فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

هیوا کوردستانی "مولانیا "hiwa kurdistani

 

ژمـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــاره‌ 1

په‌یماننامه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان به‌ راشکاوی داوای هه‌ڵگرتنی سزای مه‌رگ ده‌کن.

دووهه‌مین پرۆتۆکوڵی ئیختیاری که‌ پاشکۆی په‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به‌ مافه‌ مه‌ده‌نی وسیاسییه‌کانە، روو لە گشت لایەنەکان و دەولەتان، ئەم خالانەی خوارەوە ئاراستە دەکات:
"ده‌وڵه‌ته‌ لایه‌نه‌کان له‌م پرۆتۆکوڵه‌دا، کە باوه‌ڕیان به‌ هه‌ڵگرتنی سزای مه‌رگ هه‌یه‌. به‌شداریی ده‌که‌ن له‌ چه‌سپاندنی که‌رامه‌تی مرۆیی و په‌ره‌پێدانی پله‌ پله‌ی مافه‌کانی مرۆڤدا..."
په‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به‌ مافه‌ مه‌ده‌نی و سیاسییەکان.
مافی ژیان مافی هه‌موو که‌سێکه‌, پێویسته‌ له‌ سه‌ر یاسا ئه‌م مافه‌ بپارێزێت ونابێت ژیانی لێ زه‌وت بکرێت.

. له‌و وڵاتانه‌دا که‌ سزای مه‌رگ هه‌ڵنه‌گیراوه‌ نابێت ئه‌م سزایه‌ بدرێت مه‌گه‌ر بۆ مه‌ترسیدارترین تاوان بێت به‌ پێی ئه‌و یاسایه‌ی که‌ له‌ کاتی ئه‌نجامدانی تاوانه‌که‌ دا کارا بوون و له‌گه‌ڵ ئه‌حکامه‌کانی ئه‌م په‌یمانه‌ و رێکه‌وتننامه‌ی قه‌ده‌غه‌کردن قه‌لاچۆکردن کۆمه‌ڵایه‌تی وسزادانی کردنی ئه‌م کاره‌دا ناکۆک نین .نابێت ئه‌ۆ سزای مه‌رگه‌ش جێبه‌جێ بکرێت هه‌تا دادگایه‌کی پسپۆڕ بریاری کۆتایی له‌سه‌ر ده‌دات.

. نابێت حوکمی مه‌رگ به‌سه‌رکه‌سانێکدا بدرێت که‌ له‌ ژێر ته‌مه‌نی هه‌ژده‌ ساڵییه‌وه‌ تاونیان کردووه‌ هه‌روه‌ها ئه‌ۆ سزایه‌ له‌سه‌ر ئافره‌تی ئاووس جێبه‌جێ ناکرێت.
. ماده‌که‌ هیچ حوکمێکی وای تێدا نیه‌ که‌ هه‌ر ده‌وڵه‌تێکی لایه‌ن بتوانێت بیکات به‌ بیانوو بۆ دواخستن یان ساغ نه‌کردنی سزای مه‌رگ.

یه‌کێک له‌ هه‌ره‌ گرنگترینی ئه‌و ته‌حدایانه‌ی له‌ مه‌سه‌له‌ی ئه‌و به‌ندییانه‌دا که‌ سزای مه‌رگیان هه‌یه‌ رووبه‌ڕووی ئیداره‌ی به‌ندیخانه‌کان ده‌بێته‌وه‌ بریتیه‌ له‌ پێویستی جیاکردنه‌وه‌ی ئاشکرا له‌نێوانی به‌ڕێوه‌بردنی تاکانه‌ی چاوه‌روانی مه‌گرن له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستی یاسایی و سیاسی تایبه‌ت به‌ بابه‌تی هانابردن بۆ سزای مه‌رگ له‌و ده‌وڵه‌ته‌دا.

یه‌کێک له‌ گرنگترینی به‌رپرسیارێتییه‌کانی فه‌رمانبه‌رانی به‌ندیخانه‌
بریتیه‌ له‌ مامه‌ڵه‌ کردنی هه‌موو به‌ندییه‌کان، تۆمه‌ت تاوان یان سزایان هه‌رچی بێت، به‌شێوه‌کی به‌رێزو مرۆییانه‌. نابێت کۆت پیوه‌ندی ناپێویست له‌ سه‌ر هه‌ڵس وکه‌وتی ناو به‌ندیخانه‌یان دابنرێت، یان مامه‌له‌یه‌کی سه‌ختیان له‌گه‌ڵدا بکرێت، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سزای مه‌رگیان هه‌یه‌ .
"جیا کردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ندییانه‌ی سزای مه‌رگیان هه‌یه‌ "

له‌و ده‌وڵه‌تاندا (ئیران) که‌ هێشتا سزای مه‌رگ پیاده‌ ده‌که‌ن، پرۆسه‌ی تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ دژی ئه‌م جۆره‌ بڕیارانه‌ ماوه‌کی دێرژ ده‌خایه‌نێت، له‌وانه‌یه‌ درێژ ببێته‌وه‌ بۆ چه‌ند ساڵێک. له‌ چه‌ند سیستمیکی به‌ندیخانه‌دا ئه‌ۆ به‌ندییانه‌ له‌ به‌ندییه‌کانی تر جیاده‌ کرێنه‌وه‌و له‌ ناوچه‌یه‌کدا داده‌نرێن که‌ پێی ده‌وترێت که‌رتی مه‌رگ: ئه‌مه‌ش له‌ هه‌ندێک ده‌وڵه‌تدا مانای مانای به‌ندکردنی ته‌نهایی ده‌گه‌یه‌نێت. له‌ هه‌ندێك ده‌وله‌تی‌تردا ئه‌ۆ به‌ندییانه‌ی هه‌مان ره‌وشی یاساییان هه‌یه‌ پێکەوه‌ ده‌هێڵدرێنه‌وه‌ .

هیوا کوردستانی "مولانیا "

25/7/2012

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان