د.سەلاحەدینی خەدیو
1- شەش ساڵ به‌ر له ئێستا کارناسێکی سیاسی بۆ لێکدانه‌وه‌ی ئه‌م قه‌یرانه سیاسی و رێکخراوه‌ییه‌ی که داوێنی حدکای گرتبوو و به‌ره‌و لێره‌واری له‌ت بوون و لێک دابڕانی په‌لکێش ده‌کرد، که‌ڵکی له ده‌سته‌واژه‌ی «قۆناخی پاش قاسملوو (پسا قاسملو)» وه‌رگرت. به پێی راڤه‌ی ئه‌م چاوه‌دێره، حیزبی دیموکرات واریدی قۆناخی پاش قاسملوو بووه و له ئه‌گه‌ری ئینشیعابدا - که ماوه‌یه‌کی دواتر روویدا- به‌شێکی زۆر له ره‌وایی و پرێستیژی کۆمه‌لآیه‌تی خۆی له ده‌ست ده‌دا و تووشی دووپات بوونه‌وه‌ی بارودۆخی ناله‌باری چله‌کان (شێسته‌کانی سه‌ده‌ی زایینی پێشوو) ده‌بێته‌وه.
2- دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بۆشیکاری هه‌راوی قۆناخی پاش قاسملوو که‌ڵک له «تێوری فشه» وه‌رگیرا . به‌پێی ئه‌م تیۆرییه ئه‌گه‌ره‌کانی پێشبینی کراوله شیکاریێکهی 6 ساڵ پێش به‌شی زۆریان هاتوونه‌دی و دووپات بوونه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی چله‌کان له هه‌شتاکان دا به‌ر له هه‌موو شتێک پۆلین به‌ندی جیدی و ناجیدی وه‌ک سه‌ره‌کیترین که‌ره‌سه بۆ شیکاریی هه‌راوی حیزبی دیمۆکرات و باقی هێزه سیاسییه‌کانی دیکه دێنێته گۆڕ.
سه‌ره‌کیترین که‌ره‌سه؛ چونکه پێوانه‌ی جیدیبوون و جیدی نه‌بوون به‌ر له هه‌ر شتێک پرسێکی ئانتۆلۆژیک ده‌وروژێنێ. به واتایه‌یه‌کی دیکه به‌ر له قه‌زاوه‌تکردن له مه‌ڕ چاک یان خراپ بوون و یا جوان و ناحه‌زبوونی ئاکار و کرده‌وه و ته‌نانه‌ت کارکرده ناراسته‌وخۆکانی حیزبێکی سیاسی، پرسیار له جیدیبوون و کاریگه‌رییه‌کانی حیزبێکی سیاسی له‌سه‌ر ره‌وته سیاسی و کۆمهلآیهتیهکانی ده‌وروبه‌ری خۆی ده‌کرێ. بۆ نموونه له کۆمه‌ڵگای کوردستان دا ئه‌مڕۆ که بۆ زۆربه‌ی خه‌ڵک پرسی سه‌ره‌کی ئه‌وه‌یه:حیزبی دیمۆکرات بۆ وای لێهاتووه؟ حیزبی دیموکرات له کۆییه؟ تازه ئه‌وه بۆ که‌سانێکه که هێشتا ئه‌م که‌یسه‌یان له‌بیر نه‌چۆته‌وه. زۆر که‌م هه‌ڵده‌که‌وێ خه‌ڵکی ئاسایی بکه‌ونه پێک گرتنی دوو دیموکراته‌که و بڵێن کامه‌یان باش یان باشتره. بۆ زیاتر روون بوونه‌وه‌ی مه‌به‌ست، نموونه‌یه‌ک دێنمه‌وه؛ سازمانی موجاهیدینی گه‌لی ئێران وه‌ک دیموکراته‌کان هێزێکی ئوردووگانشینه. به‌لام ئوردووگانشێنێکی چالاکانه له‌ناو که‌مپێک که به ئاگروئاسن ده‌وری دراوه.
موجاهیدین له غیابی چالاکی ناوخۆ و هه‌روه‌ها له حاڵه‌تی به بونبه‌ست گه‌یشتنیان له ولآتی عێراق، ته‌واوی هزر و وزه‌یان بۆ چالاکییه ناو نه‌ته‌وه‌ییه‌کان ته‌رخان کردووه و وه‌ک جیدیترین و سه‌ره‌کیترین هێزی ئۆپۆزیسیۆن له ده‌ره‌وه حیسابیان بۆ ده‌کرێ. پرسی سه‌ره‌کیش له ناوخۆی ولآت له‌مه‌ڕ موجاهیدین ئه‌وه‌یه؟ موجاهیدین نادیموکراتن . ئه‌گه‌ر بێنه‌وه له ئێستا خراپتر ده‌بێ... بۆ پژاک و پ.ک.که‌ش ئه‌م حاڵه‌ته بوونی هه‌یه . واتا بیرورای گشتی هه‌وه‌ڵ پێشی به‌هێزی جیدییان ده‌زانن. ئه‌وه‌یکه باشن یا خراپ ده‌مێنێته‌وه بۆ دوایی. ئێمه له درێژه‌ی ئه‌م وتاره‌دا تێده‌کۆشین دروستی ئه‌م دوو گریمانه‌یه – که ئه‌ز له کۆمه‌ڵێک وتاری رابردووشم داهێناومنه گۆڕێ- بسه‌لمێنین.
چه‌رخه‌ی هه‌ڵکشان و داکشان
قاسملوو رێبه‌ری قۆناخێکی جیدی و هه‌ستیار له مێژووی شێست و حه‌وت ساڵه‌ی حیزبی دیموکرات بوو. تایبه‌تمه‌ندییه سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌م قۆناخه بریتین له سانترالیزهبوونی حیزب- له چاو پاشاگهردانییهکهی چله‌کان -، چوونه سه‌ری ئاستی پرێستیژ و نفووزی ناوخۆیی، ناوچه‌یی و ته‌نانه‌ت ناو نه‌ته‌وه‌یی حیزب، ته‌قینه‌وه‌ی پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری و رابه‌ڕی شه‌ڕێکی چه‌کدارانه‌ی که‌موێنه و نامۆ له چاو سونتهته مێژووییه‌کانی کوردستانی ئێران بوو. ئه‌گه‌ر دوو قۆناخی جیدی له مێژووی حیزبی دیموکرات‌دا له‌به‌ر چاو بگرین، یه‌که‌م ده‌ورانی کۆماری کوردستان به‌ڕێبه‌رایه‌تی قازی موحه‌مه‌د و دووهه‌میان شه‌سته‌کانی ئه‌م حیزبه به‌رێبه‌رایه‌تی قاسملوویه. قازی موحه‌ممه‌د کۆمه‌ڵه‌ی ژێکانی بژارده خواز (نخبهگرا) و شارستانی کرده حیزبێکی جه‌ماوه‌ری و قاسملووش حیزبی پارچه پارچه کراو و ماندوو و شه‌که‌تی چله‌کانی به‌ره‌و حیزبێکی سیاسی به به‌رنامه و دیسیپلێن و خاوه‌نی سه‌ربه‌خۆیی سیاسی و رێکخراوه‌یی برد. تێفکرینێکی کورت له‌م دێڕانه‌ی سه‌ره‌وه ده‌مانگه‌یه‌نێته ئه‌م ئاکامگیرییه که بۆ خوێندنه‌وه‌ی مێژووی دورودرێژی حیزبی دیموکرات له‌م ماوه 70 ساڵه‌یه‌دا (به کۆمه‌ڵه‌ی ژێکافه‌وه) ده‌توانین چه‌رخه‌یه‌کی هه‌ڵکشان و داکشان پێناسه بکه‌ین.
حیزبی دیموکرات پاش ماوه‌یه‌کی کورتی هه‌ڵکشان و گه‌شه له سه‌رده‌می کۆمار‌دا، به‌ره به‌ره له کزیدا، هه‌ندێک چالاکی پچڕپچڕ و جاری وایه به‌بێ هیچ پێوه‌ندیه‌کی ئۆرگانیک به یه‌که‌وه، به‌سترانه‌وه‌ی رێکخراوه‌یی به‌حیزبی تووده تا ناوه‌ڕاستی سییه‌کان و پاشان به پارتی دیموکرات له چله کاندا، نه‌بوونی ریبهڕێکی به وه‌ج و دیاریکراو و... تاقمێک له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی ژیانی حیزبی دیموکراتن. به‌ستنی کۆنگره له‌سه‌رماوه‌زی 1343، یانی نزیکه‌ی 20 ساڵ پاش کۆنگره‌ی یه‌که‌م نه ته‌نیا ناتوانێ کۆتایی به‌م دۆخه گونجاوه بێنێ ، به‌ڵکوو ده‌بێته کانگایه‌کی تازه بۆ لێک‌دابڕان و په‌رته‌وازه‌یی و سه‌رهه‌ڵدانی ناکۆکی نوێ. له کۆنگره‌ی 3 له سه‌ره‌تای په‌نجاکان به ولاوهیه که گه‌شه‌ی دووباره‌ی حیزب ده‌ست پێده‌کاته‌وه و شانسی مێژوویی شۆڕشی 1357 وه‌ک ده‌رفه‌تێکی زێڕین دێته به‌رده‌می و حیزب له جوگرافیایه‌کی گه‌وره‌تر له زه‌مانی کۆماری کوردستان دا ده‌گه‌شێته‌وه.
حیزبی دیموکرات و دووپات بوونه‌وه‌ی مێژوو
ئه‌گه‌ر قایل به‌وه بین که چه‌رخه‌ی هه‌ڵکشان وداکشان ، که‌متر وه‌ک جه‌برێکی مێژوویی که حیزب توانای خۆ له‌ده‌ست قوتارکردنی نه‌بێ و زۆرتر وه‌ک جۆرێک دووپات بوونه‌وه‌ی مێژوو – وه‌ک پارادایمێک ده‌توانرێ بۆ خوێندنه‌وه‌ی مێژووی حیزب که‌ڵکی لێوه‌رگیری ، لێره‌دا به ناچار ئه‌م پرسیاره قووت ده‌بێته‌وه که ئێستا حیزب له کام فازی ئه‌م چهرخهیهدایه و مێژووی کام چاخیشی دووپات کردۆته‌وه؟
ره‌نگه بۆ ولآمێکی پوخت و پاراو به‌م پرسیاره له پێشدا پێویست بێ بۆ نموونه به کتێبی بیره‌وه‌رییه‌کانی که‌سانێکی وه‌ک که‌ریم حیسامی، موحه‌ممه‌د خزری، سه‌عید کوێستانی، ئه‌میر قازی و... دابێنه‌وه و پاشان بۆ ساتێکیش بێ ، وا فه‌ڕز که‌ین له چله‌کاندا (شه‌سته‌کانی سه‌ده‌ی پێشوو) تۆڕی جیهانی ئینتێرنێت و که‌ره‌سه‌ی پێوه‌ندی وه‌ک فه‌یسبووک هه‌یه و بابه‌تی ئه‌م کتێبانه له‌وێدا بلآو ده‌بنه‌وه. ره‌نگه زۆر دوور له راستی نه‌بێ ئه‌گه‌ر بڵێن که ئه‌م سیمایه‌ی که له حیزب له زه‌ینی خه‌ڵک و خوێنه‌ردا درووست ده‌بوو ، شتێکی نزیک له سیمای ئێستای هه‌ردووبه‌شی حیزب ده‌بوو. سیمایه‌ک که لایه‌ک به هۆی کێشه و دووبه‌ره‌کی تاکه‌کان و لایه‌نه‌کان و نوقم بوون له کێشه‌ی لاوه‌کیدا خه‌وشدار بووه و له‌لایه‌کی دیکه به هوی کاریگه‌ری و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی دونیای سایبێر تا راده‌یه‌کی زۆر تووشی پیرۆزی داڕنین بووه و له کۆمه‌ڵگایه‌کی که تا 15 – 10 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر چه‌شنی «ئه‌مری قودسی» سه‌یری چه‌مکی وه‌ک حیزبایه‌تی و خه‌باتی سیاسی ده‌کرد ، له‌راده‌به‌ده‌ر سێکولاریزه و «عورفی» بووه.
هۆکاره‌کانی نوشوست و داکشانی حیزبی دیموکرات
ئه‌گه‌ر زۆر نه‌چینه ناو ورده‌کارییه‌وه و پێکهاته خوازانه چاو له پرسه‌که بکه‌ین. ده‌توانین بڵێین که گه‌شه‌ی حیزبی دیموکرات به تایبه‌تی و ته‌قینه‌وه‌ی کێشه‌ی کوردی ئێران به گشتی ، زۆرتر له کاتێکدابووه که ده‌سه‌لآتی ناوه‌ندی یان تووشی لاوازی و ناسه‌قامگیری هاتووه و یان له ئه‌ساسدا تووشی ده‌ستاوده‌ست بوون بووه. قۆناخی سه‌ره‌تای بیسته‌کان (رۆیشتنی ره‌زاشا و هاتنی کوڕه‌که‌ی) و هه‌روه‌ها سه‌رده‌می شۆڕشی 1357 سه‌ڵمێنه‌ری ئه‌م راستیه‌ن. هۆکارێکی دیکه‌ی پێکهاته‌یی ره‌نگه جۆری پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ شۆڕشی کورد له عێراق و یان به واتایه‌کی ده‌قیقتر سات و سه‌ودای رێبه‌رانی کوردستانی گه‌رمێن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌لآتدارانی تاران بووه. له هه‌مووی ئه‌م ماوه حه‌فتا ساڵه‌یه دا جگه له دوو قۆناخی کۆماری کوردستان و شه‌سته‌کان ، هه‌میشه گرنگایه‌تی کێشه‌ی کورد له عێراق له هاوتا ئێرانییه‌که‌ی زۆرتر بووه. ئه‌وه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه سه‌ر هۆکار و فاکته‌ری جۆراوجۆر و له هه‌مووان گرنگتر قورسایی ژێئۆپولیتیکی کێشه‌ی کوردی عێراق له چاو ئێران.
کوردستانی عێراق چه‌شنی کوردستانی تورکیا یه‌ک له چواری حه‌شیمه‌تی عێراق پێک دێنی و له باری ژێئۆئێکۆنۆمیکیشهوه بایه‌خ و گرنگایهتێکی زۆرتری هه‌یه. له حاڵێکدا له کوردستانی ئێران ئه‌م نیسبه‌ته یه‌ک به ده‌یه و به هه‌مان ئه‌ندازه‌ش گرنگایه‌تی که‌متره. قورسایی ژێئوپۆلیتیکی کێشه‌ی کورد له عێراق زۆر جار بۆته هۆی ئه‌وه زۆر به ئاسانی پشتیوانی ده‌ره‌کی و یان لانیکه‌م مه‌یلی ده‌ستێوه‌ردان له لایه‌ن هێزه بیانییه‌کان بۆ لای خۆی رابکێشێ. ده‌رک به‌م راستیانه‌ش هه‌میشه بۆته سه‌به‌بی ئه‌وه که رێبه‌رایه‌تی شۆڕش له گه‌رمێن زۆر ریئالیستیانه سیاسه‌ت بکا و زۆر جاریش له قوربانی کردنی براکورده‌کانیان له‌م دیوه نسڵهمێتهوه. به‌پێچه‌وانه له دیوی ئێران زۆر ئیده‌ئالیستی چاو له سیاسه‌ت کراوه و باجی قورسیشی له پێناو دراوه.
بۆ نموونه له ساڵی 1360 که چه‌کدارانی پارتی شان به شانی سپای پاسداران ناوچه باکوورییه‌کانی کوردستانی ئێرانیان «پاکسازی» ده‌کرد، له ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دیموکرات دا مشت‌ومڕ له‌سه‌ر جۆری پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی به‌عسی عێراق کۆتایی پێنه‌هاتبوو!
با ئه‌وه‌شمان له‌بیر نه‌چێ که بۆ خه‌باتکارانی سیاسی له دیوی ئێران، هه‌میشه گه‌رمێن وه‌گ پشتی جه‌بهه چاوی لێکراوه و هه‌ربه‌م پێیه‌ش ئه‌م حکوومه‌تانه‌ی که له به‌غدا ده‌سه‌لآتدار بوونه، ده‌بوو خوێندوهیان بۆ کرابا. دیاره پێچه‌وانه‌که‌شی بوکوردی عێراق هه رواییه. به‌لام به‌م جیاوازییه که بو ستراتژیستهکانی گه‌رمێن قوولایی ئه‌م پشتی جه‌بهه‌یه تا ده‌روازه‌کانی ته‌وریز و تارانیش ده‌رویی و له سنووره‌کانی سنه و سابلاغدا کورت نه ده‌بووه.
هه‌روه‌ک له پێشدا باسکرا هه‌میشه حیزبی دیموکرات له فازی داکشانیدا له‌گه‌ڵ دوو واقیعه‌تی پێکهاته‌یی گرنگ رووبه‌روو بووه. یه‌که‌م ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی به‌هێز و دووهه‌م شۆڕشێکی به‌هێز له کوردستانی گه‌رمێن. به زۆر هۆکاری مێژوویی، سیاسی، ژێئۆپولیتیکی ئه‌م دوو فاکتوره به‌هێزه زۆر جار پێکه‌وه لکاوون. ئه‌م یه‌ک گرتنهش هه‌میشه زیانێکی ستراتژیکی له ئامانج و به رژهوهندییهکانی حیزب داوه. له چله‌کاندا که رژیمی پاشایه‌تی به‌ره‌و به‌هێزبوون و گه‌شه‌کردن ده‌چوو و خولیای بوون به هێزێکی ناوچه‌یی و ژاندارمی که‌نداوی لهمێشکدابوو، ده‌ستی به پشتیوانی له شۆڕشی ئهیلوول کرد. ئاکامی ئه‌م پشتیوانییه بۆ پاشماوه‌کانی حیزبی دیموکرات کاره‌ساتبار بوو.
له ساڵی 1966 تیرور و رادهستکرنهوهی ئێرانی ، کادره حیزبییه‌کان گه‌یشته ئه‌وپه‌ڕی خۆی. سی ساڵ دواتر له ساڵی 1996 ئه‌م داستانه به شێوه‌یه‌کی ترسناکتر له هه‌رێمی ژێر ده‌سه‌لآتی یه‌کیه‌تی دووپات بۆوه. ئه‌گه‌ر تراژیدیای سوڵیمانی موعینی له به‌هاری 1347 سالآنێکی زۆر بووه مایه‌ی پڕۆپاگه‌ندا و ته‌بلیغات بۆ دژابه‌رانی پارتی و به تایبه‌ت یه‌کیه‌تی نیشتمانی، دووپات بوونه‌وه‌ی مێژوو له ده‌روازه‌ی کۆیه له ساڵی دا1375 هه‌م کارته ته‌بلیغاتییه‌ی له ده‌ست یه‌کیه‌تی ده‌رهێنا و هه‌میش سه‌لماندنی که ئه‌م جۆره رووداوانه نه‌ک ههڵقولآ و له حه‌ز و مه‌یلی که‌س و حیزبه‌کان به‌ڵکوو وه‌ک قاعیده‌یه‌کی سیاسی وان که له مکته‌بی ریئالیستی سیاسه‌تکردن له کوردستانی عێراق دووپات ده‌بنه‌وه.
ڕه‌نگه هێنانه‌وه‌ی نموونه‌یه‌کی سێمبولیک بۆ سه‌لماندنی دووپات بوونه‌وه‌ی مێژوو بۆ حیزبی دێموکرات و یان وه‌به‌رهاتنی رووحی چله‌کان له کادڵی هه‌فتاکان و هه‌شتاکانی ئه‌م حیزبه‌دا سرنج راکێش بێ؛ هاتوووچۆی به ئاشکرای سه‌رهه‌نگ سه‌یادیان به به‌رده‌م بنکه‌کانی حیزب‌دا له سه‌ره‌تای چله‌کاندا ( بیره‌وه‌رییه‌کانی محه‌مه‌د خزری ) له‌گه‌ڵ هاتوچۆی به ئازادی جه‌عفه‌ری سهحرارودیدا له سه‌ره‌تای حه‌فتاکان نموونه‌یه‌کی دیکه له‌م تهوارووده مێژوییانهن.
هه‌روه‌ک چۆن هاتنه‌وه و له ناوچوونی تیمه چه‌کداره‌کان له سالآنی 86 و 87دا، تیشکێکی کاڵی خۆره‌تاوی شۆڕشه له‌خوێن داگهو زاروهکهی سالآنی 47 – 1346 تێدابوو. تازه ئه‌گه‌ر مارکس کوته‌نی نهلیین دووپاته‌ی کومیدی تراژیدی 46-47 بوو.
هه‌لبه‌ت به‌رجه‌سته کردنه‌وه‌ی هۆکاره پێکهاته‌ییه‌کان به مانای له‌به‌ر چاو نه‌گرتنی فاکتوره ئینسانییه‌کان نییه.داکشانی حیزب له نێوه‌راستی حه‌فتاکان به‌م لاوه هه‌ر چه‌ند به‌شی زۆری سه‌رچاوه‌گرتوو له گۆرانکاری له هاوکێشه سیاسییه‌کانی ناوچه و لاوازبوونی ده‌سه‌لآتی به‌غدا و سه‌رهه‌ڵدانی حوکوومه‌تی تاران وه‌ک هێزێکی ناوچه‌یی بوو، پشکێکشی به‌لآم وه‌به‌ر لاوازی و نائاشنابوونی رێبه‌رایه‌تی حیزب له‌گه‌ڵ چه‌مکه ستراتژیکه‌کان و خوێندنه‌وه‌ی ناڕیئالیستی له کێشه سیاسییه‌کان ده‌که‌وێ. واقیع بینانه‌ترین شیکاریکان ئه‌وانه‌ن که له ده‌لاقه‌ی دیالیکتیکی پیکهاته – به‌رکار را رافه‌ی بابه‌ته‌کان ده‌که‌ن .که‌یسی حیزبی دیموکراتیش له‌م چوارچیوه‌یه ناترازێ. واته پرسی سه‌ره‌کی ئه‌وه‌یه که رێبه‌رایه‌تی له گه‌ل ئه‌م جووته پێکهاته‌یه چ جوره سه‌ودایه‌کی ستراتێژیک ده‌کا.
