەژمێردرێ، باشترین وڵاتیش كە لێرەدا دەتوانین ئاماژەی پێبكەین وڵاتی چینە. ئێستا كۆمپانیای گەورەی وڵاتان دەچن كارگەكانیان لە وڵاتی چین دادەنێن. كە بەو كارەیان لە دوو لایەنەوە سوودمەند دەبن: لایەنی یەكەم بەكارهێنانی دەستی كاری وڵاتێكی وەك چین داهات و بودجەیەكی كەمتری تێدەچێ، هەروەها لایەنی دووەم ئەو كەرەستەو شتومەكانەی لەو وڵاتەی دەكڕن، نرخەكەی زۆر هەرزانترە بە بەراورد لەگەڵ وڵاتانی وەك ئەڵمانیا و یابان ..هتد. ئەمەشكاردانەوەیەكی گەورەی باشی هەیە لەسەر وڵاتی چین، چونكە بەو شێوەیە ئابووری وڵاتی چین زۆر بەرەو پێشەوە دەڕوات. 
ئەوەی لێرەدا گرنگە و نێوەڕۆكی باسەكەیە بەراوردكردنی كوردستان لەگەڵ چین ، لەوبوارەشدا دەگەینە راستییەك ئەویش ئەوەیە، وڵاتەكەمان تەنیا بەكارهێنەرە نەك بەرهەمهێنەر، بەوجۆرە گرفتەكانی ئابووری سەرهەڵدەدەن. چونكە ئابووری وڵاتی ئێمە بناخەكەی لەسەر ئابووری وڵاتانی دیكەی وەك ئێران و توركیا و سووریا بنیاتنراوە، بە جۆرێك ئەگەر هەر كێشەیەك لەئاستی ئابووری ئەو دەوڵەتانە رووبدات، یەكەم شوێن كاریگەری لەسەر كوردستان هەیە، كەواتە ئێمە موڵكی ئابووری خۆمان نین، بەڵكو پەیوەستین بە ئابووری وڵاتانی دەوروبەر.
ئەوەی لێرەدا گرنگە بیكەین، ئەوەیە كە چۆن كوردستان لە وڵاتێكی بەكاربەرەوە بكەینە وڵاتێكی بەرهەمهێنەر، بۆ ئەوەش دەبێ كارگەی گەورەی جۆراوجۆر بكرێنەوە، بۆ بەگەڕخستنی دەستی كار، هەروەها هەوڵدان بۆ سوود وەرگرتن لە ئەزموونی وڵاتان. خاكی كوردستان بە پیت و بەرەكەتە، بەڵام بەداخەوە زۆر بە دەگمەن كشتوكاڵ دەبینین، هۆیەكەشی بۆ دەستی كاركردن دەگەڕێتەوە. هەموو بەرهەمە كشتوكاڵییەكان لە دەرەوە هاوردە دەكەین، بەوشێوەیەش خەڵكێكی زۆر لە ئێمە سوودمەند دەبێ و زەرەرمەندیش لای خۆمان كانی هەڵبەستوە.
گرفتی ئابووری كوردستان چاولێكەرییە، ئێستا بەهەر گەڕەكێك یا شەقامێكدا تێپەڕی چەند سوپەرماركێتێك دەبینی، كە تەنیا كاڵای بیانیان تێدا ساخدەكرێتەوە. لە بازاڕی وڵاتاندا ئەوان تەنیا بیر لە پێویستی و زۆرترین بەكارهێنەرەكانی مرۆڤ دەكەنەوە، دەچنە بەبازاڕەكاندا دەگەڕێن، پرسیار و راپورت دەكەن كە ئایا خەڵك چی دەوێت لەسەر ئەم بنەمایە كاڵاكان لە كارگەگان بەرهەم دێنن، هەموو كارێكی ئەو وڵاتانە پلاندارە.
 لەسەر ئەم باسە دەگەینە ئەوەی گرنگترین كار لە ململانێی ئابووریدا دەبێ بیركردنەوەبێ دەربارەی ئەوەی ئایا خەڵك حەزی لە چییە؟ دەبێ بەهای تێچووی بەرهەمهێنانی كاڵاكان كەمترین نرخ بێت تاوەكو بتوانرێ سوود و قازانجی زۆری لێوەربگرین، بەڵام ئەو سوود و قازانجە لەسەر حیسابی كوالیتی نەبێ، هەروەها ئەو كاڵایە لە بازاڕدا زۆرترین فرۆشتیان هەبێ. دەبێ ئەو خاڵانە لە ئابووری خۆشماندا لەبیر نەكەین، دەبێ هەموو ئەو شتانە ببنە بنیاتنەری قۆناغێكی نوێ بۆ ئابووری كوردستان. 
ئێستاكە لە بازاڕەكانی كوردستان دیاردەیەكی زۆر روون و ئاشكرا هەیە، ئەویش بەرزبوونەوەی نرخی شتومەك و كاڵاكانە بە جۆرێك رۆژ لەدوای رۆژ روو لە زیادبوون دەكات. مووچە و داهاتیش بە هەمان شێوەیە، كەواتە ئێمە بەردەوام روومان لە حاڵەتی هەڵاوسانە inflation، كە ئەمەش لەڕووی ئابوورییەوە زۆر ترسناكە. بەداخەوە تەنیا خەڵكانی هەژار باجی ئەو قەیرانە دەدەن و خەڵكانیكیش سوودمەند دەبن. بەمەش لەئەنجامدا پێشبینی ئەوە دەكرێ كە لەوانەیە لەداهاتوودا بگەینە ئایندەیەكی تاریكی ئابووری، هەرچەندە رۆژانە دەگوترێ كە وڵاتەكەمان خاوەنی سامانێكی سرووشتییە ئەویش نەوتە، بەڵام ئەم سامانە ناتوانێ 100% كاربكاتە سەر دابینكردنی دواڕۆژ و كەمكردنەوەی نرخی شتومەك، كەواتە تەنها رێگەچارە ئەوەیە پلانێك دابڕێژرێت بۆ گوڕێنی وڵاتەكەمان لە بەكارهێنەرەوە بۆ بەرهەمهێنەر.

رووداو

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان