به‌یاننامه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی منداڵانی کورد ــ له نه‌رویج :
پشتگیری له خۆپیشاندانه‌که‌ی شاری ئامه‌د ده‌که‌ین
ئێمه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی منداڵانی کورد ــ له نه‌رویج . به گه‌رمی ده‌ستخۆشی و پشتگیری له خۆپیشاندانه‌کانی گه‌لی کوردمان له باکووری کوردستان ده‌که‌ین.. به تایبه‌تیش خۆپیشاندانه ملیۆنییه جه‌ماوه‌رییه‌که‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ی دوێنێ رێکه‌وتی ( 14/ 7/ 2012) له شاری ئامه‌دی قاره‌مان.. که به شێوه‌یه‌کی زۆر شارستانی و ئاشتییانه ، جه‌ماوه‌ری کوردمان خۆپیشاندانیان سازکرد و..که داوای چاره‌سه‌رێکی ئاشتییانهیانه بو پرسی ره‌وای گه‌له‌که‌مان ده‌که‌ن و، داوای ئازادکردنی سه‌رۆک عه‌بدوڵڵا ئوجه‌لانیان ده‌که‌ن و، دا‌واشیان کرد زیاتر له ( سه‌د و سی و دوو هه‌زار زیندانی کوردمان ) که له زیندانه سامناکه‌کانی تورکیادا زیندانی کراون و ئه‌شکه‌نجه ده‌درێن ئازاد بکرێن.
به‌ڵام که‌مالیسته نوێیه‌کانی ئه‌مڕۆش که هه‌ر به‌و هیزر و بیر و باوه‌ڕه شۆڤێنییه بۆگه‌نه‌ی ئه‌تاتورک گۆش کراون.. که نه بڕوایان به دیموکراتی و نه به ئازادی و نه به یه‌کسانی هه‌یه ، تا ئه‌مڕۆش جگه له تورک ، دان به بوون و ناسنامه‌ی هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌کی تردا نانێن ، به تایبه‌تیش به گه‌لی کوردمان.. تا ئێستاش هه‌ر به‌و عه‌قلییه‌ته سواوه دواکه‌وتووه بیرده‌که‌نه‌وه ، که به هیز و کوشتن و گرتن چۆک به گه‌لی کوردی قاره‌مانمان داده‌ن.. به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌م نیازه گڵاوه‌یان نایه‌ت دی ، چونکه ئه‌وه ئه‌سته‌مه که ئیمه‌ی کورد مل که‌چی داگیرکه‌رانی کوردستان ببین و، سازش له‌سه‌ر کوردستان و مافه ڕه‌واکانمان بکه‌ین.. تا مافه‌کانیشمان نه‌یه‌نه دی، واز له تیکۆشان و به‌رخودانی ناهێنین.
هه‌روه‌کو رۆژنامه‌ی ( واشنتۆن پۆست ) ی ئه‌مریکی له ژماره‌ی دوێنێیاندا به مانشێتێکی گه‌وره نووسیوێتی : " ئه‌مڕۆ کورد عه‌رشی تورکیای هه‌ژاند "
به‌ڵێ کورد وته‌نی : " جام پڕبووه و لێی ده‌ڕژێ.. " سه‌رده‌م سه‌رده‌می راپه‌ڕینی گه‌لانی چه‌وساوه‌ی ئازادیخوازه .. سه‌رده‌می ملشکاندن و گۆڕ به گۆڕکڕدنی دیکتاتۆره‌کان و زۆردارانه .. کاتی نه‌مانی رژێمه فاشستی و شۆڤێنییهکانه.. سه‌رده‌می به‌ده‌سهێنانی ئازادی و مافی ره‌وای گه‌لانی تێکۆشه‌ر و کۆڵنه‌ده‌ره.. سه‌رده‌می برایه‌تی و ئاشتی و پێكه‌وه ژیانه.
به‌ڵام گورگه بۆره دڕنده‌کانی تورکیا ، به هێزێکی گه‌وره‌ی پۆلیس و میت ، به زریپۆش و بۆمبی فرمێسک رێژ و فیشه‌کی راسته‌قینه ، به به‌رچاوی هه‌موو جیهانه‌وه زۆر بێ شه‌رمانه و دڕندانه و بێ ره‌وشتانه و بێ ده‌ست پاراستن ، په‌لاماری خۆپیشانده‌رانی کوردمانیان دا. به ده‌یان کوردیان بریندارکرد .. که منداڵ و پیریان تێدایه ، به ده‌یان لاوی کوردیان گرت و راپێچی گرتووخانه نهێنییه‌کانی تورکیایان کردن .. له‌وانه‌یه وه‌کو چاره‌نووسی به هه‌زاران لاو و مێردمنداڵی به‌ندکراومان، جارێکی تر نه‌بینرێنه‌وه و بێ سه‌ر و شوێن بکرێن..
دڕنده‌کانی تورکیا به نامه‌ردی په‌ڕله‌مانتاری کوردمان خاتوو( په‌روین بۆڵدان) و سه‌رۆکی شاره‌وانی ئامه‌د ( عوسمان بایده‌میر) یان بریندارکرد و هێڕشیان کرده سه‌ر سه‌رۆکی ( به ده په) سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش و په‌ڕله‌مانتار خاتوو ( ئامینه آینور) و په‌ڕله‌مانتار (گولتان کاشناک) و چه‌ندین کوردی تر.
به‌ڵام خه‌یاڵیان خاوه که به‌م کاره نامه‌ردی و قێزه‌وه‌نانه‌یان بتوانن گه‌لی دلێری کوردمان چاوشکێن بکه‌ن و بمان ترسێنن.
خوشک و برایانی خۆپیشانده‌ری کوردمان له ئامه‌د و شاره‌کانی تری کوردستان.. به ته‌نها نین و هه‌موو کورد و کوردستان په‌روه‌رێک له‌گه‌ڵتانن.. درێژه به خۆپیشاندانه‌کانتان بده‌ن .. داواش له هه‌موو شاره‌کانی باکووری کوردستان ده‌که‌ین ئه‌وانیش خۆپیشاندانی هاوشێوه‌ی شاری ئامه‌د سازبکه‌ن.. تا تورکیا ناچار ده‌که‌ن مل که‌چی داخوازییه ره‌واکانی گه‌له‌که‌مان بێت.. داواش له هه‌موو پارت و رێکخرا و دڵسۆزانی گه‌له‌که‌مان ده‌که‌ین له هه‌ر شوێنێکدا بن.. بێ ده‌نگ نه‌بن و پشتگیری خۆیان بۆ جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌ری کوردمان ده‌ربڕن و.. پرۆتستۆی په‌لاماری دڕندانه‌ی پۆلیس و میتی تورکیا بکه‌ن.
داواش له ڕێکخراوی مافه‌کانی مرۆڤ و ، له یه‌کێتی ئه‌وروپا و ، له رێکخراوی (هیومان رایتش ۆچ ) و په‌ڕله‌مانه‌کانی وڵاتان و ، له سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و له هه‌موو مرۆڤێکی ویژدان زیندوو ده‌که‌ین ، که چیتر له ئاستی پێشێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤ و ئه‌و تاوانانه‌ی ده‌رهه‌ق به گه‌لی کوردمان ده‌کرێن بێ ده‌نگ نه‌بن و، به فه‌رمیش رژێمی ره‌گه‌زپه‌رستی تورکیا رسوا و شه‌رمه‌زار بکه‌ن و ، داوشیان لێ بکه‌ن که هه‌موو زیندانیانی بێ تاوانی کوردمان ئازاد بکه‌ن.
بژی کورد ... بژی کوردستان
ره‌زا شوان / سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی منداڵانی کورد
نه‌رویج : 15/ 7/ 2012