له قۆناخی شه‌سته‌کاندا- جیدیترین و کاریگه‌رترین حزووری حیزبی دیموکرات له مه‌یدانی سیاسه‌ت – حیزب وه‌کوو گه‌وره‌ترین و مهترهحترین حیزبی کوردی چوارپارچه لهرابیتهیهکی ته‌عادولی له‌گه‌ڵ هه‌ردک فاکتۆری پێکهاته‌یی گۆرین و هاوکێشه سیاسییه‌کانی ناوچه‌دا بوو. سه‌ربه‌خۆیی سیاسی حیزب دروشمێکی ستراتژیک بوو که وه‌ک گلێنه‌ی چاو ده‌پارێزرا. چه‌مکی سه‌ربه‌خۆیی سیاسی که زۆری جه‌خت له‌سه‌ر ده‌کرا، زیاتر مه‌به‌ستی سنووردانان له به‌رانبه‌ر ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی حیزبی تووده (زیاتر له سییه‌کان) و پارتی دیموکرات (زیاتر له چله‌کان) دابوو. حیزبی دیموکرات له‌م سه‌رده‌مه‌دا نه‌ته‌نیا له به‌هێزترین قۆناخی سه‌ربه‌خۆیی سیاسی و رێکخراوه‌یی خۆی دابوو، به‌ڵکوو به واتای نۆشیروان مسته‌فا له کتێبی «په‌نجه‌کان یه‌کتری ئه‌شکێنن» زیره‌کانه تێده‌کۆشا، سه‌ره‌ڕای نێوان ناخۆشی له‌گه‌ڵ پارتی، نه‌یه‌ڵی هاوسه‌نگی نێوان پارتی و یه‌کیه‌تی که ئه‌وده‌م دووهه‌میان به‌تایبه‌ت له‌باری سه‌ربازی به‌هێزتر بوو، به ته‌واوه‌تی به‌زیانی پارتی بشکێته‌وه. ته‌ماشای ڕۆڵی گرنگ و بکه‌ری حیزبی دیموکرات له‌م سه‌رده‌مه‌دا له‌گه‌ڵ کێشی ئێستایان به باشی ئه‌م وهدواکهوتنه گه‌وره‌یه نیشان ده‌دات. داکشان و نوشوستی حیزب کهلهناوهڕاستی ههفتاکانرا به‌ره به‌ره ده‌ستی پێ‌کرد به که‌وتنه ناو هه‌ڵدێری له‌تبوون و ئینشیعاب له ساڵی 1358دا که‌وته قۆناخێکی چاره‌نووس سازه‌وه.
ئینشیعاب ئه‌م په‌تایه بوو که حیزبی به خێرایه‌کی زۆرتر و توندتره‌وه واریدی «قۆناخی خه‌سیوی» کرد. لایه‌نی جیابۆوه پێی وابوو که به هه‌ندێک ریفۆرمی رووکه‌شی و لیبرالیزه‌کردنی رێژه‌یی پێکهاته‌ی رێکخراوه‌یی شاکلیلی سێحراوی کردنه‌وه‌ی قه‌یرانه‌کانی حیزبی دێتوتهوه. خافل له‌وه که ئه‌وه چاره‌ی ده‌ردی حیزب یانی قه‌یرانی نه‌بوونی ستراتژی و رێبه‌ری کارامه نییه و ئه‌وه‌ی له راستیدا ئه‌و پێوه‌ی نووساوه «فه‌رعه» که له بڕی «ئه‌سڵ» دایناوه.
ئه‌گه‌ر قه‌یرانی سه‌ره‌کی حیزب به کورتی به قه‌یرانی ئینفیعال و ناچالاکی پیناسه بکه‌ین ،ریفورم کردن له پیکهاته‌ی ته‌شکیلاتی وه‌ک کاری جوانکاری بو نهخوشیکی جیدی لیدی که ده‌رمانه‌که‌ی شتێکی تره.ئه‌وپه‌ره‌که‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌م رِیفورمه سه‌ریشی گرتبا حیزبیکی مه‌سه‌له‌ن ناچالاکی لیبرالی لیدهکهوتهوه.واته به جێی ئه‌وه که حیزب له ته‌نگانه را بگه‌یه‌نه‌ته فه‌رعانه ،ته‌نیا سیمایه‌کی جوانتر و دره‌وشاوه‌تری پێده‌به‌خشی.سیمای لێقه‌وماوێکی نه‌جیب و ره‌سه‌ن که به‌ختی خراپ و سازی ناسازی روژگار تووشی ئه‌م نه‌هامه‌تییه یان کردووه.
