فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

beshar 686559537
سەرۆک کۆماری سوریا، دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردی بەدوور دەزانێت بەڵام دەڵێت "ئەگەر رووداوێکی لەو چەشنە رووبدات جوگرافیای ناوچەکە دەگۆڕدرێت و نەک یەک دەوڵەت بەڵکو چەوندین دەوڵەتی نوێ سەرهەڵدەدەن". بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری سوریا لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ رۆژنامەی جمهوریەتی تورکیا، باس لە پێکەوەژیانی ئاشتیانە لەگەڵ کورد و نەتەوەکانی ناو تورکیا و سوریا دەکات و دەڵێت "پێوێستە جیاوازیە کەلتورییەکان وەک سەرچاوەیەکی ترس و گومان نەبینین و وەکو فاکتەرێکی دەوڵەمەند بروانینە جیاوازییەکان". ئەسەد سەبارەت به داوای سەربەخۆیی کورد دەڵێت "ئێمە هەزاران ساڵە بەیەکەوە دەژین. ئێستاش ناچارین له‌سه‌ر بنه‌مای رێز لێكگرتن به‌یه‌كه‌وه‌ بژین. ئه‌گه‌ر له‌هه‌موو جوگرافیاكه‌مان بنه‌مای یه‌كسانی په‌یڕه‌و بكرێ ئه‌و قه‌یرانه‌ تێده‌په‌ڕێنین".

جمهوریه‌ت: PKKله‌ سوریا له‌ژێر ناوێكی تر خۆی رێكخستووه‌. دوای ئه‌وه‌ی هێرشه‌ تیرۆریستیه‌كان له‌ توركیا زیاتر ده‌بن، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ ده‌ستی ئێوه‌ له‌ پشت ئه‌و هێرشانه‌یه‌. ئه‌و رووداوانه‌ چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟

به‌شار ئه‌سه‌د: ئه‌و بانگه‌شانه‌ راست نین‌. ئه‌وانه‌ی به‌م شێوه‌یه‌ بیرده‌كه‌نه‌وه‌ ده‌خوازن به‌ زوڵمكار نیشانمان بده‌ن. ئێمه‌ زوڵمكار نین. ئه‌وانه‌ی ئه‌و قسه‌یه‌ ده‌كه‌ن، دیانەوێ زوڵمكاری ناو خۆیان بۆ بكه‌نه‌ ماڵی ده‌ره‌وه‌ی خۆیان. چونكه‌ ئه‌گه‌ر به‌هه‌مان لۆژیك بیربكه‌ینه‌وه‌، پێویسته‌ ئێمه‌ش بڵێین هێرشه‌كانی ئه‌لقاعیده‌ له‌ناو سوریا به‌ده‌ستی لایه‌نێكی ده‌ره‌كیه‌. ده‌خوازم بڵێم ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌كی ئه‌منیتان هه‌یه‌، ئه‌وه‌ هه‌موو كاتێك كراوه‌یه‌ بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی جیاواز، واته‌ له‌ قۆناغێكی به‌م شێوه‌یه‌ ئه‌گه‌ر بۆشایه‌كی ئه‌منی هه‌یه‌ گرووپه‌ تیرۆریستیه‌كان توانای جوڵانه‌وه‌یان له‌ جاران زیاتر ده‌بێ.

بیربكه‌نه‌وه‌، چه‌ند لۆژیكی ده‌بێت، ئه‌گه‌ر له‌ سوریا واز له‌و رووداوانه‌ بێنین كه‌ دێنه‌ ئاراوه‌، یه‌كێك بێنین زیان به‌ خه‌ڵكی توركیا بگه‌ینێ؟ له‌ توركیا بۆشایه‌كی ئه‌منی هه‌یه‌. ئه‌وه‌ش ئه‌نجامی سیاسه‌تی ناوه‌خۆ و ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی AKPیه‌. ره‌وانه‌كردنی كێشه‌كانتان بۆ ده‌ره‌وه‌و تاوانباركردنی هه‌ندێكی تر قسه‌یه‌كی ئاسانه‌. ئه‌گه‌ر من كێشه‌یه‌كم هه‌یه‌ وه‌كو دراوسێ ره‌نگدانه‌وه‌ی بۆ تۆ ده‌بێت. ئه‌گه‌ر تۆش كێشه‌كت هه‌یه‌ ئه‌وا ره‌نگدانه‌وه‌ی بۆ من ده‌بێت. ئه‌مه‌ش زۆر ئاساییه‌.

له‌و كاته‌ی ئێمه‌ به‌ كێشه‌ی گه‌وره‌ خه‌ریك ده‌بین و سه‌رمان به‌ به‌ڵابێ، ئه‌و هێزه‌مان نییه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ هاوكاریتان بكه‌ین.

جمهوریه‌ت: مه‌به‌ستت له‌ هاوكاری چیه‌، هه‌ندێك باسی ده‌كه‌یت؟

به‌شار ئه‌سه‌د: مه‌به‌ستم له‌گه‌ڵ ئێوه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی PKKیه‌. بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه‌ له‌ PKK بپارێزم پێویسته‌ سه‌ره‌تا خۆم بپارێزم. ئه‌گه‌ر خۆم نه‌پارێزم چۆن ده‌توانم هاوكاریتان بكه‌م.

جمهوریه‌ت: پرسیاری من له‌ به‌یه‌كه‌وه‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی PKK زیاتر، ده‌خوازم پرسیاری ده‌رباره‌ی ئه‌و بانگه‌شانه‌ بكه‌م كه‌ ده‌ڵێن سوریا هاوكاری PKK ده‌كات؟

به‌شار ئه‌سه‌د: ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌یان هه‌یه‌ با بیخه‌نه‌ڕوو. توركیا 30 ساڵه‌ شه‌ڕی PKK ده‌كات. پێویست ناكات من هاوكاریان بكه‌م. له‌و كاته‌ی نێوانمان له‌گه‌ڵ توركیا زۆر باش بوو، له‌و كاته‌ی هه‌ماهه‌نگیمان له‌گه‌ڵ سوپای توركیا هه‌بوو، دیسان PKK هێرشی ده‌كرد. ئه‌مڕۆش له‌و كاته‌ی به‌ڵامان بۆ په‌یدابووه‌ بۆشایی به‌رفراوانتربووه‌، چڕ بوونه‌وه‌ی هێرشه‌كانیان دژی توركیا ئیتر ئاسانتره‌.

جمهوریه‌ت: كێشه‌ی كورد به‌ره‌و كوێ ده‌چێت؟

به‌شار ئه‌سه‌د: هه‌موومان ده‌زانین ئه‌و ناوچه‌ی تێیدا ده‌ژین تا چه‌ند ئاڵۆز و ئاوێته‌ی ناویه‌كتر بووه‌. هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك، گرووپێك، ده‌خوازێ به‌ كلتووری خۆی بژی. ئه‌وه‌ش له‌ بنه‌مادا هه‌ڵوێستێكی ده‌وڵه‌مه‌ند و ته‌ندروسته‌. لێره‌دا كێشه‌كه‌ له‌وه‌ دایه‌: یه‌كێك هات و ویستی سوود له‌مه‌ وه‌ربگرێت. به‌ڵام ئه‌و جیاوازیه‌ كلتووریه‌ له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كانمان ناكۆكه‌. چی ده‌بێت؟ پێموایه‌، به‌هێزی ناوخۆیی وڵاتێك به‌ ئه‌تنیك، مه‌زهه‌ب و كلتووری كۆمه‌ڵگا، ده‌وڵه‌مه‌ندی و یه‌كێتی ئه‌و وڵاته‌ ده‌سته‌به‌ر ده‌كات. پێویسته‌ هیچ وڵاتێك ئه‌مانه‌ وه‌كو سه‌رچاوه‌ی ترس و گومان نه‌بینێ. پێویسته‌ ئه‌مه‌ وه‌كو فاكته‌رێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی له‌ قه‌ڵه‌م بدرێت و به‌ گوێره‌یه‌وه‌ هه‌ڵوه‌سته‌ بكرێت. به‌ڵام ئه‌و هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ بۆ بیرۆكه‌ی جوداخوازی هه‌مان واتای نیه‌.

جمهوریه‌ت: پێتوایه‌ له‌ داهاتوویه‌كی مام ناوه‌ندی یان درێژ له‌ ناوچه‌كه‌مان ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆیی كورد دابمه‌زرێ؟

به‌شار ئه‌سه‌د: پێموانیه‌ له‌هیچ وڵاتێك جیابوونه‌وه‌یه‌كی به‌م شێوه‌یه‌ رووبدات. ئه‌گه‌ر شتێكی چاوه‌ڕواننه‌كراوی به‌م شێوه‌یه‌ رووبدات، ئه‌و كات ته‌نیا ده‌وڵه‌تێك نا به‌ڵكو چه‌ند ده‌وڵه‌تێك داده‌مه‌زرێ. واته‌ هه‌ر گرووپێكی ئه‌تنیكی، هه‌ر گرووپێكی مه‌زهه‌بی داوای ده‌وڵه‌تی خۆی ده‌كات. پێموانیه‌ گه‌له‌كانمان له‌م چوارچێوه‌یه‌ بیر بكه‌نه‌وه‌، یان هیوایه‌كیان به‌وه‌ به‌ستبێته‌وه‌. به‌هه‌زاران ساڵه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌ژین. بۆچی له‌م ماوه‌یه‌ی دوایی به‌وه‌ ده‌ژین پێویسته‌ سه‌یری بكه‌ین. چونكه‌ ده‌وڵه‌تانی داگیركه‌ر دێنه‌ نێوانمان. ده‌زانن له‌ كاتی لۆرانس تاوه‌كو ئه‌مڕۆ چیان به‌سه‌ر هاتووه‌. ناچارین له‌سه‌ر بنه‌مای رێز لێكگرتن به‌یه‌كه‌وه‌ بژین. ئه‌گه‌ر له‌هه‌موو جوگرافیاكه‌مان بنه‌مای یه‌كسانی په‌یڕه‌و بكرێ ئه‌و قه‌یرانه‌ تێده‌په‌ڕێنین. ئه‌و سنووره‌ی ئیمپریالیزم دایڕشتووه‌، ده‌سڕینه‌وه‌.

رووداو) وەرگێڕدراوی چاوپێکەوتنەکەی رۆژنامەی جهوریەتی تورکیا لەگەڵ سەرۆکی سوریا بڵاو دەکاتەوە کە له‌ ژماره‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه‌، 5/5/2012 چاپ کراوە:

 

 

 

 

 

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان