جەنگیز چاندار/ ڕادیکاڵ
لە تورکییەوە: عەزیز مەعروفی
هەوڵ و تەقەلای کوردەکانی سووریا، زۆر دام دەزگای دەوڵەتی تورکیای پەشۆکاند. مانشێتی دۆینێی ڕۆژنامەی ڕادیکاڵ "پێشهاتی چاوەڕوان نەکراو" بوو و سەروتارەکەشی بریتی بوو لە "گۆڕانکارییەکانی کوردستانی سووریا، تورکیای وەخۆ خست". دوێنێ، ڕۆژنامەکان، زۆربەی باسەکانیان بۆ ئەو مەسەلەیە تەرخان کردبوو. چەند ڕستەیەکی "دەنیز زەیرەک"، لە مانشێتی ڕادیکاڵ، سەرنجی ڕاکێشام. دەنیز نووسیبووی: تورکیا، بە دڵ دەیویست کە کوردەکانی سووریا، لە ئەسەد دوور بکەونەوە، بەڵام کوردەکان لە دەوری ئەو هێز و گرووپانە هاڵان، کە پەکەکە پشتیوانیان لێ دەکات.لایەنی تورک ئەو ڕەوشە وەک "پێشهاتی چاوەڕواننەکراو" چاو لێدەکات و
هیوا کوردستانی "مولانیا "
ژمـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــاره 1
په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان به راشکاوی داوای هه‌ڵگرتنی سزای مه‌رگ ده‌کن.
دووهه‌مین پرۆتۆکوڵی ئیختیاری که پاشکۆی په‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به مافه مه‌ده‌نی وسیاسییهکانە، روو لە گشت لایەنەکان و دەولەتان، ئەم خالانەی خوارەوە ئاراستە دەکات:
"ده‌وڵه‌ته لایه‌نه‌کان له‌م پرۆتۆکوڵهدا، کە باوه‌ڕیان به هه‌ڵگرتنی سزای مه‌رگ هه‌یه. به‌شداریی ده‌که‌ن له چه‌سپاندنی که‌رامه‌تی مرۆیی و په‌ره‌پێدانی پله پله‌ی مافه‌کانی مرۆڤدا..."
په‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به مافه مه‌ده‌نی و سیاسییەکان.
هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتی PYD دەڵێ هێزی پێشمەرگە برای ئێمەن و ئێمە هیچ کێشەمان لەگەڵ پێشمەرگە نییە.
ساڵح موسلیم ناسراو به ئەبو وڵات لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ (رووداو) ئەو دەنگۆیانەی رەت کردەوە کە رێگرییان لە هاتنی هێزی پێشمەرگە بۆ ناو رۆژئاوای کوردستان کردبێ. لە چەند رۆژێکی رابردوودا شاندێکی پارتی یەکێتی دیموکراتی PYD، سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە و دەربارەی هاتنی هێز بۆ رۆژئاوای کوردستان لەگەڵ جێگری سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەتەوە.
ئیدریس ئیبراهیم‌نه‌ژاد
بەبڕوای کۆمەلێک لە جەریاناتی سیاسی رۆژهەلاتی کوردستان، هێزو گرووپە ئیسلامییەکان هیچ کات لە ئاست بەرژەوەندی خەڵک و نەتەوەکەیاندا هەنگاویان نەناوەو بەپێی بۆچوونی ئەم هێزە سیاسییانە، بێگانە پەرەستی و کۆنەپەرەستی مۆرک و ناسنامەی سەرەکی گشت ئیسلامییەکانە. دیارە وەک ڕۆژ روونە کە ئەگەر ئێمەی کورد ئەمڕۆ گەرەکمان بێت، شانازی بەمێژووی نەتەوەیی و بەسەرهاتی پڕ لەمەزنایەتی گەورەپیاوان و رێبەرانمان بکەین، فاکتەری ئایین ناکرێ نکۆڵی لێبکرێ و ناکرێ شوێنەواری ئەو ڕەوتە پیرۆزە لەبەرچاو نەگیرێ. نموونەی کەسایەتی ئایینی و رادەی شوێندانانی فاکتەری دین لەسەر ڕەوتی ڕابردووی تێکۆشانی نەتەوەیی کورد زۆر ئاشکرایەو پێویست بەشیکردنەوە نیە.
کاردۆ بۆکانی
ڕوانگەیەک هەیە دەڵێ چارەسەری پرسی کورد لە دێموکراتیزەکردنی ڕۆژهەڵاتی ناڤین دایە. بۆ تاقیکی کردنەوەی ئەو ڕوانگەیە چاوێک لە کێشەی نەتەوەیی گەلی باسک دەکەین. گەلی باسک ٣ میلۆن کەسن و وڵاتەکەشیان کە بریتیە لە ٧ پارێزگە بە سەر دوو وڵاتی سپانیا و فەڕانسەدا دابەش بووە. چووار پارێزگەی ناڤارا، گویپووزکوا، ڤیسکایا و ئالاڤا کە ٩٠% لە سەرژومێری گەلی باسک پێکدێنن لەژێر دەسەڵاتی سپانیادان و ٣ پارێزگەی لاپووردی، بێنافاروا و زووبێروا لە ژێر دەسەڵاتی فەڕانسەدان. هاورێ لەگەڵ هەبوونی نیشتمانی خۆرسک و خۆزایی، گەلی باسک خاوەن زمانی تایبەت بەخۆیانن بە نێوی "ئووسکێرا" کە یەکێکە لە کۆنترین و ڕەسەنترین زمانەکانی ئۆرووپا.پێش دامەزرانی دەوڵەت نەتەوەکانی فەرانسە و سپانیا و داسەپاندنیان بەسەر گەلی باسکدا، کۆمەڵگای باسک لە چووارچێوەی
عەبدولڕەحمان سدیق
راوێژكاری پرۆسەی پێشكەشكردنی ئەزموونێكی تەواوكارییە بۆ جێبەجێكاران و خاوەن پۆستە كارگێڕییەكان، نەك ئەڵتەرناتیڤی ئەوان و فەرمانبەرەكانیان بێت.
كاری سەرەكی راوێژكارانیش لەكاتی پێویستدا بریتییە لە:
یەكەم : پێدانی زانیاری و وەڵامی ورد بە دروستكارانی بڕیار.
دووەم : خستنەڕووی زیاد لە ئەگەرێك بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ هەر بابەت و باسێكدا.
سێیەم: گەیاندنی هەست و كاردانەوەی كۆمەڵگە بۆ خاوەن بڕیار لەبارەی بڕیارەكانییەوە.
به‌یاننامه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی منداڵانی کورد ــ له نه‌رویج :
پشتگیری له خۆپیشاندانه‌که‌ی شاری ئامه‌د ده‌که‌ین
ئێمه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی منداڵانی کورد ــ له نه‌رویج . به گه‌رمی ده‌ستخۆشی و پشتگیری له خۆپیشاندانه‌کانی گه‌لی کوردمان له باکووری کوردستان ده‌که‌ین.. به تایبه‌تیش خۆپیشاندانه ملیۆنییه جه‌ماوه‌رییه‌که‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ی دوێنێ رێکه‌وتی ( 14/ 7/ 2012) له شاری ئامه‌دی قاره‌مان.. که به شێوه‌یه‌کی زۆر شارستانی و ئاشتییانه ، جه‌ماوه‌ری کوردمان خۆپیشاندانیان سازکرد و..که داوای چاره‌سه‌رێکی ئاشتییانهیانه بو پرسی ره‌وای گه‌له‌که‌مان ده‌که‌ن و، داوای ئازادکردنی سه‌رۆک عه‌بدوڵڵا ئوجه‌لانیان ده‌که‌ن و، دا‌واشیان کرد زیاتر له ( سه‌د و سی و دوو هه‌زار زیندانی کوردمان ) که له زیندانه سامناکه‌کانی تورکیادا زیندانی کراون و ئه‌شکه‌نجه ده‌درێن ئازاد بکرێن.
د.سەلاحەدینی خەدیو
1- شەش ساڵ به‌ر له ئێستا کارناسێکی سیاسی بۆ لێکدانه‌وه‌ی ئه‌م قه‌یرانه سیاسی و رێکخراوه‌ییه‌ی که داوێنی حدکای گرتبوو و به‌ره‌و لێره‌واری له‌ت بوون و لێک دابڕانی په‌لکێش ده‌کرد، که‌ڵکی له ده‌سته‌واژه‌ی «قۆناخی پاش قاسملوو (پسا قاسملو)» وه‌رگرت. به پێی راڤه‌ی ئه‌م چاوه‌دێره، حیزبی دیموکرات واریدی قۆناخی پاش قاسملوو بووه و له ئه‌گه‌ری ئینشیعابدا - که ماوه‌یه‌کی دواتر روویدا- به‌شێکی زۆر له ره‌وایی و پرێستیژی کۆمه‌لآیه‌تی خۆی له ده‌ست ده‌دا و تووشی دووپات بوونه‌وه‌ی بارودۆخی ناله‌باری چله‌کان (شێسته‌کانی سه‌ده‌ی زایینی پێشوو) ده‌بێته‌وه.
2- دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بۆشیکاری هه‌راوی قۆناخی پاش قاسملوو که‌ڵک له «تێوری فشه» وه‌رگیرا . به‌پێی ئه‌م تیۆرییه ئه‌گه‌ره‌کانی پێشبینی کراوله شیکاریێکهی 6 ساڵ پێش به‌شی زۆریان هاتوونه‌دی و دووپات
دەیڤد رۆمانۆ
هەفتەی رابردوو، گرووپێك لە سەرۆك عەشیرەتەكانی كورد سەردانی نووری مالیكی، سەرۆك وەزیرانی عێراقیان كرد. لە باسەكان و گفتوگۆكردنی مەسەلەكاندا، بە مالیكیان راگەیاندبوو كە ئەو "باوكی عێراقە" و "دەسەڵاتی بەسەر هەموو وڵاتەكەدا هەیە". ئەمە ئەوپەڕی شەرمەزارییە. لە دیموكراسیدا سەرۆك وەزیران خزمەتی خەڵكەكەی دەكات. چونكە نوێنەری هەڵبژێردراوی ئەوانە و بە دەنگی ئەوانیش لەو پۆستەدا دەمێنێتەوە. بەكارهێنانی رستەی وەك "باوكی هەموو عێراقی"، ئاماژەیەكە بۆ ئەو زمانی فاشیزمەی كە لە رابردوودا لە عێراق بەكاردەهات. هەروەها لە هەموو دیكتاتۆرییەتێكی دیكەشدا كە تێیدا سەرۆك دەبێتە هەموو شتێكی وڵاتەكە هەمان قسە دەكرێت. لەو شوێنانەدا هەر شتێك بۆ سەرۆكەكە باش بێت بۆ خەڵكەكەشی باش دەبێت.
ره‌زا شوان / نه‌رویج
ئه‌گه‌ر ئاوڕێک له شکستییه‌کانی رابردوو و تا راده‌یه‌ک ئه‌مڕۆشمان بده‌ینه‌وه.. ئه‌و راستییه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێت ، که ئێمه‌ی کورد، به تایبه‌تیش سه‌رکرده‌کانمان، تا ئێستاش، نه‌مان توانیوه وه‌کو پێویست، وانه و په‌ند و سوود له فاکته‌ره‌کانی شکستی و نه‌هامه‌تییه‌کانی پێشووی گه‌له‌که‌مان وه‌ربگرین.. راستیان بکه‌ینه‌وه و دووباره و سێ باره‌یان نه‌که‌ینه‌وه.. با هێنده‌ش سۆزاوی و خۆشبڕوا نه‌بین و .. به‌س به قسه‌ی شیرینی ژێرتاڵ و زه‌رده‌خه‌نه‌ی ژه‌هراوی و، به به‌ڵین و په‌یمان و سوێندی درۆی به‌رانبه‌ره‌کانمان و نه‌یارانی گه‌له‌که‌مان بکه‌وێنه داوه‌وه و هه‌ڵمان بخه‌ڵه‌تێنن ، دوایش بێشه‌رمانه نکووڵی له هه‌موو به‌ڵێن و په‌یمانێکیان بکه‌ن.. نزیکترین نموونه‌شمان.. بڕوابوونمان به زه‌رده‌خه‌نه‌ی ژه‌هراوی نووری ماليکی و به‌ڵێن و سوێند خواردنی به درۆێ.. به‌ڵام چه‌ند ماليکی خه‌تاباره ،
جەمیل ئەحمەدی
لە جەرگەی خەباتی بێپسانەوەی نەتەوەی کورد لە بۆ رزگاری نەتەوەیی و ئازادی، کەم نین مرۆڤگەلێکی هەڵکەوتوو و دیار کە لە شوێن و ىڕگە جیاوازەکاندا جڵەوی ئەم کاروانەیان لە دەستدا بووە و هەرکام بە تایبەتمەندیگەلی خۆیان بەرخۆدانیان لە رێگەی راستدا رێ‌نوێن کردووە. هەروەک لە خوێندنەوەی مێژووماندا دەردەکەوێ، ئەم کەڵە پیاو و شۆڕە ژنگەلە لە جێی خۆیاندا داستانگەلێکن لە فیداکاری و لێهاتوویی، بەڵام ئاسایی دەبێ کە هەر بەڕێزێکیان بە پێی توانا و لێهاتوویی شەخسی و لەبار بوونی بارۆدۆخی دەورو پشتییان ئاستێکی تایبەت لە شوێندانەرییان تۆمار کردبێ. ئەم ئاستە جیاواز و فرەچەشنە لە تەنیشتی هەمووی سەرکەوتن و ناکامیەکانمان خەرمانێکن لە تەجرێبە کە خوێندنەوە و پێداچوونەوەیان بۆهەر تاکێکی رێبوار و درێژەپێدەری رێگەی ئازادی و رزگاری کوردستان زەرەوورەتێکی بەرچاو و حاشاهەڵنەگرە.
مەجید ساڵح
خوا بكات ئەم كوردە بە هیچەوە نەیگرێت، كە گرتی بە شتێكەوە ئەوەندە زیادەڕۆیی تێدا دەكات بێ تامی دەكات، بەتایبەتی لەڕووە سیاسییەكەیەوە. لە نێوەڕاستی سەدەی بیستەمدا، چەپەكانی كوردستان، ئەوانەی لە سەرەتادا چوونە ریزی حیزبە شوعیەكانی عێراق و توركیا و ئێرانەوە بۆ ئەوەی ئیخلاسی خۆیان بۆ ماركسیزم دەرخەن و تۆمەتبار نەكرێن بە ناسیونالیست، هەمیشە هەنگاوێك زیاتر لە چەپایەتی دەچوونە پێشەوەو بە قەولی ئەوكاتە پێیاندەگوترا "دوو ئاتەشە"، واتە ئەگەر شیوعیەكانی فارس و عەرەب و تورك تەرەقە سوور بوون، ئەمانەی لای خۆمان تەرەقە سووری تۆخ بوون. هەندێكیشیان بۆ ئەوەی بیسەلمێنن كە بە تەواوی لە هەستی نەتەوەیی داماڵراون بە گاڵتەكردن بەو كەسانەی بیری نەتەوەییان هەبوو دەیانگوت "گورگستانمان بیستوە، بەڵام كوردستان‌مان نەبیستوە".
عەبدولڕەحمان سدیق
بۆ تێگەیشتن لە متمانەی نێوان گەورەكان ، زۆر لە پسپۆڕانی بواری كۆمەڵناسی دەمانبەنەوە سەردەمی منداڵی و، باس لە متمانەی نێوان ساوا و دایكان و باوكان دەكەن و دەڵێن : متمانەی بێ سنووری هەموو ساوایەك بە دایك و باوكی تاوەكو ئەوكاتە بەردەوام دەبێ كە راستگۆ دەبن لەگەڵی و، ئەو بەڵێنانەش جێبەجێدەكەن بۆی كە پێیانداوە ، سەرەتای نەمانی متمانەش لەوێوە دەستپێدەكات كە منداڵ درۆ و بێ بەڵێنی لە دایك و باوكی خۆی دەبینێت. لەوانەیە بۆ نێوان گەورەكانیش ئەم پێشەكییە هەر راست بێت، چونكە متمانە سرووشتێكی ئایندەیی هەیە نەك هەنووكەیی، واتە متمانە لە ئەنجامی كەڵەكەبوونەوە دروستدەبێ نەك بەتەنها جارێك ، بۆیە متمانە بژاردەیەكی ئەخلاقی دوو لایەنەیە لەنێوان مرۆڤەكاندا،بەردەوامبوونیشی دەوەستێتە سەر ئەنجامەكانی دوای متمانە پێدان.
دێنیز ناتالی
یه‌كێك له ئه‌ڵقه ونبووه‌كانی هاتنه ئارای ئۆپۆزیسیۆنێكی به‌هێز له سووریا كورده. له‌كاتێكدا ته‌نها ٨% دانیشتوانی سووریا پێكدێنن، كورد ئه‌و كهمینهیهن كه بوونیان پێویسته بۆ به‌هێزكردنی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی سووریا كه بناغه‌كه‌ی له ئیخوان ئه‌لموسلمین پێكدێت. هه‌ر بۆیه‌شه ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی سوریا كوردێكی وه‌ك سه‌رۆكی خۆی هه‌ڵبژارد و هاوكات سوپای سووریای ئازادیش داوا له "برا كورده‌كان" ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بێنه ریزی سوپاكه و له دژی سه‌رۆك به‌شار ئه‌سه‌د بجه‌نگن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی سووریا و هاوبه‌شه‌كانی بیانه‌وێ پشتیوانی كورد به‌ده‌ست بهێنن، ئه‌وا ده‌بێ ته‌نها خۆیان به گوتاری دژه ئه‌سه‌د نه‌به‌ستنه‌وه و ته‌ركیز له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی كێشه‌كه بكه‌ن، واته جێگره‌وه‌یه‌كی ئه‌وتۆ بۆ رژێمی ئێستا كه كورد متمانه‌ی پێبكه‌ن.
سەرۆک کۆماری سوریا، دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردی بەدوور دەزانێت بەڵام دەڵێت "ئەگەر رووداوێکی لەو چەشنە رووبدات جوگرافیای ناوچەکە دەگۆڕدرێت و نەک یەک دەوڵەت بەڵکو چەوندین دەوڵەتی نوێ سەرهەڵدەدەن". بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری سوریا لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ رۆژنامەی جمهوریەتی تورکیا، باس لە پێکەوەژیانی ئاشتیانە لەگەڵ کورد و نەتەوەکانی ناو تورکیا و سوریا دەکات و دەڵێت "پێوێستە جیاوازیە کەلتورییەکان وەک سەرچاوەیەکی ترس و گومان نەبینین و وەکو فاکتەرێکی دەوڵەمەند بروانینە جیاوازییەکان". ئەسەد سەبارەت به داوای سەربەخۆیی کورد دەڵێت "ئێمە هەزاران ساڵە بەیەکەوە دەژین. ئێستاش ناچارین له‌سه‌ر بنه‌مای رێز لێكگرتن به‌یه‌كه‌وه بژین. ئه‌گه‌ر له‌هه‌موو جوگرافیاكهمان بنه‌مای یه‌كسانی په‌یڕه‌و بكرێ ئه‌و قه‌یرانه تێده‌په‌ڕێنین".