لایه‌نی به‌رانبه‌ریش به خوێندنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی بارودۆخی مێژوویی پێ وابوو که «مه‌شرووعیه‌ت» له ساڵۆنی کۆنگره به‌رانبه‌ره له‌گه‌ڵ «مه‌قبووڵیه‌ت» له کۆمه‌ڵگادا. حاشا هه‌ڵنه‌گره که له ده‌ستدانی زۆرێک له پێوانه‌کانی جیدی بوون و که‌مبوونه‌وه‌ی کاریگه‌ری له‌سه‌ر خه‌ڵک و به کورتی ره‌وینه‌وه‌ی هێژموونی گوتاری سیاسی حیزب، له مێژساڵه که‌له‌به‌رێکی گه‌وره‌ی له‌نێوان دوو چه‌مکی «مه‌شرووعیه‌ت» و «مهقبوولیهت» پێک هێناوه. بو نموونه هه‌ر ئێستا مهقبوولیهتی پارتی و یه‌کیه‌تی له پانتای بیرورای گشتی کوردستانی ئێران زور له حیزبی دیموکرات زیاتره.له هه‌شتاکانیش بو پ.ک.ک وابوو.
له شه‌سته‌کاندا رێک به پێچه‌وانه‌ی ئێستا بوو. هێژموونی بێ ئه‌ملاوئه‌ملای گوتاری حیزب و له سۆنگه‌ی ئه‌وه‌وه مه‌قبووڵیه‌تی کۆمه‌لآیه‌تی فراوانی که له چالاکی و حزووری حیزب له ناوخۆ و رێبه‌رایه‌تی به هێز و کارامه و خاوه‌ندارێتی ئیمکاناتی ته‌بلیغاتی وه‌ک رادیۆ – ئه‌ویش له دونیای ئه‌وده‌مدا- پێک ده‌هات ، ته‌نگی به جیابۆوه‌کان و موخالیفان هه‌ڵده‌چنی که ئه‌زقه‌زا قامکیان له‌سه‌ر مه‌شرووعیه‌ت و به هاکانی، وه‌ک بڕیاراتی کۆنگره چوار بۆ «پێره‌وانی کۆنگره‌ی چوار» و یان لیسته‌ی فیکس بو «رێبه‌رایه‌تی شۆرشگێر» داده‌نا. که‌وابوو له‌م سه‌رده‌مه‌دا دوو چه‌مکی مه‌شروعیه‌ت و مه‌قبووڵیه‌ت له مه‌یدانی کرده‌وه‌دا حاسته‌م بوو لێک جیا کرێنه‌وه. لایه‌نی زۆرینه‌ی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی کۆنگره‌ی سێزده پێی وابوو که به رۆیشتنی دژبه‌رانی، داستانی کۆنگره‌ی چوار و هه‌شت دووپات ده‌بێته‌وه. به‌لآم له راستیدا هه‌شتاکانی حیزبی دیموکرات دووپاته‌ی چله‌کان بوو نه‌ک شه‌سته‌کانی ئه‌م حیزبه.
قۆناخی پاش قاسملوو (پساقاسملو) به چ مانایه‌که؟
له راستیدا قۆناخی «پاش قاسملوو» له‌گه‌ڵ قوناخی «بێقاسملوویی» جیاوازی هه‌یه. دووهه‌میان ده‌سته‌واژه‌یه‌ک بوو که له مانگ و سالآنی هه‌وه‌ڵی دوای تیروری د.قاسملوو هاته سه‌ر زاروزمانی میدیاکانی حیزب و مه‌به‌ستی زیاتر هه‌وڵ و تێکۆشان بۆ پڕکردنه‌وه‌ی جێگای به‌تاڵی ئه‌م سه‌رکرده کارێگهرهی حیزب بوو. دیاره که له‌باری کردهوهشهوه، کۆی چالاکی و تێکۆشانه‌کانی حیزب به‌ره‌و مه‌به‌ستی پڕکردنه‌وه‌ی جێگای ئه‌و و درێژه‌دانی رێگای بوو. به‌لآم ئه‌وه‌یکه ئه‌مڕۆ باسی لێوه ده‌کرێ هه‌م له‌گه‌ڵ قاسملووی زیندووی شه‌سته‌کان و هه‌م هی قۆناخی بێقاسملوویی جیاوازی گه‌وره‌ی هه‌یه. له قۆناخی بێ قاسملووییدا (ساڵانی 1368-1375)، هێشتا حیزبی دیموکرات وێک‌چوونی زۆری هه‌بوو له‌گه‌ڵ ئه‌م حیزبه‌ی که قاسملوو رێبه‌رایه‌تی ده‌کرد. به‌لآم ئه‌م قاسملوویه که هه‌نووکه هه‌یه، به‌رهه‌می سه‌نعه‌تی ته‌بلیغاتی هه‌ردووک به‌شی حیزبه. هه‌رچه‌نده‌ی که شتێک کۆن ده‌بێ و هه‌رده‌م له‌سه‌ری ده‌نووسرێ و ده‌گوترێ، مه‌ودای له واقعیه‌ت زیاتر ده‌بێ. قاسملووی ئێستا به‌رهه‌می بیره‌وه‌رییه رتووشکراوهکان، دوژمنایه‌تییه شهخسیکان و خوشه‌ویستی و ئه‌وینه له رادهبهدهرهکانه. زاڵ بوونی فه‌زای هه‌ست و سۆز وعاتیفه ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ ، ده‌رفه‌تێکی له‌باری بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی کاروکارنامهی ئه‌م که‌سایه‌تیه گرنگه‌ی مێژووی هاوچه‌رخی ئێمه نه‌ره‌خساندووه. کوتن و کووتنهوهی دووباره کووتراوهکان له میدیا حیزبیه‌کاندا له‌سه‌ر قاسملوو، کڵیشه‌یه‌کی بێ مه‌سره‌فی لێدرووست کردووه، که ساڵ له‌گه‌ڵ ساڵ و ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژ حه‌ز و مه‌یلی به‌رده‌نگ بۆ بیستنی که‌م ده‌کاته‌وه. ده‌ڵێی به ئه‌نقه‌ست ده‌زگای پروپاگه‌ندا بیهه‌وێ بیخاته گۆشه‌ی فهرامۆشخانهوه.
شک له‌وه‌دانییه که ئه‌گه‌ر قاسملوو ئێستا مابا، حیزبی دیموکرات له‌وه‌ی که ئێستا هه‌یه زۆر جیاوازتر ده‌بوو. به
هه‌مان ئه‌ندازه‌ش ئاشکرایه که حیزبی دیموکراتی ئێستا به هه‌ردووک بالیهوهله هه‌میشه زیاتر جیاوازی له‌گه‌ڵ حیزبی قاسملوو هه‌یه. سه‌ربه‌خۆیی سیاسی که تایبه‌تمه‌ندی سه‌ره‌کی حیزبی دیموکراتی ئه‌و زه‌مان بوو، ئێستا له‌به‌رابنه‌ر هێژموونی سیاسی پارتی و یه‌کیه‌تیدا، وه‌ک خه‌ونێکی ئاڵۆز ده‌چێ.پاش قاسملوو به مانای به‌تال بوونی حیزب له روح و میرات و مه‌عنه‌ویاتی قاسملوویه.له حالیکدا بێ قاسملوویی ته‌نیا له‌ده‌ست دانی جه‌سته‌ی فیزیکی قاسملوویه.وه‌ک جیاوازی نێوان گورانکاری فیزیکی و شیمیایی.ئه‌وه‌یکه ئایا حیزب ده‌یتوانی پێشی هاتنی ئه‌م قوناغه بگرێ یانا ، ولامه‌که‌ی ده‌چێته‌وه سه‌ر باسه‌که‌ی پێشوو.واتا راده‌ی ستراتژیک بیرکردنه‌وه و ستراتژیک سیاسه‌ت کردنی به‌رکار له قوناغی بێ قاسملووییدا.
له دوا بڕگه‌ی ئه‌م وتاره‌دا دیسان داواتان لێده‌که‌م کتێبه بیره‌وه‌رییه‌کانی باس‌کراو له سه‌ره‌تای ئه‌م نووسینه‌دا بخوێننه‌وه. قاسملوو قاره‌مانی هیچ کام له داستانه‌کان نییه. ئه‌گه‌ر ناوێکیشی هه‌بێ له په‌راوێزدایه. داستانی قاسملوو له سه‌ره‌تای په‌نجاکان ڕا ده‌ست پێده‌کا. ده‌سپێکی فازێکی دیکه له هه‌ڵکشان و گه‌شه‌کردن،باڵیمان تێک نه‌چێ مه‌به‌ست له په‌سن و پێداهه‌ڵگوتنی ئه‌م ده‌ورانه نییه، هه‌ڵسه‌نگاندنی به چاک و خراپی ئه‌م قۆناخه باسێکی جیاوازه، مه‌به‌ست ته‌نیا جه‌خت له‌سه‌ر جیدیبوونی ئه‌م چاخه‌یه. ده‌ورانێک که به قه‌را مه‌ودای زه‌مین و ئاسمان له‌گه‌ڵ ئێستا جیاوازه. هه‌روه‌ک قۆناخی بێقاسملووییش له‌گه‌ڵ قۆناخی پاش قاسملوو له باری چه‌ندایه‌تییه‌وه جیاوازی به‌رچاوی هه‌یه. مانشێتی رۆژنامه‌ی هاوولآتی چاکی پێکابووکه نووسیبووی کامیانی ئه‌م سکرتیرانه ده‌بنه ئه‌حمه‌د تۆفیق؟ له راستیدا ئێستا قۆناخی ئه‌حمه‌د تۆفیقه!